عن عائشة رضي الله عنها ، وعبد الله بن عمر رضي الله عنهما قالا: قال رسول الله صلى الله عليه وسلم : «ما زال جبريل يوصيني بالجار، حتى ظننت أنه سيورِّثه».
[صحيح] - [متفق عليه من حديث ابن عمر -رضي الله عنهما-، ورواه مسلم من حديث عائشة -رضي الله عنها]
المزيــد ...

ئەم وەرگێڕاوە پێویستی بە پێداچوونەوە و وردبوونەوەی زیاتر هەیە.

لە عائیشەوە -ڕەزای خوای لێبێت- ولە عبداللەی کوڕی عومەرەوە -ڕەزای خوایان لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «جبریل -علیه السلام- بەردەوام ئامۆژگاری و وەسیەتی دەکردم سەبارەت بە دراوسێ؛ هەتا گومانم وابوو کە دەیکات بە میراتگریش».
صەحیحە - موسلیم گێڕاویەتیەوە

شیکردنەوە

جبریل بەردەوام ئامۆژگاری پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ی دەکرد بەوەی کە گرنگی بدات بە دراوسێ، هەتا پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- وا گومانی برد وەحی دادەبەزێت کە جبریل بە ئەوی دەگەیەێنت کە وەحیەکە دراوسێ دەکاتە میراتگریش.

وه‌رگێڕانی ماناكان: ئینگلیزی فەڕەنسی ئیسپانی تورکی ئۆردی ئەندەنوسی بۆسنی ڕووسی بەنگالی چینی فارسی هیندی ڤێتنامی سینهالی ئیگۆری هوسا پورتوگالی مالایالام تلغۆ سه‌واحیلی تامیلی بۆرمی تایلەندی ئه‌ڵمانی یابانی پەشتۆ ئاسامی ئه‌لبانی سویدی ئەمهەری هۆڵەندی غوجاراتی داری قیرغیزی
پیشاندانی وەرگێڕانەکان

لە سوودەکانی فەرموودەکە

  1. گەورەیی مافی دراوسێ وپێویستە گرنگی بە ئەم مافە بدرێت.
  2. دووپاتکردنەوە لە ئەگەری مافداربوونی لە وەسیەتدا مانای ئەوەیە کە گرنگە ڕێزی لێ بگیرێت وخۆشەویستی هەبێت بۆی وچاکەکاری بەرامبەر بکرێت، وزیانی لە سەر لابدرێت، وسەردانی نەخۆشی بکرێت، وپیرۆزبایی لێبکرێت لە کاتی خۆشیدا، ودڵدانەوە هەبێت بۆی لە کاتی ناخۆشیدا.