+ -

عن النُّعمان بن بَشير رضي الله عنه قال: سَمِعْتُ رَسُولَ اللهِ صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ يَقُولُ -وَأَهْوَى النُّعْمَانُ بِإِصْبَعَيْهِ إِلَى أُذُنَيْهِ-:
«إِنَّ الْحَلَالَ بَيِّنٌ وَإِنَّ الْحَرَامَ بَيِّنٌ، وَبَيْنَهُمَا مُشْتَبِهَاتٌ لَا يَعْلَمُهُنَّ كَثِيرٌ مِنَ النَّاسِ، فَمَنِ اتَّقَى الشُّبُهَاتِ اسْتَبْرَأَ لِدِينِهِ وَعِرْضِهِ، وَمَنْ وَقَعَ فِي الشُّبُهَاتِ وَقَعَ فِي الْحَرَامِ، كَالرَّاعِي يَرْعَى حَوْلَ الْحِمَى يُوشِكُ أَنْ يَرْتَعَ فِيهِ، أَلَا وَإِنَّ لِكُلِّ مَلِكٍ حِمًى، أَلَا وَإِنَّ حِمَى اللهِ مَحَارِمُهُ، أَلَا وَإِنَّ فِي الْجَسَدِ مُضْغَةً، إِذَا صَلَحَتْ صَلَحَ الْجَسَدُ كُلُّهُ، وَإِذَا فَسَدَتْ فَسَدَ الْجَسَدُ كُلُّهُ، أَلَا وَهِيَ الْقَلْبُ».

[صحيح] - [متفق عليه] - [صحيح مسلم: 1599]
المزيــد ...

لە نوعمانی کوڕی بەشیرەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: گوێم لە پێغەمبەری خودا بوو -صلى اللە علیە وسلم- کە دەیفەرموو (ونوعمان بە پەنجەکانى ئاماژەی بۆ گوێیەکانى کرد):
«حەڵاڵ ئاشکرایە وحەرام ئاشکرایە، لە نێوانیان هەندێک شتی گوماناوی هەن کە زۆر لە خەڵکی نایزانێت، ئەوەی خۆی لە گومانەکان بپارێزێت ئەوا دین وکەسایەتی سەلامەت بووە، وئەوەی بکەوێـتە ناو گومانەکان (شوبهەکان)؛ ئەوا تووشی حەرام بووە، وەکو شوانێک کە مەڕەکانی لە دەوری خاکێکی قەدەغەکراودا دەلەوەڕێنێت لەوەدایە کە مەڕەکان بچنە ناو خاکە قەدەغەکراوەکەوە، وهەموو پادشایەک سنووری خۆی هەیە، وسنوورەکانی خوای گەورە بریتیە لە حەرامکراوەکان، ولە لاشەدا پارچە گۆشتێک هەیە ئەگەر چاک بوو؛ ئەوا هەموو لاشە چاک دەبێت، وئەگەر خراپ بوو ؛ ئەوا هەموو لاشە خراپ دەبێت ،ئەویش بریتیە لە دڵ».

[صەحیحە] - [بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەری] - [صحيح مسلم - 1599]

شیکردنەوە

پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- بنچینەیەکی گشتی ڕووندەکاتەوە لە شتەکاندا، کە لەشەریعەتدا بۆ سێ جۆر دابەش دەبن: حەڵاڵێکی ڕوون، وحەرامێکی ڕوون، وشتانێک کە گوماناوین وڕوون نین لە حوکمدا لەڕوانگەی حەڵاڵ وحەرامیەوە، وزۆرێک لە خەڵکی حوکمەکانیان نازانن.
هەرکەسێک واز لە شتە گوماناویەکان بهێنێت ئەوا دینداریەکەى پارێزراو دەبێت بەهۆی دوورکەوتنەوە لە تووشبوون بە حەرام، وکەسایەتی -ناوبانگی- پارێزراو دەبێت لە قسەی خەڵکی چونکە ڕەخنەی لێدەگرن لەکاتی کردنی ئەم شتە گوماناویەدا. بۆیە ئەوەى دوور نەکەوێتەوە لە شتە گوماناویەکان ئەوا خۆی تووشی یەکێک لەم دوو شتە یان هەردوویان دەکات: یان ئەوەتا تووشی حەرام دەبێت، یان ئەوەتا خەڵکی ڕەخنەى لێدەگرن وتانەى لێدەدەن. وپێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- نمونەیەکی هێنایەوە بۆئەوەى حاڵی ئەو کەسە ڕوونبکاتەوە کە شتە گوماناویەکان دەکات وەکو شوانێک وایە کە مەڕەکانی لە دەوری خاکێکی سنورداردا بلەوەڕێنێت، نزیکە لەوەى مەڕو ماڵاتەکەی لەم لەوەڕگا سنوردارە بخۆن ؛ بەهۆی نزیکبوونەوەیان لێی، بەهەمان شێوە ئەوەی شتێکی گوماناوی دەکات ؛ نزیک دەبێتەوە لە حەرام وڕەنگە تووشی ببێت. پاشان پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- باسی ئەوەی کرد کە لەلاشەدا پارچە گۆشتێک هەیە (ئەویش دڵە) ئەگەر چاک بێت ؛ ئەوا لاشەیش چاک دەبێت، وئەگەر خراپ بێت ؛ ئەوا لاشەیش خراپ دەبێت.

وه‌رگێڕانی ماناكان: ئینگلیزی ئۆردی ئیسپانی ئەندەنوسی ئیگۆری بەنگالی فەڕەنسی تورکی ڕووسی بۆسنی سینهالی هیندی چینی فارسی ڤێتنامی تاگالۆگ هوسا پورتوگالی مالایالام تلغۆ سه‌واحیلی تامیلی بۆرمی تایلەندی ئه‌ڵمانی یابانی پەشتۆ ئاسامی ئه‌لبانی سویدی ئەمهەری هۆڵەندی غوجاراتی قیرغیزی نیپاڵی یوربایی لیتوانی داری سڕبی سۆماڵی تاجیكی كينيارواندی ڕۆمانی مەجەری چیكی الموري مالاگاشی فولانی ئیتاڵی ئورومی كانادی الولوف البلغارية ئازەری ئۆزبەكی ئۆكرانی الجورجية اللينجالا المقدونية
پیشاندانی وەرگێڕانەکان

لە سوودەکانی فەرموودەکە

  1. هاندان بۆ دوورکەوتنەوە لەو شتەى گوماناوییە، وحوکمەکەى ڕوون نییە.
زیاتر