+ -

عن أبي هريرة رضي الله عنه عن النبي صلى الله عليه وسلم قال:
«اجْتَنِبُوا السَّبْعَ الْمُوبِقَاتِ»، قَالُوا: يَا رَسُولَ اللهِ وَمَا هُنَّ؟ قَالَ: «الشِّرْكُ بِاللهِ، وَالسِّحْرُ، وَقَتْلُ النَّفْسِ الَّتِي حَرَّمَ اللهُ إِلَّا بِالْحَقِّ، وَأَكْلُ الرِّبَا، وَأَكْلُ مَالِ الْيَتِيمِ، وَالتَّوَلِّي يَوْمَ الزَّحْفِ، وَقَذْفُ الْمُحْصَنَاتِ الْمُؤْمِنَاتِ الْغَافِلَاتِ».

[صحيح] - [متفق عليه] - [صحيح البخاري: 2766]
المزيــد ...

لە ئەبی هورەیرەوە -ڕەزای خوای لێبێت- پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت:
«خۆتان بپارێزن لە حەوت تاوانە وێرانکەرەکە^». ووتیان: ئەی پێغەمبەری خودا، ئەوانە چین؟ فەرمووی: «خۆتان بپارێزن لە حەوت تاوانە وێرانکەر و لەناوبەرەکە، ووتیان: ئەی پێغەمبەری خودا، ئەوانە چین؟ فەرمووی: شیرک وهاوبەشدانان بۆ خوای گەورە، وسیحرکردن، وکوشتنی نەفسێک کە خوای گەورە حەرامی کردووە بکوژرێت مەگەر بە هەق ومافی خۆی نەبێت، وخواردنی ڕیبا (سوو)، خواردنی ماڵی هەتیوان، وڕاکردن لە ڕۆژی جیهاددا (پشتکردنە گۆڕەپانی جەنگ وڕاکردن)، وتۆمەتی زینا هەڵواسین بۆ ئافرەتە داوێن پاکە بێئاگاکان (بێ ئاگا وبەریئن لە زیناکردن)». ^(ناونراون بە حەوت تاوانە وێرانکەر ولەناوبەرەکە -الموبقات- چونکە دەبنە هۆی لەناوبردنی بکەرەکانیان لە دونیا وقیامەتدا)

[صەحیحە] - [بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەری] - [صحيح البخاري - 2766]

شیکردنەوە

پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- فەرمان بە ئومەتەکەی دەکات بە دوورکەوتنەوە لە حەوت تاوان وگوناهی لەناوبەر، وکاتێکیش پرسیاری لێکرا کە ئەو تاوانانە چین؟ ڕوونی کردەوە:
یەکەم: هاوبەشدانان بۆ خوای گەورە (شیرک)، ئەمیش دانانی هاوتا وهاوشێوەیە بۆ خواى گەورە ئەگەر بە هەر شێوەیەک بێت، وکردنی هەر پەرستنێک لە پەرستنەکان بۆ جگە لە الله -سبحانه وتعالى-، وسەرەتا لە شیرکەوە دەستی پێکرد چونکە گەورەترین تاوانە،
دووەم: سیحر کردن - ئەمیش بریتیە لە گرێ ونووسینی جادوو وشتی وەک دەرمان ودوکەڵ -، کە کاریگەری هەیە لەسەر لاشەى سیحرلێکراو بە کوشتن یان نەخۆشی، یان جیاکردنەوەى هاوسەرەکان لەیەکتر، ئەمە کردەوەیەکی شەیتانیە، زۆر جار ناتوانێت ئەم کارە بکات هەتاوەکو شیرک وهاوبەش بۆ الله بڕیار دەدات ونزیک دەبێتەوە لە ڕۆحە پیسەکان بەو شتانەى خۆشیان دەوێت.
سێیەم: کوشتنی نەفسێک کە خواى گەورە حەرامی کردووە کوشتنی مەگەر بەهۆی پاساوێکی شەرعی کە فەرمانڕەوا جێبەجێی دەکات.
چوارەم: خواردنی ڕیبا بەڕاستەوخۆ یان سوود لێوەرگرتنی بە جۆرەکانى تر.
پێنجەم: خواردنی ماڵ وپارەى ئەو منداڵەى باوکی مردووە وهێشتا باڵغ نەبووە.
شەشەم: ڕاکردن وپشتکردن لە گۆڕەپانی جەنگ بەرامبەر کافرەکان.
حەوتەم: هەڵواسینی تۆمەتی زینا کردن بۆ ئافرەتە ئیماندارە داوێن پاکەکان، هەروەها تۆمەت هەڵواسین بۆ پیاوانی ئیماندار.

وه‌رگێڕانی ماناكان: ئینگلیزی ئۆردی ئیسپانی ئەندەنوسی ئیگۆری بەنگالی فەڕەنسی تورکی ڕووسی بۆسنی سینهالی هیندی چینی فارسی ڤێتنامی تاگالۆگ هوسا پورتوگالی مالایالام تلغۆ سه‌واحیلی تامیلی بۆرمی تایلەندی ئه‌ڵمانی یابانی پەشتۆ ئاسامی ئه‌لبانی سویدی ئەمهەری هۆڵەندی غوجاراتی قیرغیزی نیپاڵی یوربایی لیتوانی داری سڕبی سۆماڵی تاجیكی كينيارواندی ڕۆمانی مەجەری چیكی مالاگاشی ئیتاڵی ئورومی كانادی ئازەری ئۆزبەكی ئۆكرانی
پیشاندانی وەرگێڕانەکان

لە سوودەکانی فەرموودەکە

  1. تاوانە گەورەکان تەنها سنووردار نەکراون لەم حەوتە، و بەتایبەتی باسی ئەم حەوتە کراوە چونکە تاوانی گەورە وترسناکن.
  2. دروستێتی کوشتنی نەفسێک ئەگەر بە هەق ومافى خۆی بێت وەکو تۆڵەسەندنەوە -القصاص- وهەڵگەڕانەوە وزیناکردن لەپاش هاوسەرگیری، وئەمە دەبێت فەرمانڕەوای شەرعی جێبەجێی بکات.