عَنْ المُغِيرَةِ رضي الله عنه قَالَ:
كُنْتُ مَعَ النَّبِيِّ صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ فِي سَفَرٍ، فَأَهْوَيْتُ لِأَنْزِعَ خُفَّيْهِ، فَقَالَ: «دَعْهُمَا، فَإِنِّي أَدْخَلْتُهُمَا طَاهِرَتَيْنِ» فَمَسَحَ عَلَيْهِمَا.

لە موغيرەوە -ڕەزای خواى لێبێت- دەڵێت:
لەگەڵ پێغەمبەر بووم -صلى اللە علیە وسلم- لەسەفەرێکدا، چووم بۆ ئەوەی خوفەکەی دابنێم، فەرمووی: «وازیان لێبێنە؛ چونکە من بە دەستنوێژەوە لە پێم کردوون»، ومەسحی لەسەریان کرد.

(سەحیح - ڕاست) (البخاري ومسلم) هاوڕان لەسەری صحيح البخاري - 206

شیکردنەوە

پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- لەیەكێك لە سەفەرەكانیدا ؛ دەستنوێژی گرت، كاتێك گەیشتە شۆردنی پێیەكانی ؛ موغیرەی كوڕی شوعبە -ڕەزای خوای لێبێت- دەستەكانی درێژكرد بۆئەوەی خوفەكان لەپێی پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دابكەنێت، وئەویش پێی بشوات. پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: وازیان لێبهێنە ودایان مەكەنە، چونکە من بە دەستنوێژەوە خوفەكانم لە پێ کردووە، بۆیە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- مەسحی كرد لەسەر خوفەكانی لەجێی شۆردنی پێیەكانی.

لە سوودەکانی فەرموودەکە

  1. ڕێگەپێدراوی مەسح کردن لەسەر خوفەکان وهاوشێوەكانی ودەبێت كاتێك لەپێی كردوون دەستنوێژی هەبوو بێت، مەسحكردنەكە تەنها بۆ پاش -ڕوودانی [دەستنوێژشكانی] بچووك- دەبێـت وەكو: با دەرچوون، وخەوتن، هتد، بەڵام سەبارەت بە ڕوودانی [دەستنوێژشكانی] گەورە وەكو: لەشگرانی، وهتد ؛ پاش ئەوەی ئەمانە ڕوویاندا دەبێت خۆی بشوات لەگەڵ شۆردنی پێیەكانیشی.
  2. مەسح کردن یەک جار دەبێت لە دیوی سەرەوەى خوفەکان نەک دیوی ژێرەوەى ؛ هەروەکو لە دەقەکاندا هاتووە.
  3. چەند مەرجێك هەیە بۆ دروستێتی مەسحكردن لەسەر خوفەكان وهاشێوەكانی: دەبێت كاتێك لەپێی كردوون دەستنوێژی تەواوی هەبوو بێت، ودەبێت خوفەكە پاك بێت، ودەبێت خوفەكە ئەو شوێنانەی پێی دابپۆشێت كە لەدەستنوێژگرتندا دەشۆردرێن، ومەسحكردنەكە تەنها بۆ پاش -ڕوودانی [دەستنوێژشكانی] بچووك- دەبێـت وەكو: با دەرچوون، وخەوتن، هتد، بەڵام سەبارەت بە ڕوودانی گەورە وەكو: لەشگرانی، وهتد ؛ پاش ئەوەی ئەمانە ڕوویاندا دەبێت خۆی بشوات لەگەڵ شۆردنی پێیەكانیشی، ودەبێت مەسحكردن لەو ماوەیەدا بێت كە لە شەریعەتدا دیاركراوە: شەو وڕۆژێك بۆ نیشتەجێبوو، وسێ ڕۆژ وشەوەكانی بۆ ڕێبوار.
  4. بەپێچواندن -قیاس- لەسەر خوفەکان ؛ هەموو شتێکی تر دەگرێتەوە کە پێیەکان دابپۆشێت وەکو گۆرەوییەکان وشتی تر، وڕێگەپێدراوە وەکو خوف مەسحیان لەسەر بکرێت.
  5. ڕەوشت جوانى پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- وجوانى شێوازی فێرکردنی، کاتێک نەیهێشت موغیرە خوفەکانى دابکەنێت، پاشان هۆکارەکەی ڕوونکردەوە: ئەو پاش دەستنوێژگرتن لە پێی کرووە؛ ئەمیش بۆئەوەى دڵنیا وئارام بێت، وحوکمەکە بزانێت وهەست بە دڵ شکاندن نەکات.

پیشاندانی وەرگێڕانەکان

58 زمان
EN English الإنجليزية
UR اردو الأوردية
ES Español الإسبانية
ID Indonesia الإندونيسية
UG ئۇيغۇرچە الأيغورية
BN বাংলা البنغالية
FR Français الفرنسية
TR Türkçe التركية
RU Русский الروسية
BS Bosanski البوسنية
SI සිංහල السنهالية
HI हिन्दी الهندية
ZH 中文 الصينية
FA فارسی الفارسية
VI Tiếng Việt الفيتنامية
TL Tagalog تجالوج
HA Hausa الهوسا
PT Português البرتغالية
ML മലയാളം المليالم
TE తెలుగు التلغو
SW Kiswahili السواحيلية
TA தமிழ் التاميلية
MY မြန်မာ البورمية
TH ไทย التايلندية
DE Deutsch الألمانية
PS پښتو بشتو
AS অসমীয়া الأسامية
SQ Shqip الألبانية
SV Svenska السويدية
AM አማርኛ الأمهرية
NL Nederlands الهولندية
GU ગુજરાતી الغوجاراتية
KY Кыргызча القيرقيزية
NE नेपाली النيبالية
YO Yorùbá اليوروبا
LT Lietuvių الليتوانية
PRS دری الدرية
SR Српски الصربية
SO Soomaali الصومالية
TG тоҷикӣ الطاجيكية
RW Kinyarwanda الكينياروندا
RO Română الرومانية
HU Magyar المجرية
CS Čeština التشيكية
MOS Moore الموري
MG Malagasy المالاجاشية
OM Oromoo الأورومو
KN ಕನ್ನಡ الكانادا
WO Wolof الولوف
AZ Azərbaycan الأذربيجانية
UZ O‘zbek الأوزبكية
UK Українська الأوكرانية
KA ქართული الجورجية
MK Македонски المقدونية
KM ភាសាខ្មែរ الخميرية
PA ਪੰਜਾਬੀ البنجابية
MR मराठी الماراثية
KMR Kurmancî الكرمنجية