+ -

عن أبي هريرة رضي الله عنه قال:
لَعَنَ رَسُولُ اللهِ صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ الرَّاشِيَ وَالْمُرْتَشِيَ فِي الْحُكْمِ.

[صحيح] - [رواه الترمذي وأحمد] - [سنن الترمذي: 1336]
المزيــد ...

لە ئەبی هوڕەیڕەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت:
«پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- نەفرەتی کردووە لە بەرتیلدەر و بەرتیلخۆر (كە بەرتیل وەردەگرێت بۆ گۆڕینی) حوكم وبڕیار».

[صەحیحە] - - [سنن الترمذي - 1336]

شیکردنەوە

پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- نزای كردووە بەدوورخستنەوە لەڕەحمەتی خوای گەورە لەسەر ئەوەی بەرتیل دەدات و لەسەر ئەوەی بەرتیل وەردەگرێت.
لە خراپترین جۆرەكانی بەرتیلدان ئەوەیە كە دەدرێت بە دادوەران بۆئەوەی حوكم وبڕیار بگۆڕن بەناهەق؛ بۆئەوەی بەرتیلدەر بەئامانجی بگات.

وه‌رگێڕانی ماناكان: ئینگلیزی ئۆردی ئیسپانی ئەندەنوسی ئیگۆری بەنگالی فەڕەنسی تورکی ڕووسی بۆسنی سینهالی هیندی چینی فارسی ڤێتنامی تاگالۆگ هوسا پورتوگالی مالایالام تلغۆ سه‌واحیلی تامیلی بۆرمی تایلەندی یابانی پەشتۆ ئاسامی ئه‌لبانی سویدی ئەمهەری هۆڵەندی غوجاراتی قیرغیزی نیپاڵی یوربایی لیتوانی داری سڕبی سۆماڵی كينيارواندی ڕۆمانی مەجەری چیكی الموري مالاگاشی ئیتاڵی ئورومی كانادی الولوف ئازەری ئۆكرانی الجورجية
پیشاندانی وەرگێڕانەکان

لە سوودەکانی فەرموودەکە

  1. بەرتیلدان، و وەرگرتنی، وناوەند بوون لە نێوان هەردوو لایەنەکە، ویارمەتیدان لە سەر پێدان و وەرگرتنی ؛ هەموو ئەمانە حەرامن، چونکە هەمووی یارمەتیدانە لەسەر کارێکی پوچەڵ.
  2. بەرتیل لە تاوانە گەورەکانە، چونکە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- نەفرەت ولەعنەتی کردووە لەو کەسەی وەری دەگرێت و لەو کەسەی دەیدات.
  3. بەرتیل لە بابەتی دادوەری وحوکمدان ؛ تاوانەکەی گەورەترە وترسناكترە، چونکە ستەمە وحوکم کردنە بە جگە لەوەی کە خودا دایبەزاندووە (حوکم کردن بە جگە لە قورئان وسونەت).