+ -

عن جرير بن عبد الله رضي الله عنه قال: قال رسول الله صلى الله عليه وسلم:
«مَنْ لَا يَرْحَمِ النَّاسَ لَا يَرْحَمْهُ اللهُ عَزَّ وَجَلَّ».

[صحيح] - [متفق عليه] - [صحيح مسلم: 2319]
المزيــد ...

لە جەریری کوڕی عبداللەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت:
«ئەوەی ڕەحم وبەزەیی بە خەڵکدا نەیەتەوە؛ ئەوا خوای گەورەش ڕەحم وبەزەیی بەو کەسەدا نایەتەوە».

[صەحیحە] - [بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەری] - [صحيح مسلم - 2319]

شیکردنەوە

پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ڕوونیدەکاتەوە ئەوەی ڕەحم وبەزەیی بە خەڵکدا نەیەتەوە؛ ئەوا خوای گەورەیش -عز وجل- ڕەحم وبەزەیی بەو کەسەدا نایەتەوە، ڕەحم وبەزەیی بەندە بەرامبەر بەخەڵکی لە گەورەترین هۆکارەکانە بۆئەوەى خواى گەورەیش ڕەحمی پێبکات -سبحانە وتعالى-.

وه‌رگێڕانی ماناكان: ئینگلیزی ئۆردی ئیسپانی ئەندەنوسی ئیگۆری بەنگالی فەڕەنسی تورکی ڕووسی بۆسنی سینهالی هیندی چینی فارسی ڤێتنامی تاگالۆگ هوسا پورتوگالی مالایالام تلغۆ سه‌واحیلی تامیلی بۆرمی تایلەندی ئه‌ڵمانی یابانی پەشتۆ ئاسامی ئه‌لبانی سویدی ئەمهەری هۆڵەندی غوجاراتی قیرغیزی نیپاڵی یوربایی لیتوانی داری سڕبی سۆماڵی تاجیكی كينيارواندی ڕۆمانی مەجەری چیكی الموري ئورومی كانادی الولوف البلغارية ئازەری ئۆزبەكی ئۆكرانی الجورجية اللينجالا المقدونية
پیشاندانی وەرگێڕانەکان

لە سوودەکانی فەرموودەکە

  1. بەبەزەیی بوون وڕەحمەت داواکراوە بەرامبەر هەموو زیندەوەرەکان، بەڵام بەتایبەت باسی مرۆڤی کرد بۆ زیاتر گرنگیدان پێیان.
  2. خواى گەورە بەڕەحمە وڕەحم دەکات بە بەندە بەڕەحمەکانى، پاداشت هاوشێوەی کردەوەیە.
  3. بەزەیی وڕەحمەت بەرامبەر خەڵکی، ئەم دوو بابەتە دەگرێتەوە: سوود پێگەیاندنیان ودوورخستنەوەى زیان لێیان، ومامەڵەکردن لە گەڵیان بەشێوەیەکی جوان ؛ هێندەى لەتوانادایە.
زیاتر