+ -

عن عمر بن الخطاب رضي الله عنه مرفوعاً: «إنما الأعمال بِالنيَّات، وإنما لكل امرئ ما نوى، فمن كانت هجرتُه إلى الله ورسوله فهجرتُه إلى الله ورسوله، ومن كانت هجرتُه لدنيا يصيبها أو امرأةٍ ينكِحها فهجرته إلى ما هاجر إليه».
[صحيح] - [متفق عليه]
المزيــد ...

لە عومەری کوڕی خەتابەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت:
«ھەموو کار وکردەوەیەک بە پێی نیەت ومەبەستە، وھەموو کەسێکیش بە پێی نیەتەکەی پاداشت دەدرێتەوە، بۆیە ئەو کەسەی کۆچکردنی بۆ لای خودا وپێغەمبەرەکەی بێت؛ ئەوا کۆچکردنی بۆ لای خودا وپێغەمبەرەکەیەتی، وئەوەی کۆچکردنی بۆ شتومەکی دونیا بێت بە دەستی بهێنێت یان ئافرەتێک بێت کە مارەیی بکات؛ ئەوا کۆچکردنی بۆ ﻻی ئەو شتانەیە». ولە گێڕانەوەى [البخاري]دا : «کردەوەکان بەپێی نیەتەکان ومەبەستەکانە، وهەرکەسێک بەپێی نیەتەکەى پاداشت دەدرێتەوە».

[صەحیحە] - [بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەری] - [صحيح مسلم - 1907]

شیکردنەوە

پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ڕوونی دەکاتەوە کە هەموو کردەوەکان بەپێی نیەت بەهەند وەردەگیرێت، وئەم حوکمە گشتیە لە هەموو کردەوەکان (پەرستەکان ومامەڵەکان)، هەرکەسێک بەکردەوەکەى تەنها مەبەستی سوودوەرگرتن بێت ؛ تەنها ئەو سوودەى دەستکەوێت وپاداشت نادرێتەوە، وئەوەى مەبەستی بە کردەوەى نزیکبوونەوە بێت لە خواى گەورە ؛ ئەوا پەروەردگار پاداشتی دەداتەوە ئەگەرچیش کارێکی ئاسایی بێت وەکو خواردن وخواردنەوە.
پاشان -صلى اللە علیە وسلم- نمونەیەکی هێنایەوە بۆئەوەى کاریگەری نیەت ڕوون بکاتەوە لەسەر کردەوەکان ئەگەرچیش لەڕووکەشدا کردەوەکان یەکسان دیارن، ڕوونیکردەوە هەرکەسێک بە کۆچکردنی ودوورکەوتنەوە لە نیشتمانى مەبەستی ڕەزامەندی پەروەردگاری بێت؛ ئەوا کۆچکردنەکەى شەرعیە وقبوڵکراوە وپاداشت دەدرێتەوە لەسەر ڕاستگۆیی نیەتی، وئەوەى بە کۆچکردنەکەى مەبەستی سودێکی دونیایی بێت لە پارە یان ناوبانگ یان بازرگانی یان ژن یان هتد ؛ ئەوا لە کۆچکردنەکەى تەنها ئەو سوودە وەردەگرێت کە لە نیەتیدا بووە، وهیچ پاداشتێکی دەستناکەوێت.

وه‌رگێڕانی ماناكان: ئینگلیزی ئۆردی ئیسپانی ئەندەنوسی ئیگۆری بەنگالی فەڕەنسی تورکی ڕووسی بۆسنی سینهالی هیندی چینی فارسی ڤێتنامی تاگالۆگ هوسا پورتوگالی مالایالام تلغۆ سه‌واحیلی تامیلی بۆرمی تایلەندی ئه‌ڵمانی یابانی پەشتۆ ئاسامی ئه‌لبانی سویدی ئەمهەری هۆڵەندی غوجاراتی قیرغیزی نیپاڵی یوربایی لیتوانی داری سڕبی سۆماڵی تاجیكی كينيارواندی ڕۆمانی مەجەری چیكی مالاگاشی ئیتاڵی ئورومی كانادی ئازەری ئۆزبەكی ئۆكرانی
پیشاندانی وەرگێڕانەکان

لە سوودەکانی فەرموودەکە

  1. هاندان وئامۆژگاری بۆ دڵسۆزبوون -ئیخلاص-، چونکە خواى گەورە هیچ کردەوەیەک قبوڵ ناکات مەگەر ئەوەی لەبەر ڕەزامەندی ئەو ئەنجامدراوە.
  2. ئەو کردەوانەی مەبەست لێیان نزیکبوونەوەیە لە الله -عز وجل- ئەگەر کەسێک ئەنجامی بدات وەکو خوویەک (عادەتێک) ئەوا ئەو کەسە پاداشت نادرێتەوە ئەگەرچیش شێوازی ئەنجامدانەکەی دروست بێت، دەبێت مەبەست ونیەتی : نزیکبوونەوە بێت لە خواى گەورە بەم پەرستنە وداواکردنی پاداشت مەبەستی بێت.
زیاتر