+ -

عن عبد الله بن عمرو بن العاص رضي الله عنهما عن النبي صلى الله عليه وسلم قال:
«الْكَبَائِرُ: الْإِشْرَاكُ بِاللهِ، وَعُقُوقُ الْوَالِدَيْنِ، وَقَتْلُ النَّفْسِ، وَالْيَمِينُ الْغَمُوسُ».

[صحيح] - [رواه البخاري] - [صحيح البخاري: 6675]
المزيــد ...

لە عبداللەی کوڕی عەمرو -ڕەزای خوایان لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت:
«تاوانە گەورەکان (الکبائر): شیرک وهاوەڵدانان بۆ خوای گەورە، خراپەکاری بەرامبەر دایک وباوک، وکوشتنی نەفسێک، سوێندخواردن بە ناهەقی».

[صەحیحە] - [بوخاری گێڕاویەتیەوە] - [صحيح البخاري - 6675]

شیکردنەوە

پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- هەندێك لە تاوانە گەورەكان ڕوون دەكاتەوە، كە بكەرەكانیان هەڕەشەی توندیان لێكراوە لەدونیا وقیامەتدا :
یەكەم: شیرك وهاوبەش بڕیاردان بۆ خوای گەورە: ئەمیش واتا كردنی پەرستنێك لە پەرستنەكان بۆ جگە لە خوای گەورە، ویەكسان كردنی جگە لە الله بە الله لە ئولوهیەتی -پەرستراوێتی- یان پەروەردگارێتی یان ناو وسیفەتەكانیدا.
دووەم: خراپەكاری بەرامبەر دایك وباوك: هەموو ئازاردانێكی دایك وباوك دەگرێتەوە، بە قسە یان كردەوە بێت، وهەروەها چاكەكار نەبوون بەرامبەریان.
سێیەم: كوشتنی نەفسێك: ئەمیش كوشتنی بەناهەق دەكرێتەوە ؛ وەكو كوشتن بە ستەم ودەستدرێژی.
چوارەم: سوێندخواردنی نقومكەر: واتا سوێندخواردن بە درۆ ؛ هەرچەندە دەزانێت درۆ دەكات لەم سوێندخواردنە، وبەم ناوە باسكراوە چونكە خاوەنەكەی نقوم دەكات لە تاوان یان لە ئاگری دۆزەخ.

وه‌رگێڕانی ماناكان: ئینگلیزی ئۆردی ئیسپانی ئەندەنوسی ئیگۆری بەنگالی فەڕەنسی تورکی ڕووسی بۆسنی سینهالی هیندی چینی فارسی ڤێتنامی تاگالۆگ هوسا پورتوگالی مالایالام تلغۆ سه‌واحیلی تامیلی بۆرمی تایلەندی ئه‌ڵمانی یابانی پەشتۆ ئاسامی ئه‌لبانی سویدی ئەمهەری هۆڵەندی غوجاراتی قیرغیزی نیپاڵی یوربایی لیتوانی داری سڕبی سۆماڵی كينيارواندی ڕۆمانی مەجەری چیكی الموري مالاگاشی ئیتاڵی ئورومی كانادی الولوف ئازەری ئۆكرانی الجورجية
پیشاندانی وەرگێڕانەکان

لە سوودەکانی فەرموودەکە

  1. سوێندخواردنی نقموكەر ؛ هیچ كەفارەتێكی لەسەر نییە، چونكە تاوانێكی زۆر گەورە وترسناكە، بەڵكو دەبێت تەوبەی لێبكرێت.
  2. ئەم فەرموودەیە تەنها باسی ئەم چوار تاوانە گەورەی كردووە ؛ چونكە زۆر گەورە وترسناكن، نەك تاوانە گەورەكان تەنها ئەمانە بن.
  3. تاوانەكان دابەش دەبن بۆ گەورە وبچووك. تاوانە گەورەكان: هەر تاوانێكە سزایەكی دونیایی لەسەر بێت وەكو نەفرەت كردن و -حەددی- شەرعی، یان هەڕەشەی قیامەت، یان هەڕەشە بەچوونە دۆزەخ، وتاوانە گەورەكان پلەكانیان جیاوازە لە حەرامبووندا ؛ هەندێكیان گەورەترە لە هەندێكی تر. تاوانە بچووكەكان: هەموو تاوانێكی تر دەگرێتەوە جگە لە تاوانە گەورەكان.
زیاتر