+ -

عن أبي ذر رضي الله عنه قال: قال لي النبي صلى الله عليه وسلم:
«لَا تَحْقِرَنَّ مِنَ الْمَعْرُوفِ شَيْئًا، وَلَوْ أَنْ تَلْقَى أَخَاكَ بِوَجْهٍ طَلْقٍ».

[صحيح] - [رواه مسلم] - [صحيح مسلم: 2626]
المزيــد ...

لە ئەبی زەری غیفارییەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- پێمی فەرموو:
«هیچ چاکەیەک بە کەم مەزانە؛ تەنانەت گەیشتنیشت بە براکەت بەڕویەکی گەشەوە».

[صەحیحە] - [موسلیم گێڕاویەتیەوە] - [صحيح مسلم - 2626]

شیکردنەوە

پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ئامۆژگاری ئەنجامدانى خێر وچاکەى بۆ کردووین، ونابێت هیچ چاکەیەک بەکەم بزانرێت ئەگەرچیش کەم بێت، وەکو گەیشتنت بە برای مسوڵمان بەڕوویەکی خۆش وزەردەخەنەوە، بۆیە پێویستە مسوڵمان بەپەرۆش بێت لەسەر ئەم بابەتە، چونکە دەبێتە هۆی دڵدانەوەى برای مسوڵمان و ئاسوودەکردنی.

وه‌رگێڕانی ماناكان: ئینگلیزی ئۆردی ئیسپانی ئەندەنوسی ئیگۆری بەنگالی فەڕەنسی تورکی ڕووسی بۆسنی سینهالی هیندی چینی فارسی ڤێتنامی تاگالۆگ هوسا پورتوگالی مالایالام تلغۆ سه‌واحیلی تامیلی بۆرمی تایلەندی ئه‌ڵمانی یابانی پەشتۆ ئاسامی ئه‌لبانی سویدی ئەمهەری هۆڵەندی غوجاراتی قیرغیزی نیپاڵی یوربایی لیتوانی داری سڕبی سۆماڵی تاجیكی كينيارواندی ڕۆمانی مەجەری چیكی الموري مالاگاشی فولانی ئیتاڵی ئورومی كانادی الولوف البلغارية ئازەری ئۆزبەكی ئۆكرانی الجورجية اللينجالا المقدونية
پیشاندانی وەرگێڕانەکان

لە سوودەکانی فەرموودەکە

  1. فەزڵی خۆشەویستی لەنێوان ئیمانداران، وخەندە وڕووخۆشی لەکاتی بەیەکگەیشتن.
  2. جوانی وکامڵی ئەم شەریعەتە وگشتگیری، هەموو هۆکارێکی هێناوە کە دەبێتە هۆی چاکبوونی مسوڵمانان ویەک ڕیزیان.
  3. ئامۆژگاری وهاندان بۆ کردنی خێر وچاکە ئەگەرچیش شتێکی کەم بێت.
  4. موستەحەبە (سونەتە) کە دڵخۆشی بخەیتە نێو دڵی مسوڵمانانەوە چونکە ئەمە دەبێتە هۆی بەدیهێنانى یەکڕیزی وخۆشەویستی لە نێوانیان.
زیاتر