عن معاذ بن جبل رضي الله عنه أن النبي صلى الله عليه وسلم قال: «يَا مُعَاذ، واللهِ، إِنِّي لَأُحِبُّكَ، ثُمَّ أُوصِيكَ يَا مُعَاذُ، لاَ تَدَعَنَّ فِي دُبُرِ كُلِّ صَلاَة تَقُول: اللَّهُمَّ أَعِنِّي عَلَى ذِكْرِكَ، وَشُكْرِكَ، وَحُسْنِ عِبَادَتِكَ».
[صحيح] - [رواه أبو داود والنسائي ومالك وأحمد]
المزيــد ...
لە مەعازی کوڕی جەبەلەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى الله علیه وسلم- پێی فەرموو: «ئەی موعاز، والله، من تۆم خۆش دەوێت، پاشان ئامۆژگاریت دەکەم ئەی موعاز، واز مەهێنە لەوەی کە لە دوای هەموو نوێژێک بڵێیت: ( اللهم أعني على ذكرك، وشكرك، وحسن عبادتك )، واته: (ئەی خودایە؛ یارمەتیم بدە لە سەر زیکر ویاد کردنت، وسوپاس کردنت، وپەرستنت بە شێوەیەکی ڕێک وجوان)».
[صەحیحە] - [نەسائی گێڕاویەتیەوە - ئیبنوداود گێڕاویەتیەوە - ئەحمەد گێڕاویەتیەوە - مالیك گێڕاویەتیەوە]
ئەم فەرموودەیە تایبەتمەندیەکی تری خۆشەویستی ئیسلامیانە ڕووندەکاتەوە، ولە بەرهەمەکانى بریتیە لە ئامۆژگاری وڕێنموێنی بۆ کردەوەى خێر، پێغەمبەر -صلى الله علیه وسلم- بە موعازی فەرموو: (من تۆم خۆش دەوێت)، وسوێندی خوارد، فەرمووی: (والله من تۆم خۆش دەوێت)، وئەمەیش پلەیەکی مەزنە بۆ موعازی کوڕی جەبەل -ڕەزاى خواى لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى الله علیه وسلم- خۆشی دەوێت، وهەرکەسێک یەکێکی تری خۆش بوێت تەنها خێر وسوودی بۆی دەوێت، وئەمەى پێی ووت بۆ ئەوەى موعاز ئامادە بێت وجوان گوێگر بێت بۆ ئەوەى پێی دەووترێت، چونکە لە لایەن کەسێکەوەیە کە خۆشی دەوێت. پاشان پێی فەرموو: (واز مەهێنە لەوەی کە لە دوای هەموو نوێژێک بڵێیت)، مەبەستی نوێژە فەرزەکانە، ( اللهم أعني على ذكرك، وشكرك، وحسن عبادتك )، واته: (ئەی خودایە؛ یارمەتیم بدە لە سەر زیکر ویاد کردنت، وسوپاس کردنت، وپەرستنت بە شێوەیەکی ڕێک وجوان)، مەبەستی خوێندنیەتی پاش تەواو بوو لە خوێندنی (تەشەهود - تەحیات) وپێش سەلامدانەوەیە، بەم شێوەیە لە هەندێک ڕیوایەت هاتووە، وئەگەر زیکر کردن بێت ئەوا لە پاش سەلامدانەوەیە، وبەڵگەش بۆ ئەم بنچینەیە ئەوەیە کە پێغەمبەر -صلى الله علیه وسلم- لە فەرموودەکەى ئیبن مەسعوددا سئەگەرەبارەت بە تەشەهود کاتێک باسی ئەمەی کرد، فەرمووی: (پاش ئەوە چی نزایەکی بیەوێت یان حەزی پێبکات ئەوا با بیخوێنێت)، بەڵام سەبارەت بە زیکر کردن خواى گەورە دەفەرموێت: {فَإِذَا قَضَيْتُمُ الصَّلَاةَ فَاذْكُرُوا اللَّهَ قِيَامًا وَقُعُودًا وَعَلَى جُنُوبِكُمْ}[النساء: 103]، واته:{وئەگەر هاتوو لە نوێژ كردن تەواو بوون؛ ئەوا ئێوە زیكری خوای گەورە بكەن لە هەموو حاڵەتێكتاندا كە بە پێوە بوون یان دانیشتبوون یاخود ڕاكشا بوون لە سەر لایەكانتان}، کاتێک دەفەرموێت: (اللهم أعني على ذكرك)، واته: (ئەی خودایە، یارمەتیم بدە لە سەر زیکر کردنت)، واتا: مەبەست هەموو وتەیەکە کە لە خواى گەورە نزیکی بکاتەوە وهەر وتەیەک لە خواى گەورە نزیکت بکاتەوە ئەوا لە یاد وسوپاسکردنی خودایە، (وشکرك)، واته: (سوپاس کردنت)، واتە: سوپاسی تۆ دەکەم لە سەر هەموو نیعمەتەکان ودووربوونی هەموو نیقمەت وناخۆشیەکان، نیعمەتەکانى خودا لە بژاردن نایەن وئەو ناخۆشیانەیشی لە سەر بەندەی لابردووە بە هەمان شێوە بۆیە لە سەر ئەمە دەبێت سوپاسی خودا بکرێت.