+ -

عَنْ عَبْدِ اللَّهِ بْنِ عَمْرٍو رضي الله عنهما قَالَ: قالَ النَّبِيُّ صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ:
«حَوْضِي مَسِيرَةُ شَهْرٍ، مَاؤُهُ أَبْيَضُ مِنَ اللَّبَنِ، وَرِيحُهُ أَطْيَبُ مِنَ المِسْكِ، وَكِيزَانُهُ كَنُجُومِ السَّمَاءِ، مَنْ شَرِبَ مِنْهَا فَلاَ يَظْمَأُ أَبَدًا».

[صحيح] - [متفق عليه] - [صحيح البخاري: 6579]
المزيــد ...

لە عبد الله کوڕی عەمرو -ڕەزاى خوايان لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت:
«کانیەکەم (حەوزەکەم) دووری مانگێکە لەڕۆشتن (درێژییەکەى)، ئاوەکەى سپیترە لە شیر، وبۆنەکەى خۆشترە لە میسک، ودۆلکەکانى هێندەى ئەستێرەکانى ئاسمانن، هەرکەسێک لێی بخواتەوە هەرگیز تونی نابێت».

[صەحیحە] - [بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەری] - [صحيح البخاري - 6579]

شیکردنەوە

پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- باسی ئەوە دەکات کە لە ڕۆژی قیامەتدا کانیاوێکی هەیە، درێژیەکەى هێندەى دووری مانگێکە لە ڕۆشتن وپانیەکەى بەهەمان شێوە، وئاوەکەى سپیترە لە شیر، وبۆنەکەى خۆشترە لە بۆنی میسک، وپەرداخەکانى -دۆلکەکانى- هێندەی ژمارەی ئەستێرەکانە هەرکەسێک لەم کانیاوە بخواتەوە بەو پەرداخانە هەرگیز تینوی نابێت.

وه‌رگێڕانی ماناكان: ئینگلیزی ئۆردی ئیسپانی ئەندەنوسی ئیگۆری بەنگالی فەڕەنسی تورکی ڕووسی بۆسنی سینهالی هیندی چینی فارسی ڤێتنامی تاگالۆگ هوسا پورتوگالی مالایالام تلغۆ سه‌واحیلی تامیلی بۆرمی تایلەندی ئه‌ڵمانی پەشتۆ ئاسامی ئه‌لبانی سویدی ئەمهەری هۆڵەندی غوجاراتی قیرغیزی نیپاڵی یوربایی لیتوانی داری سڕبی سۆماڵی تاجیكی كينيارواندی ڕۆمانی مەجەری چیكی الموري مالاگاشی فولانی ئیتاڵی ئورومی كانادی الولوف البلغارية ئازەری اليونانية ئۆزبەكی ئۆكرانی الجورجية اللينجالا المقدونية
پیشاندانی وەرگێڕانەکان

لە سوودەکانی فەرموودەکە

  1. کانیاوەکەى -حەوزەکەى- پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- شوێنی کۆبوونەوەى ئاوێکی زۆرە کە ئیمانداران لە ئومەتەکەى دەڕۆن بۆ لای پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- لەلای ئەو کانیاوە لە ڕۆژی قیامەتدا.
  2. نیعمەت دەبەخشرێت بەئەوەى لەکانیاوەکە دەخواتەوە بۆیە هەرگیز تینوی نابێت.
زیاتر