+ -

عن أبي رقية تميم بن أوس الداري رضي الله عنه أن النبي صلى الله عليه وسلم قال: «الدين النصيحة» قلنا: لمن؟ قال: «لله، ولكتابه، ولرسوله، ولأئمة المسلمين وعامتهم».
[صحيح] - [رواه مسلم]
المزيــد ...

لە تەمیمی دارییەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت:
« ئاین ئامۆژگارییە»، (تەمیم) دەڵێت: ووتمان: بۆ کێ؟ (واتا ئاین ئامۆژگارییە بۆ کێ؟)، ئەویش -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: «بۆ خودا، وبۆ کتێبەکەی، وبۆ پێغەمبەرەکەی، وبۆ پێشەوای مسوڵمانان وتێکڕای مسوڵمانان».

[صەحیحە] - [موسلیم گێڕاویەتیەوە] - [صحيح مسلم - 55]

شیکردنەوە

پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- باسی ئەوەمان بۆ دەکات کە ئاین لەسەر دڵسۆزی وڕاستگۆیی دامەزراوە، بۆئەوەى بەندە ئەوەى واجبە لەسەری جێبەجێی بکات بەتەواوی، بەبێ فێڵ وکەموکورتی.
بە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ووترا: ئامۆژگاری دەبێت بۆ کێ بێت؟ فەرمووی:
یەکەم: ئامۆژگاری بۆ خواى گەورە -سبحانه وتعالى- : بە دڵسۆزبوون لە کردەوەدا بۆ ئەو زاتە مەزنە، وهاوبەش بڕیار نەدان لە هیچ کردەوە وپەرستنێکدا، وباوەڕمان بە تاکبوونی خودا هەبێت لە پەروەدگارێتی وخودایەتی -پەرستراوێتی- وناو وسیفەتەکانى، و بەمەزندانانى فەرمانەکانى، وبانگەوازى کردن بۆ باوەڕهێنان پێی.
دووەم: ئامۆژگاری بۆ کتێبەکەى واتا قورئانی پیرۆز: بەوەى باوەڕمان وابێت قسەی خودایە، وکۆتا کتێبی ئاسمانیە، وهەڵوەشێنەرەوەى هەموو شەریعەتەکانى پێشووە، و بەمەزنی دابنێین، وبیخوێنینەوە بەو شێوەى هاتووە، وکردەوە بکەین بەوەى ڕوونە تێیدا، وملکەچ بین لەوەیاندا کە ڕوون نیە، وبەرگری لێبکەین کاتێک گومڕاکان بەئارەزووی خۆیان شیدەکەنەوە، وپەند لە ئامۆژگارییەکانى وەربگرین، وزانستەکانى بڵاو بکەینەوە، وبانگەوازى بۆ لا بکەین.
سێیەم: ئامۆژگاری بۆ پێغەمبەرەکەى (موحەمەد -صلى اللە علیە وسلم-): بەوەى باوەڕمان وابێت کە کۆتا پێغەمبەرە، وباوەڕمان هەبێت بەوەی پێی هاتووە، وفەرمانەکانى جێبەجێ بکەین،وخۆمان بەدوور بگرین لەوەى نەهی لێکردووە، وبەو شێوەیە خودا بپەرستین کە ئەو پێی هاتووە، ومافەکانى بەگەورە دابنێین، وڕێزی لێبگرین، وشەریعەت وبانگەوازیەکەى بڵاو بکەینەوە، وبەرگری لێبکەین لەو تۆمەتانەى بۆی هەڵواسراوە.
چوارەم: ئامۆژگاری بۆ فەرمانڕەوای مسوڵمانان: بەیارمەتیدانیان لەسەر هەق وڕاستی، وململانێ نەکردنیان لەسەر دەسەڵات، وگوێڕایەڵیکردنیان لەشتێک کە سەرپێچی فەرمانی الله نەبێت.
پێنجەم: ئامۆژگاری بۆ مسوڵمانان: بەچاکەکار بوون بەرامبەریان، ودوورخستنەوەی زیان لێیان، وخۆشویستنی خێر بۆیان، وبانگەواز کردنیان بۆ پابەندبوون بە ڕێبازی ڕاست ویارمەتیدانیان لەسەر چاکەکاری وتەقواداری.

وه‌رگێڕانی ماناكان: ئینگلیزی ئۆردی ئیسپانی ئەندەنوسی ئیگۆری بەنگالی فەڕەنسی تورکی بۆسنی سینهالی هیندی چینی فارسی ڤێتنامی تاگالۆگ هوسا پورتوگالی مالایالام تلغۆ سه‌واحیلی تامیلی بۆرمی تایلەندی ئه‌ڵمانی یابانی پەشتۆ ئاسامی ئه‌لبانی سویدی ئەمهەری هۆڵەندی غوجاراتی قیرغیزی نیپاڵی یوربایی لیتوانی داری سڕبی سۆماڵی تاجیكی كينيارواندی ڕۆمانی مەجەری چیكی مالاگاشی ئیتاڵی ئورومی كانادی ئازەری ئۆزبەكی ئۆكرانی
پیشاندانی وەرگێڕانەکان

لە سوودەکانی فەرموودەکە

  1. فەرمان بە ئامۆژگاری کردنی هەمووان.
  2. مەزنی پلەی ئامۆژگاری کردن لە دیندا، بۆیە ئامۆژگاری کردن بە دین (ئاین) ناوبراوە.
  3. ئایین بیروباوەڕەکان و وتەکان و کردەوەکان دەگرێتەوە.
  4. بەشێک لەئامۆژگاری بریتیە لە پاککردنەوەى نەفس لە فێڵکردن بەرامبەر ئەو کەسەی ئامۆژگاری دەکرێت ودەبێت خواستی خێر وچاکەى بۆ هەبێت.
  5. جوانی فێرکاری پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- کە شتێک بە گشتی باس دەکات پاشان شیدەکاتەوە و وردەکارییەکانی ڕووندەکاتەوە.
  6. دەستپێکردن بە گرنگترین پاشان گرنگترین بە پلەیەکی کەمتر، چونکە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- بە ئامۆژگاری کردن بۆ خودا دەستیپێکرد، پاشان بۆ -لەبەر- کتێبەکەی، پاشان بۆ -لەبەر- پێغەمبەرەکەی -صلى اللە علیە وسلم-، پاشان بۆ پێشەوای مسوڵمانان، پاشان بۆ هەموو خەڵکی.
زیاتر