+ -

عَنْ جَرِيرِِ بْنِ عَبْدِ اللَّهِ رضي الله عنه قَالَ:
بَايَعْتُ رَسُولَ اللَّهِ صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ عَلَى شَهَادَةِ أَنْ لاَ إِلَهَ إِلَّا اللَّهُ، وَأَنَّ مُحَمَّدًا رَسُولُ اللَّهِ، وَإِقَامِ الصَّلاَةِ، وَإِيتَاءِ الزَّكَاةِ، وَالسَّمْعِ وَالطَّاعَةِ، وَالنُّصْحِ لِكُلِّ مُسْلِمٍ.

[صحيح] - [متفق عليه] - [صحيح البخاري: 2157]
المزيــد ...

لە جەریری کوڕی عبداللەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت:
«بەیعەتم دا بە پێغەمبەری خودا -صلى الله علیه وسلم- لەسەر شاهێدی دان بە (لاَ إِلَهَ إِلَّا اللَّهُ، وَمُحَمَّد رَسُولُ اللَّهِ)^، ونوێژ ئەنجامدان، وزەکاتدان، وگوێڕایەڵی وفەرمانبەردار بوون، وئامۆژگاری کردن بۆ هەموو مسوڵمانێک». ^(واتە: هیچ پەرستراوێك شایستەی پەرستن نییە بەهەق وڕاستی جگە لە الله، وموحەمەد پێغەمبەری خودایە).

[صەحیحە] - [بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەری] - [صحيح البخاري - 2157]

شیکردنەوە

هاوەڵی بەڕێز جەریری كوڕی عبداللە -ڕەزای خوای لێبێت- باسی ئەوەمان بۆ دەكات كە ئەو پەیمانیدا بە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- لەسەر پابەندبوون بە تەوحید -یەك خوا پەرستی- وئەنجامدانی پێنج نوێژە فەرزەكە لە شەو وڕۆژێكدا، بە مەرج وپایە و واجب وسونەتەكانی، وزەكاتدانی فەرزكراو، ئەمیش پەرستنێكی داراییە ؛ لە دەوڵەمەندەكان وەردەگیرێت ودەدرێت بە ئەوانەی شایستەن لە هەژارەكان وئەوانی تر، و لەسەر پابەندبوون بە گوێڕایەڵی كاربەدەست، وئامۆژگاری بۆ هەموو مسوڵمانێك، ئەمیش بەوەی بەپەرۆش بێت لەسەر سوود گەیاندن پێیان، ودوورخستنەوەی هەموو شەڕ وزیانێك لێیان ؛ بە قسە وكردەوە.

وه‌رگێڕانی ماناكان: ئینگلیزی ئۆردی ئیسپانی ئەندەنوسی ئیگۆری بەنگالی فەڕەنسی تورکی ڕووسی بۆسنی سینهالی هیندی چینی فارسی ڤێتنامی تاگالۆگ هوسا پورتوگالی مالایالام تلغۆ سه‌واحیلی تایلەندی پەشتۆ ئاسامی ئه‌لبانی سویدی ئەمهەری هۆڵەندی غوجاراتی قیرغیزی نیپاڵی یوربایی لیتوانی داری سڕبی سۆماڵی كينيارواندی ڕۆمانی مەجەری چیكی الموري مالاگاشی ئورومی كانادی الولوف ئۆكرانی الجورجية
پیشاندانی وەرگێڕانەکان

لە سوودەکانی فەرموودەکە

  1. گرنگی نوێژکردن وزەکاتدان، وهەردوویان لە پایەكانی ئیسلامن.
  2. گرنگی ئامۆژگاری کردن لە نێوان مسوڵماناندا، پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- پەیمان وبەیعەتى وەرگرت لە هاوەڵان -ڕەزاى خوایان لێبێت- ؛ لەسەر پابەندبوون پێیەوە.
زیاتر