+ -

عَنِ ابْنِ عَبَّاسٍ رضي الله عنهما قَالَ: قَالَ رَسُولُ اللَّهِ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ:
«إِنَّ اللَّهَ يُحِبُّ أَنْ تُؤْتَى رُخَصُهُ، كَمَا يُحِبُّ أَنْ تُؤْتَى عَزَائِمُهُ».

[صحيح] - [رواه ابن حبان] - [صحيح ابن حبان: 354]
المزيــد ...

لە ئیبن عەباسەوە -ڕەزای خوایان لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت:
«خواى گەورە پێی خۆشە ڕوخسەتەکانى وەربگیرێت هەروەکو چۆن پێی خۆشە واجبەکانى جێبەجێ بکرێت».

[صەحیحە] - [ئیبنو حیبان گێڕاویەتیەوە] - [صحيح ابن حبان - 354]

شیکردنەوە

پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- باسی ئەوە دەکات کە خواى گەورە پێی خۆشە ڕوخسەتەکانى وەربگیرێت کە لە شەرعدا دایناوە، لە لادانى بارگرانی لە پەرستنەکان وحوکمەکان، وهەروەها ئاسانکاری لەسەر مرۆڤی موکەلەف -ئەو کەسەی ئەرکە شەرعیەکانى لەسەر واجبە- لەکاتێکدا عوزری هەی، وئەم ڕوخسەتانەش وەکو کورتکردنەوە وکۆکردنەوەی (قەسر وجەمع)ی نوێژەکان لەکاتی سەفەر، وهەروەها خواى گەورە پێی خۆشە ئەو شتانەى واجبی کردووە جێبەجێ بکرێت؛ چونکە فەرمانى خواى گەورە سەبارەت بە ڕوخسەتەکان و واجبەکان یەک شتە.

وه‌رگێڕانی ماناكان: ئینگلیزی ئۆردی ئیسپانی ئەندەنوسی ئیگۆری بەنگالی فەڕەنسی تورکی ڕووسی بۆسنی سینهالی هیندی چینی فارسی ڤێتنامی تاگالۆگ هوسا پورتوگالی مالایالام تلغۆ سه‌واحیلی تامیلی بۆرمی تایلەندی ئه‌ڵمانی پەشتۆ ئاسامی ئه‌لبانی سویدی ئەمهەری هۆڵەندی غوجاراتی قیرغیزی نیپاڵی یوربایی لیتوانی داری سڕبی سۆماڵی تاجیكی كينيارواندی ڕۆمانی مەجەری چیكی الموري مالاگاشی ئیتاڵی ئورومی كانادی الولوف البلغارية ئازەری اليونانية ئۆزبەكی ئۆكرانی الجورجية اللينجالا المقدونية
پیشاندانی وەرگێڕانەکان

لە سوودەکانی فەرموودەکە

  1. ڕەحمەتی خواى گەورە -سبحانه وتعالى- بە بەندەکانى، وئەو -سبحانه وتعالى- پێی خۆشە ئەو ڕوخسەتانەى لە شەرعدا دایناون ؛ وەربگیرێن وکردەوەیان پێبکرێت.
  2. تەواوی کامڵی ئەم شەریعەتە، ولابردنی ناڕەحەتی وبارگرانی لەسەر مسوڵمان.
زیاتر