+ -

عن عثمان بن عفان رضي الله عنه قال: قال رسول الله صلى الله عليه وسلم:
«مَنْ تَوَضَّأَ فَأَحْسَنَ الْوُضُوءَ خَرَجَتْ خَطَايَاهُ مِنْ جَسَدِهِ حَتَّى تَخْرُجَ مِنْ تَحْتِ أَظْفَارِهِ».

[صحيح] - [رواه مسلم] - [صحيح مسلم: 245]
المزيــد ...

لە عوسمانى کوڕی عەفانەوە -ڕەزاى خواى لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت:
«ئەوەی بە جوانی وڕێکی دەستنوێژ بگرێت؛ ئەوا هەموو گوناهەکان لە لاشەیدا دەردەچن هەتاوەکو لە ژێر نینۆکەکانەوە دەردەچن».

[صەحیحە] - [موسلیم گێڕاویەتیەوە] - [صحيح مسلم - 245]

شیکردنەوە

پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- باسی ئەوەمان بۆ دەکات هەرکەسێک بەجوانی وڕێکی دەستنوێژ بگرێت؛ لەگەڵ ڕەچاو کردنی ئاداب وسونەتەکانى، ئەمە هۆکارە بۆئەوەی خواى گەورە لە گوناهەکانی خۆش بێـت، هەتاوەکو گوناهەکان لەلاشەیدا دەردەچن لەژێر نینۆکەکانی دەست وپێیەوە.

وه‌رگێڕانی ماناكان: ئینگلیزی ئۆردی ئیسپانی ئەندەنوسی ئیگۆری بەنگالی فەڕەنسی تورکی ڕووسی بۆسنی سینهالی هیندی چینی فارسی ڤێتنامی تاگالۆگ هوسا پورتوگالی مالایالام تلغۆ سه‌واحیلی تامیلی بۆرمی تایلەندی ئه‌ڵمانی یابانی پەشتۆ ئاسامی ئه‌لبانی سویدی ئەمهەری هۆڵەندی غوجاراتی قیرغیزی نیپاڵی یوربایی لیتوانی داری سڕبی سۆماڵی كينيارواندی ڕۆمانی مەجەری چیكی مالاگاشی ئیتاڵی كانادی ئۆكرانی
پیشاندانی وەرگێڕانەکان

لە سوودەکانی فەرموودەکە

  1. ئامۆژگاری بۆ گرنگیدان بە فێربوونی ئادابەکانی دەستنوێژگرتن ومەرج وسونەتەکانی، وکردەوە کردن پێی
  2. فەزڵ وپاداشتی دەستنوێژگرتن، وهۆکارە بۆ لێخۆشبوون لە گوناهە بچووکەکان، بەڵام گوناهە گەورەکان دەبێت تەوبەیان لێبکرێت بەمەرجەکانیەوە.
  3. مەرجی دەرچوونی تاوان وگوناهەکان لە لاشە ئەوەیە کە بە جوانی وڕێکی دەستنوێژ بگرێت وبەو شێوەیە بێت کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ڕوونی کردووەتەوە بۆ ئومەتەکەی.
  4. لێخۆشبوونی گوناهەکان لەم فەرموودەیەدا بەستراوەتەوە بە دوورکەوتنەوە لە گوناهە گەورەکان وتەوبەکردن لێیان، خواى گەورە دەفەرموێت: ﴿إِنْ تَجْتَنِبُوا كَبَائِرَ مَا تُنْهَوْنَ عَنْهُ نُكَفِّرْ عَنْكُمْ سَيِّئَاتِكُمْ...﴾ [النساء:31] واتە: ﴿ئه‌گه‌ر خۆتان بپارێزن له‌و تاوانه گه‌ورانه‌ی قه‌ده‌غه کراوه لێتان، ئه‌وه له گوناهه‌کانی ترتان خۆشدەبین...﴾
زیاتر