+ -

عن جَرِيْر بنِ عبدِ الله رضي الله عنه قال:
كُنَّا عِنْدَ النَّبِيِّ صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ، فَنَظَرَ إِلَى الْقَمَرِ لَيْلَةً -يَعْنِي الْبَدْرَ- فَقَالَ: «إِنَّكُمْ سَتَرَوْنَ رَبَّكُمْ كَمَا تَرَوْنَ هَذَا الْقَمَرَ، لَا تُضَامُونَ فِي رُؤْيَتِهِ، فَإِنِ اسْتَطَعْتُمْ أَنْ لَا تُغْلَبُوا عَلَى صَلَاةٍ قَبْلَ طُلُوعِ الشَّمْسِ وَقَبْلَ غُرُوبِهَا فَافْعَلُوا» ثُمَّ قَرَأَ: «{وَسَبِّحْ بِحَمْدِ رَبِّكَ قَبْلَ طُلُوعِ الشَّمْسِ وَقَبْلَ الْغُرُوبِ}»

[صحيح] - [متفق عليه] - [صحيح البخاري: 554]
المزيــد ...

لە جەریری کوڕی عبداللەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت:
لەلای پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- بووین وسەیری مانگی کرد لە شەوی چواردەدا (شەوی بەدردا)، وفەرمووی: «ئێوە پەروەردگارتان دەبینن هەروەکو چۆن ئەم مانگە دەبینن، بۆ بینینی تووشی هیچ ناڕەحەتیەک نابن، هەتا دەتوانن هیچ شتێک نەبێـتە ڕێگر لەئەنجامدانی نوێژ لە پێش دەرچوونی خۆر (نوێژی بەیانی) ولە پێش ئاوابوونی خۆر (نوێژی عەسر)؛ ئەوا ئەنجامیان بدەن». پاشان -ئەم ئایەتەی- خوێندەوە: «{وَسَبِّحْ بِحَمْدِ رَبِّكَ قَبْلَ طُلُوعِ الشَّمْسِ وَقَبْلَ الْغُرُوبِ} واتە: {و بەستایشی پەروەردگارت تەسبیحات بکە پێش ھەڵھاتنی خۆر وپێش ئاوا بوونیشی}».

[صەحیحە] - [بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەری] - [صحيح البخاري - 554]

شیکردنەوە

هاوەڵان لەگەڵ پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- بوون لەشەوێكی مانگی چواردەدا ؛ -صلى اللە علیە وسلم- سەیری مانگەكەی كرد، وفەرمووی: ئیمانداران بەڕوونی وئاسانی وئاسوودەیی پەروەردگاریان دەبینن بە چاوەكانیان، وبۆ بینینی الله -سبحانه وتعالی- تووشی هیچ ناڕەحەتی وپاڵەپەستۆ وماندووبوونێک نابن. پاشان پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: هەتا دەتوانن ئەو ڕێگرانە مەهێڵن كە دەبنە هۆی بەربەست لە ئەنجامدانی نوێژی بەیانی ونوێژی عەسر، ئەو نوێژانە ئەنجام بدەن بەڕێك وپێكی وتەواوی لەگەڵ كۆمەڵدا، چونكە ئەمە هۆكارە بۆ بینینی خوای گەورە -عز وجل-. پاشان ئەم ئایەتەی خوێندەوە: {وَسَبِّحْ بِحَمْدِ رَبِّكَ قَبْلَ طُلُوعِ الشَّمْسِ وَقَبْلَ الْغُرُوبِ} واتە: {و بەستایشی پەروەردگارت تەسبیحات بکە پێش ھەڵھاتنی خۆر وپێش ئاوا بوونیشی}.

وه‌رگێڕانی ماناكان: ئینگلیزی ئۆردی ئیسپانی ئەندەنوسی ئیگۆری بەنگالی فەڕەنسی تورکی ڕووسی بۆسنی سینهالی هیندی چینی فارسی ڤێتنامی هوسا پورتوگالی مالایالام تلغۆ سه‌واحیلی تامیلی بۆرمی تایلەندی ئه‌ڵمانی یابانی پەشتۆ ئاسامی ئه‌لبانی سویدی ئەمهەری هۆڵەندی غوجاراتی قیرغیزی نیپاڵی یوربایی لیتوانی داری سڕبی سۆماڵی كينيارواندی ڕۆمانی چیكی مالاگاشی ئورومی كانادی ئۆكرانی
پیشاندانی وەرگێڕانەکان

لە سوودەکانی فەرموودەکە

  1. موژدەیە بۆ ئیمانداران کە ئەوان خوای گەورەی بەرز وپیرۆز دەبینن لە بەهەشتدا.
  2. لە شێوازەکانی بانگەوازی کردن: دووپاتکردنەوە وهاندان وهێنانەوەی نمونەكان.
زیاتر