عَنْ أَبِي هُرَيْرَةَ رضي الله عنه عَنِ النَّبِيِّ صلى الله عليه وسلم قَالَ:
«دَعُونِي مَا تَرَكْتُكُمْ، إِنَّمَا هَلَكَ مَنْ كَانَ قَبْلَكُمْ بِسُؤَالِهِمْ وَاخْتِلَافِهِمْ عَلَى أَنْبِيَائِهِمْ، فَإِذَا نَهَيْتُكُمْ عَنْ شَيْءٍ فَاجْتَنِبُوهُ، وَإِذَا أَمَرْتُكُمْ بِأَمْرٍ فَأْتُوا مِنْهُ مَا اسْتَطَعْتُمْ».
[صحيح] - [متفق عليه] - [صحيح البخاري: 7288]
المزيــد ...
لە ئەبی هوڕەیڕەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت:
«واز لە پرسیارکردن بهێنن سەبارەت بە ئەو شتانەى کە فەرمانم پێنەکردوون یان نەهیم لێ نەکردوون، ئەوەی بووە هۆی تیاچوونی خەڵكانی پێش ئێوە ؛ زۆر پرسیار کردن وناکۆکیان بوو بەرامبەر پێغەمبەرانیان، ئەگەر نەهیم لێکردن لە شتێک ئەوا خۆتانی لێ بە دوور بگرن، وئەگەر فەرمانم پێکردن بە شتێك ئەوا ئەنجامی بدەن بەپێی تواناتان».
[صەحیحە] - [بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەری] - [صحيح البخاري - 7288]
پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- حوكمە شەرعیەكانی باسكرد ودابەشی کردن بۆ سێ جۆر: ئەوەی بێدەنگی هاتووە سەبارەتی، وئەوەی نەهی لێكراوە، وئەوەی فەرمانیپێكراوە.
یەكەم: ئەوەی شەریعەت سەبارەتی بێدەنگ بووە: بەشێوەیەك حوكمەكەی نازانرێت، وبنچینە لە شتەکان ئەوەیە واجب نییە؛ لە سەردەمی پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- واجب بوو پرسیار نەكرێت سەبارەت بەو شتانەی ڕوویان نەداوە یان حوكم سەبارەتیان دانەبەزیوە ؛ لەترسی ئەوەی نەوەك واجب یان حەرام بكرێت، وخوای گەورە حوكمەكەیانی باس نەكردووە وەكو ڕەحمەتێك بەرامبەر بەندەكانی، بەڵام لە پاش مردنی پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- پرسیار كردن لە ڕوانگەی فەتوا وەرگرتنەوە یان فێربوون بۆ ئەوانەی پێویستیانە لە بابەتەكانی ئاین ؛ ڕێگەپێدراوە وبەڵکو فەرمانیپێكراوە، بەڵام ئەگەر لەڕوانگەی زێدەڕۆیی وهێنانی ناڕەحەتی بێت ؛ بەهۆی ئەم هۆكارەوە لە فەرموودەكەدا فەرمانكراوە بە پرسیار نەكردن، چونكە لەوەیە ببێتە هۆی ڕودانی ئەوەی بەسەر نەوەكانی ئیسرائیلدا ڕوویدا، كاتێك فەرمانیان پێكرا مانگایەك سەرببڕن ؛ ئەگەر هەر مانگایەكیان سەرببڕیایە ئەوا فەرمانەكەیان جێبەجێكردبوو، بەڵام ئەوان توندڕەوییان كرد بۆیە توندی وناڕەحەتی هێنرایە سەریان.
دووەم: نەهی لێكراوەكان ؛ ئەو شتانەیە هەركەسێك لێی دوور بكەوێتەوە (ئەنجامی نەدات) ؛ پاداشت دەدرێتەوە، ئەوەی بیكات سزا دەدرێت، بۆیە واجبە لەسەر مسوڵمان لە هەموو حەرامێك دوور بكەوێتەوە.
سێیەم: فەرمانپێكراوەكان (واجبەكان) ؛ ئەمیش ئەو شتە دەگرێتەوە كە بكەرەكەی پاداشت دەدرێتەوە، وئەوەی ئەنجامی نەدات ؛ سزا دەدرێت، بۆیە واجبە مسوڵمان بەپێی توانا ئەنجامی بدات.