«لَا صَلَاةَ بِحَضْرَةِ الطَّعَامِ، وَلَا هُوَ يُدَافِعُهُ الْأَخْبَثَانِ».
[صحيح] - [رواه مسلم] - [صحيح مسلم: 560]
المزيــد ...
لە عائیشەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: گوێم لە پێغەمبەری خودا بوو -صلى اللە علیە وسلم- كە دەیفەرموو:
«نوێژ دروست نیە ؛ کاتێک خواردن ئامادەبێت، یان کاتێک تەنگەتاو بێت بە یەکێک لە پیسیەکان».
پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- نەهی كردووە لەنوێژكردن لەكاتێكدا خواردن ئامادەیە ونوێژخوێن دڵی لەلایەتی و بەپەرۆشیەتی ؛ بەهۆی برسێتیەوە.
وهەروەها نەهی كردووە لەنوێژكردن لەكاتێكدا تەنگاوە، چونكە نوێژخوێن بیری لەلای چۆنیەتی خۆ دەربازكردنە لەم ناڕەحەتیە ؛ بۆیە بەڕێكی نوێژەكەی ئەنجام نادات.