عن عمران بن حصين رضي الله عنه قال: كَانَتْ بِي بَوَاسِيرُ، فَسَأَلْتُ النَّبِيَّ صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ عَنِ الصَّلَاةِ، فَقَالَ:
«صَلِّ قَائِمًا، فَإِنْ لَمْ تَسْتَطِعْ فَقَاعِدًا، فَإِنْ لَمْ تَسْتَطِعْ فَعَلَى جَنْبٍ».

[صحيح] - [رواه البخاري] - [صحيح البخاري: 1117]
المزيــد ...

لە عیمران کوڕی حوصەینەوە دەڵێت: تووشی مایەسیری هاتبووم، پرسیارم لە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- کرد دەربارەی نوێژکردن (بەم حاڵەتەوە)، فەرمووی:
«بە پێوە نوێژ بکە، ئەگەر ناتوانیت ئەوا بە دانیشتنەوە ئەنجامی بدە، خۆ ئەگەر ھەر ناتوانیت ئەوا بە پاڵکەوتنەوە نوێژ بکە».

[صەحیحە] - [بوخاری گێڕاویەتیەوە] - [صحيح البخاري - 1117]

شیکردنەوە

پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ڕوونیدەکاتەوە کە ئەسڵ لە نوێژکردن ئەوەیە بەپێوە ئەنجامبدرێت، مەگەر لەحاڵەتی بێ تواناییدا، ئەوا بە دانیشتنەوە ئەنجامی دەدات، وئەگەر بەم حاڵەتەوە نەتوانێت ئەوا بەپاڵکەوتنەوە نوێژ دەکات.

لە سوودەکانی فەرموودەکە

  1. فەرزێتی نوێژکردن لەسەر مرۆڤ لاناچێت؛ هەتا ئەقڵی جێگیر بێت، وئەنجامدانی بە حاڵەتێک یان بەحاڵەتێکی تر بەپێی توانایەتی.
  2. لێبوردەیی وئاسانی شەریعەتەکانی (یاساکانی) ئاینی ئیسلام ؛ بەندە هێندە پەرستن ئەنجامدەدات کە دەتوانێت.
پیشاندانی وەرگێڕانەکان
زمان: ئینگلیزی ئۆردی ئیسپانی زیاتر (62)
زیاتر