«الرَّاحِمُونَ يَرْحَمُهمُ الرَّحمنُ، ارحَمُوا أهلَ الأرضِ يَرْحْمْكُم مَن في السّماء».
[صحيح] - [رواه أبو داود والترمذي وأحمد] - [سنن أبي داود: 4941]
المزيــد ...
لە عبدالله کوڕی عەمرو -ڕەزای خوایان لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت:
«بە بەزەییەکان خواى میهرەبان ڕەحمیان پێدەکات، بەڕەحم بن لەگەڵ نیشتەجێبووانی سەر زەوی ؛ ئەو زاتەی لە سەرووی ئاسمانەکانە ڕەحمتان پێدەكات».
پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ڕوونیدەكاتەوە كە ئەوانەی ڕەحم وبەزەییان بەرانبەر خەڵکی هەیە؛ خوای میهرەبان ڕەحمیان پێدەكات بەڕەحمەتی خۆی كە هەموو شتێكی گرتۆتەوە، پاداشت هاوشێوەی كردەوەیە.
پاشان پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- فەرمانیكرد بە بەڕەحم وبەزەیی بوون بەرامبەر بەهەموو ئەوانەی لەسەر زەوین لە مرۆڤ وئاژەڵ وباڵندە وجۆرەكانی تری زیندەوەر، و لەپاداشتی ئەم كردەوەیە خوای میهرەبان لەسەرووی ئاسمانەكانەوە ؛ ڕەحمیان پێدەكات.