+ -

عَنْ عُقْبَةَ بْنِ عَامِرٍ رضي الله عنه أَنَّ رَسُولَ اللَّهِ صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ قَالَ:
«إِيَّاكُمْ وَالدُّخُولَ عَلَى النِّسَاءِ» فَقَالَ رَجُلٌ مِنَ الأَنْصَارِ: يَا رَسُولَ اللَّهِ، أَفَرَأَيْتَ الحَمْوَ؟ قَالَ: «الحَمْوُ المَوْتُ».

[صحيح] - [متفق عليه] - [صحيح البخاري: 5232]
المزيــد ...

لە عوقبەی کوڕی عامرەوە -ڕەزاى خواى لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت:
«ئاگادار بن مەچن بۆ لای ئافرەتان»، پیاوێک لە ئەنساڕ ووتی: ئەی پێغەمبەری خودا، ئەی ئەگەر (خزم)^ بێت؟ فەرمووی: «خزم بێت وەکو مردن وایە». ^(خزم: مەبەست کەسێکی نامەحرەمە وەکو خێزانی برا وئامۆزا وپورزا وهاوشێوەى ئەمانە).

[صەحیحە] - [بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەری] - [صحيح البخاري - 5232]

شیکردنەوە

پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- هۆشداریداوە سەبارەت بە تێكەڵبوون لەگەڵ ئافرەتە نامەحرەكان، وفەرموویەتی: خۆتان بپارێزن ودووربن لە چوونە لای ئافرەتان، وئاگادار بن با ئافرەتانیش نەیەن بۆ لای ئێوە.
پیاوێك لە ئەنساڕەكان ووتی: ئەی سەبارەت بە كەسە نزیكەكانی مێرد؛ وەكو برا وبرازا ومام وكوڕی مام وبەو شێوەیە، لەو كەسانەی كە حەڵاڵە بۆیان ئافرەتەكە بخوازن ئەگەر هاوسەرگیری نەكردبێت؟
پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: هۆشدار بن لەو شتە هەروەكو چۆن هۆشدارن سەبارەت بە مردن! چونكە بەتەنها بوون لەگەڵ خزمی مێرد هۆكارە بۆ فیتنە وتیاچوون لە ئایندا، كەسە نزیكەكانی مێرد جگە لە باوك وكوڕەكانی لەپێشترن بەوەی ڕێگریان لێبكرێت لە تێكەڵبوون لەگەڵ ئافرەتەكە زیاتر لە كەسی بیانی؛ چونكە بەتەنها بوونی كەسی نزیكی مێرد لەگەڵ ئافرەتەكە زیاترە بە بەراورد لەگەڵ كەسی تر، وشەڕ وخراپە زیاتر ڕوو دەدات بە بەراورد لەگەڵ كەسی تر، وتووشبوونی بە فیتنە لەگەڵیاندا زیاترە چونكە دەتوانن بگەن بە ئافرەتەكە وبە تەنها بن لەگەڵیدا بە بێ ئەوەی لۆمە بكرێن، چونكە ئامادەبوونی واباوە ناكرێت ڕێگری لێبكرێت، و واباوە كە ناتوانرێت ئافرەتەكە نەبینێت، چونكە خووی زۆرێك لە خەڵكی وایە ئاسانكاری دەكەن لەمەدا بۆیە پیاو بەتەنها دەمێنێتەوە لەگەڵ خێزانی براكەی؛ ئەمە هاوشێوەی مردنە لە ناشیرینی وخراپەدا، بەپێچەوانەی مانەوەی پیاوی بیانی چونكە هۆشدارن لەوەی بەتەنها نەمێنێتەوە لەگەڵ ئافرەتەكەدا.

وه‌رگێڕانی ماناكان: ئینگلیزی ئۆردی ئیسپانی ئەندەنوسی ئیگۆری بەنگالی فەڕەنسی تورکی ڕووسی بۆسنی سینهالی هیندی چینی فارسی ڤێتنامی تاگالۆگ هوسا پورتوگالی مالایالام سه‌واحیلی تایلەندی ئه‌ڵمانی پەشتۆ ئاسامی ئەمهەری هۆڵەندی غوجاراتی نیپاڵی ڕۆمانی ئورومی
پیشاندانی وەرگێڕانەکان

لە سوودەکانی فەرموودەکە

  1. نەهی کردن لە چوون بۆ لای ئافرەتە نامەحرەمەکان وبە تەنها مانەوە لەگەڵیان، ئەمیش بۆ ڕێگری کردن لە هۆکارەکانى توشبوون بە داوێن پیسی.
  2. ئەم نەهی کردنە لە چوون بۆ لای ئافرەتە نامەحرەمەکان وبە تەنها مانەوە لەگەڵیان؛ گشتیە وهەموو نامەحرەمەکان دەگرێتەوە لە برا وکەسە نزیکەکانى مێرد کە لە مەحرەمەکانى ئافرەتەکە نین، ئەم چوونە ژوورەوە نەهی لێكراوە چونكە زۆرجار دەبێتە هۆی بە تەنها مانەوە.
  3. دوورکەوتنەوە لەو شوێن وحاڵەتانەى کە گومان وخراپەى تێدایە بەشێوەیەکی گشتی، بۆ دووربوون لە مەترسی تووشبوون بە شەڕ وخراپە.
  4. نەوەوی دەڵێت: زانایانی زمانەوانی یەكدەگن لەسەر ئەوەی دەستەواژەی (الأحْمَاءَ) لە زمانی عەرەبیدا كەسە نزیكەكانی مێردی ئافرەتەكە دەگرێتەوە وەكو باوك ومام وبرا برازا ئامۆزا وهتد، ودەستەواژەی (الأَخْتَانَ) لە زمانی عەرەبیدا كەسە نزیكەكانی ئافرەتەكە دەگرێتەوە، ودەستەواژەی (الأصْهارَ) ئاماژەیە بۆ هەردوویان.
  5. (الحَمْوَ: خزم)ی چواند بە مردن، ئیبن حەجەر دەڵێت: عەرەب بە مردن وەسفی شتێكی بێزراو دەكات، لایەنی چواندن: مردنی دینداریە ئەگەر تووشی تاوانەكە بوون، ومردنیانە ئەگەر تووشی تاوانەكە بوون وڕەجم كردن واجب بوو، وتیاچوونی ئافرەتەكەیە كاتێك مێردەكەی بەهۆی غیرەتەوە لێی جیا دەبێتەوە وتەڵاقی دەدات.
زیاتر