+ -

عَنْ أَبِي هُرَيْرَةَ رضي الله عنه عَنِ النَّبِيِّ صلى الله عليه وسلم قَالَ:
«إِيَّاكُمْ وَالظَّنَّ؛ فَإِنَّ الظَّنَّ أَكْذَبُ الْحَدِيثِ، وَلَا تَحَسَّسُوا، وَلَا تَجَسَّسُوا، وَلَا تَحَاسَدُوا، وَلَا تَدَابَرُوا، وَلَا تَبَاغَضُوا، وَكُونُوا عِبَادَ اللهِ إِخْوَانًا».

[صحيح] - [متفق عليه] - [صحيح البخاري: 6064]
المزيــد ...

لە ئەبی هوڕەیڕەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت:
«ئاگاداری گومانی خراپ بن، چونکە گومانی خراپ درۆترین قسە ولێکدانەوەیە، بەدوای هەڵە وكەموكورتی یەكتر مەگەڕێن، وسیخوڕی بەسەر یەكەوە مەكەن، وحەسووی بەیەكتر مەبەن، وپشت لەیەكتر مەكەن، وڕقتان لەیەكتر نەبێتەوە، ئەی بەندەكانی الله ؛ ببن بە برای یەكتر».

[صەحیحە] - [بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەری] - [صحيح البخاري - 6064]

شیکردنەوە

پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- نەهی دەكات وهۆشداری دەدات لەهەندێك لەو شتانەی كە دەبنە هۆی ناكۆكی ودوژمنایەتی لەنێو مسوڵمانان، لەوانەش:
(گومانی خراپ): ئەمیش تۆمەت كردنی كەسێكە لە دڵدا بەبێ هیچ بەڵگەیەك، وڕوونیكردەوە كە ئەمە درۆترین قسە ولێكدانەوەیە.
(گەڕان بەدوای هەڵە وكەموكورتی خەڵكی) ؛ ئینجا بە چاو یان بە گوێ بێت.
(سیخوڕی كردن): ئەمیش بریتیە لە گەڕان بەدوای ئەو شتانەی شاراوەن و بەئاسانی نادۆزرێنەوە، زۆرجار لەچوارچێوەیەكی خراپدا ئەم دەستەواژەیە بەكاردەهێنرێت.
(حەسوودی): ئەمیش بریتیە لە حەز نەكردن بەوەی خەڵكانێك خودا نیعمەتی پێیان بەخشیووە.
(پشت لەیەكتر كردن): بریتیە لە دووركەوتنەوەی مسوڵمانان لە یەكتر، وسەلام لە یەكتر ناكەن وهەورەها سەردانی یەكتر ناكەن.
(ڕق لێبوونەوە): بریتیە لە كینە ودەربڕینی ڕق لە مسوڵمان بۆ ئازاردانی، وڕووگرژی وخراپ مامەڵە کردن لەگەڵیدا لەكاتی گەیشتن پێی.
پاشان ڕستەیەكی گشتگیری فەرموو كە بەهۆیەوە حاڵ وپەیوەندی نێوان مسوڵمانان چاك دەبێت، فەرمووی: (ئەی بەندەكانی الله ؛ ببن بە برای یەكتر)، برایەتی پەیوەندی نێوان مسوڵمانان چاك دەكات ویەكگرتوو دەبن، وخۆشەویستی وتەبایی لەنێوانیان زیاد دەكات.

وه‌رگێڕانی ماناكان: ئینگلیزی ئۆردی ئیسپانی ئەندەنوسی ئیگۆری بەنگالی فەڕەنسی تورکی ڕووسی بۆسنی سینهالی هیندی چینی فارسی ڤێتنامی تاگالۆگ هوسا پورتوگالی مالایالام تلغۆ سه‌واحیلی تامیلی بۆرمی تایلەندی ئه‌ڵمانی یابانی پەشتۆ ئاسامی ئه‌لبانی سویدی ئەمهەری هۆڵەندی غوجاراتی قیرغیزی نیپاڵی یوربایی لیتوانی داری سڕبی سۆماڵی كينيارواندی ڕۆمانی مەجەری چیكی الموري مالاگاشی ئورومی كانادی الولوف ئازەری ئۆكرانی الجورجية
پیشاندانی وەرگێڕانەکان

لە سوودەکانی فەرموودەکە

  1. هیچ شتێكی تێدا نییە ئەگەر مسوڵمان گومانی خراپ ببات بە کەسانێک کە نیشانەکانی خراپەكاریان تێدایە، ودەبێت ئیماندار ژیر وتێگەیشتوو بێت ؛ وهەڵنەخەڵەتێت بە خەڵكی خراپ وفاسق.
  2. مەبەست لێرەدا ئاگادارکردنەوەیە لە تۆمەت وگومانێک کە لە دەرووندا جێگیر بێت وبمێنێتەوە، وسووربوون هەبێت لەسەر پشکنین وهێنان وبردنی ئەو گومانە، بەڵام گومانێک تەنها بێتە نێو نەفسەوە وبڕوات بەبێ پشکنین ؛ ئەوا ئەمە مرۆڤ لۆمەی ناکرێت لەسەری.
  3. حەرامێتی هۆكارەكانی لێكدووركەوتنەوە ودەنگدابڕان لەنێوان تاكەكانی كۆمەڵگای مسوڵمان، وهەروەها حەرامێتی سیخوڕی كردن وحەسوودی وهاوشێوەكانیان.
  4. ئامۆژگاری كردن بە مامەڵەكردن لەگەڵ مسوڵمان وەكو برا لە ئامۆژگاری وخۆشەویستی.
زیاتر