+ -

عَن ابنِ عباسٍ رضي الله عنهما أنَّ رسولَ اللهِ صلي الله عليه وسلم قال:
«لَو يُعطَى النّاسُ بدَعواهُم لادَّعَى رِجالٌ أموالَ قَومٍ ودِماءَهُم، ولَكِنَّ البَيِّنَةَ على المُدَّعِى، واليَمينَ على مَن أنكَرَ».

[صحيح] - [رواه البيهقي] - [السنن الكبرى للبيهقي: 21243]
المزيــد ...

لە ئیبن عەباسەوە -ڕەزای خوایان لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت:
«ئەگەر خەڵکی بە پێی بانگەشەی خۆیان پێیان بدرێت؛ ئەوا کەسانێک داوای ماڵ (موڵک وپارە) وخوێنی (تۆڵەسەندنەوەیان) لە کەسانێکی تر دەکرد (بە ناهەق)، بەڵام بەڵگە هێنانەوە لەسەر ئەو کەسەیە کە بانگەشە دەکات (دەبێت بیسەلمێنێت)، وسوێند خواردنیش لەسەر ئەو کەسەیە کە نكۆڵی دەکات».

[صەحیحە] - [بەیھەقی گێڕاویەتیەوە] - [السنن الكبرى للبيهقي - 21243]

شیکردنەوە

پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ڕوونیدەكاتەوە ئەگەر خەڵكی تەنها بەپێی بانگەشەی خۆیان بڕیاریان بۆ بدرێت بەبێ بوونی بەڵگە وهۆکار؛ ئەوا كەسانێك داوای سامان وخوێنی خەڵكانێك دەكەن، بۆیە واجبە لەسەر بانگەشەكار بەڵگە بهێنێتەوە لەسەر داواكەی، ئەگەر بەڵگەی پێ نەبوو ئەوا بانگەشەكە پیشانی ئەو كەسە دەدرێت كە داوای لەسەر تۆماركراوە، ئەگەر نكۆڵی لەم بانگەشەیە كرد ئەوا دەبێت سوێند بخوات وبانگەشەكە هەڵدەوشێتەوە.

وه‌رگێڕانی ماناكان: ئینگلیزی ئۆردی ئیسپانی ئەندەنوسی ئیگۆری بەنگالی فەڕەنسی تورکی ڕووسی بۆسنی سینهالی هیندی چینی فارسی ڤێتنامی تاگالۆگ هوسا پورتوگالی مالایالام تلغۆ سه‌واحیلی تایلەندی پەشتۆ ئاسامی سویدی ئەمهەری هۆڵەندی غوجاراتی قیرغیزی نیپاڵی سڕبی ڕۆمانی مالاگاشی كانادی
پیشاندانی وەرگێڕانەکان

لە سوودەکانی فەرموودەکە

  1. ئیبن دەقیق ئەلعید دەڵێت: ئەم فەرموودەیە بنچینەیەكە لە بنچینەكانی حوكمەكان، ومەزنترین سەرچاوەیە لەكاتی ناكۆكی ودووبەرەكیدا.
  2. شەریعەت هاتووە بۆئەوەى خوێن وماڵ وسامانی خەڵکی بپارێزێت لە یاریپێکردن ودەستدرێژی کردن.
  3. دادوەر بە پێی زانستی خۆی حوکم ناکات بەڵکو دەگەڕێتەوە بۆ بەڵگەکان.
  4. هەركەسێك بانگەشەیەك بكات بە بێ بوونی بەڵگە ؛ بانگەشەكەی ڕەت دەكرێتەوە، ئینجا ئەگەر لە مافەكان یان مامەڵەكان یان لە بابەتەكانی ئیمان وزانست بێت.