+ -

عَنْ ابْنَ عُمَرَ رَضِيَ اللَّهُ عَنْهُمَا قَالَ: سَمِعْتُ رَسُولَ اللَّهِ صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ يَقُولُ:
«إِذَا رَأَيْتُمُوهُ فَصُومُوا، وَإِذَا رَأَيْتُمُوهُ فَأَفْطِرُوا، فَإِنْ غُمَّ عَلَيْكُمْ فَاقْدُرُوا لَهُ».

[صحيح] - [متفق عليه] - [صحيح البخاري: 1900]
المزيــد ...

لە ئیبن عومەرەوە -ڕەزای خوایان لێبێت- دەڵێت: گوێم لە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- بوو کە دەیفەرموو:
«ئەگەر بینیتان (مانگی ڕەمەزان) ئەوا ڕۆژوو بگرن، وئەگەر بینیتان (مانگی شەوال) ئەوا ڕۆژوو بشکێنن، ئەگەر نادیار بوو لێتان ئەوا خەمڵاندنی بۆ بکەن».

[صەحیحە] - [بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەری] - [صحيح البخاري - 1900]

شیکردنەوە

پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- نیشانەی هاتن وتەواوبوونی مانگی ڕەمەزان ڕووندەكاتەوە، ودەفەرموێت: ئەگەر مانگی ڕەمەزانتان بینی؛ بەڕۆژوو بن، وئەگەر هەور یان شتێكی تر هاتە نێوان ئێوە وبینینی مانگ؛ ئەوا مانگی شەعبان بە سی ڕۆژ حسێب بكەن، وئەگەر مانگی شەوالتان بینی؛ ڕۆژوو بشكێنن، وئەگەر هەور یان شتێكی تر هاتە نێوان ئێوە وبینینی مانگ؛ ئەوا مانگی ڕەمەزان بە سی ڕۆژ حسێب بكەن.

وه‌رگێڕانی ماناكان: ئینگلیزی ئۆردی ئیسپانی ئەندەنوسی ئیگۆری بەنگالی فەڕەنسی تورکی ڕووسی بۆسنی سینهالی هیندی چینی فارسی ڤێتنامی تاگالۆگ هوسا پورتوگالی مالایالام تلغۆ سه‌واحیلی تایلەندی ئه‌ڵمانی پەشتۆ ئاسامی ئەمهەری هۆڵەندی غوجاراتی قیرغیزی نیپاڵی ڕۆمانی مالاگاشی ئورومی
پیشاندانی وەرگێڕانەکان

لە سوودەکانی فەرموودەکە

  1. پشت بەستن بە بینین نەك بە ژماردن ؛ بۆ جەختكردنەوە لەسەر هاتن ودەستپێكردنی مانگ.
  2. ئیبن مونزیر یەكدەنگی زانایانی گێڕاوەتەوە لەسەرئەوەی واجب نییە ڕۆژووگرتن ؛ ئەگەر بۆ هاتن ودەستپێكردنی مانگی ڕەمەزان تەنها پشت بە ژماردن بەسترا بە بێ بینین.
  3. واجبێتی تەواوکردنی سی ڕۆژی مانگی شەعبان، ئەگەر نەیانتوانى بەهۆی هەور یان هەرشتێکی ترەوە مانگی ڕەمەزان ببینن.
  4. مانگی -كۆچی- بیست ونۆ، یان سی ڕۆژە.
  5. واجبێتی تەواوکردنی سی ڕۆژی مانگی ڕەمەزان، ئەگەر نەیانتوانى بەهۆی هەور یان هەرشتێکی ترەوە مانگی شەوال ببینن.
  6. لە شوێنێكدا كە كەسێك نەبوو گرنگی بدات بە كاروباری مسوڵمان لە ڕۆژووگرتندا، یان كەسێك خۆی گرنگی نەدات بە بابەتی مانگ بینین ئەوا دەبێت ئاگادار بێت وبگەڕێت بەدوایدا وپرسیار بكات لەو كەسانە كە خۆیان دەیبینن یان كەسێك بینیوویەتی كە متمانەیان پێی هەیە؛ بۆیە بە پێی ئەمە ڕۆژوو دەگرێت ودەیشكێنێت.