پۆلێنکردن: . .
عن عبد الله بن عمرو رضي الله عنهما أن النبي صلى الله عليه وسلم قال:

«بَلِّغُوا عَنِّي وَلَوْ آيَةً، وَحَدِّثُوا عَنْ بَنِي إِسْرَائِيلَ وَلَا حَرَجَ، وَمَنْ كَذَبَ عَلَيَّ مُتَعَمِّدًا فَلْيَتَبَوَّأْ مَقْعَدَهُ مِنَ النَّارِ».
[صحيح] - [رواه البخاري] - [صحيح البخاري: 3461]
المزيــد ...

لە عبدالله کوڕی عەمرو -ڕەزای خوایان لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت:
«لە منەوە بیگەنن ئەگەر ئایەتێکیش بێت، ولە بەنی ئیسرائیلەوە ریوایەت بکەن وهیچی تێدا نیە، وئەوەی درۆ بکات بە ناوی منەوە ئەوا با جێگایەک بۆ خۆی دابنێت لە ناو دۆزەخدا».

الملاحظة
Assalam-mu-Alaikum, CAn you please give the Hadith number of that given hadith in sahih bukhari
النص المقترح لا يوجد...
الملاحظة
عن عبد الله بن عمرو رضي الله عنهما أن النبي صلى الله عليه وسلم قال: «بَلِّغُوا عَنِّي وَلَوْ آيَةً، وَحَدِّثُوا عَنْ بَنِي إِسْرَائِيلَ وَلَا حَرَجَ، وَمَنْ كَذَبَ عَلَيَّ مُتَعَمِّدًا فَلْيَتَبَوَّأْ مَقْعَدَهُ مِنَ
النص المقترح لا يوجد...
الملاحظة
أريدها صحيتها
النص المقترح لا يوجد...
الملاحظة
أنا هنا من أجل البحث عن أحاديث ودراستها من أجل التعلم
النص المقترح لا يوجد...

[صەحیحە] - [بوخاری گێڕاویەتیەوە] - [صحيح البخاري - 3461]

شیکردنەوە

پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- فەرماندەکات بە گەیاندنی زانستی شەرعی لە قورئان وسونەت، ئەگەرچیش شتێکی کەم بێت وەکو ئایەتێک یان فەرموودەیەک، بەمەرجێک زانستی هەبێت سەبارەت بەوەى دەیگەیەنێت وبانگەوازى بۆ دەکات. پاشان پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ڕوونی کردەوە کە گێڕانەوە لە بەنی ئیسرائیلەوە ئاساییە لەوەى بەسەریاندا ڕوویداوە بەمەرجێک پێچەوانەى شەریعەتی ئێمە نەبێت. پاشان هۆشداری دا لە درۆکردن بەناویەوە، وهەرکەسێک بەئەنقەست درۆ بکات بە ناویەوە -صلى اللە علیە وسلم- ئەوا با شوێنێک بۆ خۆی دیاری بکات لە دۆزەخدا.

لە سوودەکانی فەرموودەکە

  1. هاندان بۆ گەیاندنی شەریعەتی الله، و لەسەر مرۆڤە بیگەیەنێت ئەوەى لەبەری کردووە ولێی تێگەیشتووە ئەگەرچیش کەم بێت.
  2. واجبێتی فێربوونی زانستی شەرعی بۆ ئەوەی بتوانێت خواى گەورە بپەرستێت و شەریعەتەکەی بگەیەنێت بەشێوەیەکی دروست.
  3. واجبێتی دڵنیابوون لەسەر دروستێتی فەرموودە پێش گەیاندنی یان بڵاوکردنەوەى بۆئەوەى دوور بێت لەم هەڕەشە توندە.
  4. ئامۆژگاری کردن بە ڕاستگۆیی لە قسەکردندا وئاگاداری لە کاتی گفتدا، بۆ ئەوەی تووشی درۆ نەبێت وبەتایبەتیش تووشی درۆکردن نەبێت بە ناوی شەریعەتی خوای گەورە -عز وجل-.
پیشاندانی وەرگێڕانەکان
زمان: ئینگلیزی ئۆردی ئیسپانی زیاتر (67)
پۆلێنکردنەکان
  • .
  • . .
زیاتر