+ -

عن أبي هريرة رضي الله عنه أن رسول الله صلى الله عليه وسلم كان يقول:
«الصَّلَوَاتُ الْخَمْسُ، وَالْجُمُعَةُ إِلَى الْجُمُعَةِ، وَرَمَضَانُ إِلَى رَمَضَانَ، مُكَفِّرَاتٌ مَا بَيْنَهُنَّ إِذَا اجْتَنَبَ الْكَبَائِرَ».

[صحيح] - [رواه مسلم] - [صحيح مسلم: 233]
المزيــد ...

لە ئەبی هورەیرەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت:
«پێنج نوێژەکە، و ھەینی بۆ ھەینی، و ڕەمەزان بۆ رەمەزان، ھەموویان دەبنە ھۆی سڕینەوەی تاوان وگوناھەکانی نێوانیان، ئەگەر ھاتوو مرۆڤی موسڵمان خۆی بەدوور گرت لە تاوانە گەورەکان».

[صەحیحە] - [موسلیم گێڕاویەتیەوە] - [صحيح مسلم - 233]

شیکردنەوە

پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- باسی ئەوەمان بۆ دەکات کە پێنج نوێژە فەرزەکە لە شەو وڕۆژێکدا، ونوێژی هەینی لە هەموو هەفتەیەک، وڕۆژووگرتنی مانگی ڕەمەزان هەموو ساڵێک، ئەم پەرستنانە دەبنە هۆی لێخۆشبوونی تاوانەکانى نێوانیان بەمەرجی خۆ بەدوورگرتن لە تاوانە گەورەکان، چونکە تاوانە گەورەکان وەکو زینا وخواردنەوەى سەرخۆشکەر ؛ ئەمانە تەنها بە تەوبەکردن خواى گەورە لێی خۆش دەبێت.

وه‌رگێڕانی ماناكان: ئینگلیزی ئۆردی ئیسپانی ئەندەنوسی ئیگۆری بەنگالی فەڕەنسی تورکی ڕووسی بۆسنی سینهالی هیندی چینی فارسی ڤێتنامی تاگالۆگ هوسا پورتوگالی مالایالام تلغۆ سه‌واحیلی تامیلی بۆرمی تایلەندی ئه‌ڵمانی یابانی پەشتۆ ئاسامی ئه‌لبانی سویدی ئەمهەری هۆڵەندی غوجاراتی قیرغیزی نیپاڵی یوربایی لیتوانی داری سۆماڵی تاجیكی كينيارواندی ڕۆمانی مەجەری چیكی مالاگاشی ئیتاڵی ئورومی كانادی ئازەری ئۆزبەكی ئۆكرانی
پیشاندانی وەرگێڕانەکان

لە سوودەکانی فەرموودەکە

  1. دابەشبوونی تاوانەکان بۆ سەر تاوانە بچووکەکان وتاوانە گەورەکان.
  2. مەرجە بۆ لێخۆشبوون لە گوناهە بچووکەکان کە خۆی بە دوور بگرێت لە تاوانە گەورەکان.
  3. تاوانە گەورەکان ئەو تاوانەن کە حەددی شەرعی لەسەر کردنیان هەیە لە دونیادا، یان هەڕەشەی لەسەر هاتووە لە قیامەتدا؛ بە سزادان یان توڕەیی یان هەڕەشە یان نەفرەت لە بکەرەکەى کراوە، وەکو زینا وخواردنەوەى سەرخۆشکەر.