عَنْ حُذَيْفَةَ رضي الله عنه قَالَ:
كُنْتُ مَعَ النَّبِيِّ صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ فَانْتَهَى إِلَى سُبَاطَةِ قَوْمٍ، فَبَالَ قَائِمًا، فَتَنَحَّيْتُ فَقَالَ: «ادْنُهْ» فَدَنَوْتُ حَتَّى قُمْتُ عِنْدَ عَقِبَيْهِ فَتَوَضَّأَ فَمَسَحَ عَلَى خُفَّيْهِ.
[صحيح] - [متفق عليه] - [صحيح مسلم: 273]
المزيــد ...
لە حوزەیفەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت:
«لەگەڵ پێغەمبەر بووم-صلى اللە علیە وسلم- گەیشتە لای شوێنی فڕێدانی خەش وخاڵی قەومێک ؛ بە پێوە میزی كرد، منیش هەندێ دوور كەوتمەوە، فەرمووی: «نزیك بەرەوە»، دەڵێت: منیش نزیك بوومەوە هەتاوەكو لەلای پاژنەی پێیەكانی وەستام، دەستنوێژی گرت ومەسحی كرد بە سەر خوفەكانی».
[صەحیحە] - [بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەری] - [صحيح مسلم - 273]
حوزەیفەوە -ڕەزای خوای لێبێت- باسی ئەوەمان بۆ دەكات كە ئەو لەگەڵ پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- بووە، وپێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ویستی میز بكات؛ چووە نێو زباڵەی فڕێدراوی خەڵكانێك، مەبەست لە (زباڵە) ئەو شوێنەیە كە پیسی وپاشماوەی شتەكان وخۆڵی فڕێدراوی ماڵەكانی تێدایە، ولەو شوێنەدا بە پێوە میزی كرد، وەزۆربەی جار بە دانیشتنەوە میزی دەركرد.
حوزەیفە لێی دوور كەوتەوە، پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: نزیك بەرەوە، ئەویش نزیك بوویەوە هەتاوەكو لە پشتیەوە وەستا وئاوڕی بۆ لایەكەی تر دایەوە بەشێوەیەك سەیری نەدەكرد؛ هەروەها بۆئەوەی وەكو پەردەیەك بێت بۆی وسەیر نەكرێت لەو حاڵەتەدا.
پاشان پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەستنوێژی گرت، لەكاتی شۆردنی پێیەكانی؛ تەنها خوفەكانی مەسحكرد -خوفەكان: لەپێ دەكرێن ولە پێست وشتی تر دروست دەكرێن، وقولەپێكان دادەپۆشن-، وپێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- خوفەكانی دانەكەند.