+ -

عَنْ عَبْدِ اللَّهِ بْنِ عَمْرِو بْنِ الْعَاصِ رضي الله عنهما أَنَّ رَسُولَ اللَّهِ صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ كَانَ يَدْعُو بِهَؤُلَاءِ الْكَلِمَاتِ:
«اللَّهُمَّ إِنِّي أَعُوذُ بِكَ مِنْ غَلَبَةِ الدَّيْنِ، وَغَلَبَةِ الْعَدُوِّ، وَشَمَاتَةِ الْأَعْدَاءِ».

[صحيح] - [رواه النسائي وأحمد] - [سنن النسائي: 5475]
المزيــد ...

لە عبداللەی کوڕی عەمرو -ڕەزای خوایان لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- نزای دەكرد بە ووتنی ئەم وشانە ودەیفەرموو:
«اللَّهُمَّ إِنِّي أَعُوذُ بِكَ مِنْ غَلَبَةِ الدَّيْنِ، وَغَلَبَةِ الْعَدُوِّ، وَشَمَاتَةِ الْأَعْدَاءِ»، واتە: «خودایە پەنا بە تۆ دەگرم: لە تیاچوونم بەهۆی قەرزدارییەوە، ولە زاڵبوونی دوژمن بەسەرمدا، ولە دڵخۆشبوونی دوژمنەکان بەهۆی بەڵا وناخۆشیەکانم».

[صەحیحە] - - [سنن النسائي - 5475]

شیکردنەوە

پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- پەنای بە خوای گەورە گرتووە لە سێ شت:
یەكەم: (اللَّهُمَّ إِنِّي أَعُوذُ:خودایە پەنا دەگرم)؛ داوای داڵدەدان و بەهاناوە هاتنە، (بِكَ:بە تۆ)؛ تەنها داوای پەنادان لە تۆ دەكەم نەك لە هیچ كەسێكی تر، (مِنْ غَلَبَةِ الدَّيْنِ:لە تیاچوونم بەهۆی قەرزدارییەوە)؛ لە زاڵبوونی وخەفەت وناڕەحەتیم بەهۆیەوە، وداوای یارمەتی لە تۆ دەكەم بەوەی بتوانم قەرزەكە بدەمەوە.
دووەم: (وَغَلَبَةِ الْعَدُوِّ:ولە زاڵبوونی دوژمن بەسەرمدا)؛ لە زاڵبوون ودەسەڵاتی بەسەرمدا، وداوات لێدەكەم ئازار وزیانلێدانی لە من دوور بێت، وسەركەوتووم بكەیت بەسەریدا.
سێیەم: (وَشَمَاتَةِ الْأَعْدَاءِ:ولە دڵخۆشبوونی دوژمنەکان بەهۆی بەڵا وناخۆشیەکانم)؛ وئاسوودە بوونیان بەوەی تووشی مسوڵمانان دەبێت لە بەڵا وكارەساتەكان.

وه‌رگێڕانی ماناكان: ئینگلیزی ئۆردی ئیسپانی ئەندەنوسی بەنگالی فەڕەنسی تورکی ڕووسی بۆسنی سینهالی هیندی چینی فارسی ڤێتنامی تاگالۆگ هوسا پورتوگالی مالایالام سه‌واحیلی تایلەندی ئه‌ڵمانی پەشتۆ ئاسامی ئەمهەری هۆڵەندی غوجاراتی نیپاڵی ڕۆمانی ئورومی
پیشاندانی وەرگێڕانەکان

لە سوودەکانی فەرموودەکە

  1. هاندان بۆ پەناگرتن بە خوای گەورە لە هەموو شتێك كە مرۆڤ سەرقاڵ دەكات لە پەرستنەكان ودەبێتە هۆی تووشبوون بە خەفەت وەكو قەرز وهتد.
  2. قەرزکردن بەشێوەیەکی گشتی ئاساییە، بەڵکو خەجاڵەتی وشەرمەزاری بۆ ئەو کەسەیە کە وەفادار نییە بەرامبەر دانەوەى قەرزەکە؛ ئەمەیە قەرزکردنی ناڕەوا.
  3. دەبێت مرۆڤ دوور بێت لەو شتانەی تووشی ئاسوودەیی ناحەزان وڕەخنەلێگرتنی دەكەن.
  4. ڕوونكردنەوەی دوژمنایەتی كافرەكان بەرامبەر ئیمانداران ودڵخۆشن كاتێك ئیمانداران تووشی بەڵا وكارەساتەكان دەبن.
  5. كاتێك دوژمنان دڵخۆشیان پیشاندەدەن بەهۆی تووشبوونی مرۆڤ بە بەڵایەك ئەوا ئەمە لە خودی بەڵاكە سەختترە لەسەر مرۆڤ.
زیاتر