+ -

عن عبد الله بن عمر رضي الله عنهما قال:
سَمِعَ النَّبِيُّ صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ رَجُلًا يَعِظُ أَخَاهُ فِي الْحَيَاءِ، فَقَالَ: «الْحَيَاءُ مِنَ الْإِيمَانِ».

[صحيح] - [متفق عليه] - [صحيح مسلم: 36]
المزيــد ...

لە عبداللەی کوڕی عومەرەوە -ڕەزای خوایان لێبێت- دەڵێت:
پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- گوێی لەپیاوێک بوو ئامۆژگاری براکەى دەکرد سەبارەت بە شەرمکردن، ئەویش فەرمووی: «شەرم کردن لە ئیمانەوەیە (لە باوەڕەوەیە)».

[صەحیحە] - [بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەری] - [صحيح مسلم - 36]

شیکردنەوە

پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- گوێی لەپیاوێک بوو ئامۆژگاری براکەى دەکرد بۆئەوەى ئەوەندە شەرمن نەبێت! پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- بۆیانی ڕوونکردەوە کە شەرمکردن بەشێکە لە ئیمان، وشەرمکردن تەنها خێر وچاکە دەهێنێت.
وشەرمکردن ئەو ڕەوشتە جوانەیە کە دەبێتە هۆی کردنی شتی باش وچاک ودوورکەوتنەوە لەشتی خراپ وناڕەوا.

وه‌رگێڕانی ماناكان: ئینگلیزی ئۆردی ئیسپانی ئەندەنوسی ئیگۆری بەنگالی فەڕەنسی تورکی ڕووسی بۆسنی سینهالی هیندی چینی فارسی ڤێتنامی تاگالۆگ هوسا پورتوگالی مالایالام تلغۆ سه‌واحیلی تامیلی بۆرمی تایلەندی ئه‌ڵمانی یابانی پەشتۆ ئاسامی ئه‌لبانی سویدی ئەمهەری هۆڵەندی غوجاراتی قیرغیزی نیپاڵی یوربایی لیتوانی داری سڕبی سۆماڵی تاجیكی كينيارواندی ڕۆمانی مەجەری چیكی الموري مالاگاشی فولانی ئورومی كانادی الولوف البلغارية ئازەری ئۆزبەكی ئۆكرانی الجورجية اللينجالا المقدونية
پیشاندانی وەرگێڕانەکان

لە سوودەکانی فەرموودەکە

  1. ئەو شتەی وات لێبکات کە خێر ئەنجام نەدەیت ئەوا شەرم کردن نییە، بەڵکو شەرمەزارییە وبێ تواناییە وزەلیلی وترسنۆکیە.
  2. شەرم کردن بەرامبەر خوای گەورە بریتیە لە ئەنجامدانی فەرمانپێکراوەکان و وازهێنان لە قەدەغەکراوەکان.
  3. شەرم کردن بەرامبەر خەڵکی بە ڕێزگرتنیانە بە گوێرەی پلەیان، ودوورکەوتنەوە لەو شتانەى ناڕەوایە دەرهەقیان بکرێت لە خوو ونەریتدا.
زیاتر