+ -

عَنْ مَالِكِ بْنِ أَوْسِ بْنِ الْحَدَثَانِ أَنَّهُ قَالَ: أَقْبَلْتُ أَقُولُ مَنْ يَصْطَرِفُ الدَّرَاهِمَ؟ فَقَالَ طَلْحَةُ بْنُ عُبَيْدِ اللهِ وَهُوَ عِنْدَ عُمَرَ بْنِ الْخَطَّابِ رضي الله عنهما: أَرِنَا ذَهَبَكَ، ثُمَّ ائْتِنَا، إِذَا جَاءَ خَادِمُنَا، نُعْطِكَ وَرِقَكَ، فَقَالَ عُمَرُ بْنُ الْخَطَّابِ: كَلَّا، وَاللهِ لَتُعْطِيَنَّهُ وَرِقَهُ، أَوْ لَتَرُدَّنَّ إِلَيْهِ ذَهَبَهُ، فَإِنَّ رَسُولَ اللهِ صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ قَالَ:
«الْوَرِقُ بِالذَّهَبِ رِبًا، إِلَّا هَاءَ وَهَاءَ، وَالْبُرُّ بِالْبُرِّ رِبًا، إِلَّا هَاءَ وَهَاءَ، وَالشَّعِيرُ بِالشَّعِيرِ رِبًا، إِلَّا هَاءَ وَهَاءَ، وَالتَّمْرُ بِالتَّمْرِ رِبًا، إِلَّا هَاءَ وَهَاءَ».

[صحيح] - [متفق عليه] - [صحيح مسلم: 1586]
المزيــد ...

لە مالیكی كوڕی ئەوسی حەدەسانیەوە دەڵێت: هاتم ووتم: كێ درهەم دەگۆڕێتەوە؟ تەڵحەی كوڕی عوبەیدو الله لەكاتێكدا لەلای عومەری كوڕی خەتاب بوو -ڕەزای خوای لێبێت-؛ ووتی: ئاڵتونەكەتمان پێ نیشان بدە، پاشان ئەگەر خزمەتكارەكەمان هات زیوەكەت پێدەدەین، عومەری كوڕی خەتاب ووتی: نەخێر، والله -ئێستا- زیوەكەی پێدەدەیت، یان ئاڵتونەكەی بۆ دەگەڕێنیتەوە، چونكە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت:
«گۆڕینەوەى زیو بە ئاڵتون ڕیبایە مەگەر دەست بە دەست بێت، گۆڕینەوەى گەنم بە گەنم ڕیبایە مەگەر دەست بە دەست بێت، گۆڕینەوەى جۆ بە جۆ ڕیبایە مەگەر دەست بە دەست بێت، گۆڕینەوەى خورما بە خورما ڕیبایە مەگەر دەست بە دەست بێت».

[صەحیحە] - [بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەری] - [صحيح مسلم - 1586]

شیکردنەوە

تابیعی بەڕێز مالیكی كوڕی ئەوس باسی ئەوەمان بۆ دەكات كە چەند دینارێكی ئاڵتونی هەبوو، ودەیویست بیگۆڕێتەوە بە چەند درهەمێكی زیو، تەڵحەی كوڕی عوبەیدو الله -ڕەزای خوای لێبێت- پێی ووت: دینارەكانت پیشان بدە با بیبینم! پاشان دوای ئەوەی پێداگیر بوو لەسەر كڕینیان؛ پێی ووت: دوایی وەرەوە، ئەگەر خزمەتكارەمان هات ئەوا درهەمە زیوینەكانت پێدەدەین، وعومەری كوڕی خەتاب -ڕەزای خوای لێبێت- لەو دانیشتنەدا ئامادەبوو، بۆیە نكۆڵی كرد لەم جۆرە مامەڵەیە، وسوێندی خوارد كە تەڵحە دەبێت ئێستا درهەمە زیوینەكانی بداتێ، یان ئاڵتونەكەی بۆ بگەڕێنێتەوە كە لێی وەرگرت، هۆكارەكەی ڕوونكردەوە ئەویش ئەوەیە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- ڕایگەیاندووە كە فرۆشتنی زیو بە ئاڵتون یان بەپێچەوانەوە دەبێت ڕاستەوخۆ دەست بەدەست وەربگیرێت، ئەگەرنا گرێبەستەكە ڕیبایە وحەرامە، ومامەڵەیەكی پوچەڵە، بۆیە نابێت ئاڵتون بە زیو یان زیو بە ئاڵتون بگۆڕدرێتەوە مەگەر دەست بەدەست بێت وگۆڕینەوەی تەواو دەبێت لەو شوێنەدا ڕووبدات، وكڕین وفرۆشتنی ئەم شتانە: گەنم بەرامبەر بە گەنم وجۆ بەرامبەر بە جۆ وخورما بەرامبەر بە خورما نابێت ئەنجام بدرێت مەگەر كێشیان یەكسان بێت ودەست بەدەست بێت، ونابێت شتێكی لە ئێستادا بفرۆشرێت بە نرخی دواخراو یان بەپێچەوانەوە، ونابێت لە یەك جیابونەوە هەبێت لە شوێنی گرێبەستەكە لە پێش گۆڕینەوە ونرخ وەرگرتنی تەواو.

وه‌رگێڕانی ماناكان: ئینگلیزی ئۆردی ئیسپانی ئەندەنوسی ئیگۆری بەنگالی فەڕەنسی تورکی ڕووسی بۆسنی سینهالی هیندی چینی فارسی ڤێتنامی تاگالۆگ هوسا پورتوگالی مالایالام سه‌واحیلی تایلەندی ئه‌ڵمانی پەشتۆ ئاسامی ئەمهەری هۆڵەندی غوجاراتی نیپاڵی ڕۆمانی ئورومی
پیشاندانی وەرگێڕانەکان

لە سوودەکانی فەرموودەکە

  1. ئەو جۆرانەی لەم فەرموودەكەدا باسكراون پێنجن: ئاڵتون وزیو وگەنم وجۆر وخورما، ئەگەر كڕین وفرۆشتن ئەنجامدرا لە هەمان جۆردا بۆئەوەی دروست بێت ؛ دەبێت دوو مەرجی تێدا بێت: گۆڕینەوە لە شوێنی گرێبەستەكە، ویەكسانی لە كێشدا وەكو یەكسانی كێشی ئاڵتون بەرامبەر ئاڵتون، ئەگەرنا دەبێتە ڕیبای زیادە (ربا الفضل)، ئەگەر جۆرەكە جیاواز بوو بۆ نمونە وەكو گۆڕینەوەی زیو بەرامبەر بە گەنم ئەوا دەبێت یەك مەرجی تێدا بێت؛ ئەویش بریتیە لە گۆڕینەوە بەرامبەر بە نرخ لە شوێنی گرێبەستەكە، ئەگەرنا دەبێتە ڕیبای نرخی دواخراو (ربا النسیئة).
  2. مەبەست لە شوێنی گرێبەست: ئەو شوێنەیە کە مامەڵەى گۆڕینەوەکەى تێدا ئەنجامدەدەن، ئەگەر بە دانیشتنەوە بن یان بە پێوە بن یان ڕێ بکەن یان بە سواری بن، ومەبەست لە جیابوونەوە: واتا جێهێشتنی یەکتر بە پێی نەریت وخوو وپێناسەى خەڵکی.
  3. نەهی كردن لە فەرموودەكەدا هەموو جۆرەكانی ئاڵتون دەگرێتەوە؛ نەخشێندراو وئەوانی تریش، وهەموو جۆرەكانی زیو دەگرێتەوە؛ نەخشێندراو ئەوانی دیکەیش.
  4. ئەو حوكمانەی جێبەجێ دەبن لەكاتی كڕین وفرۆشتنی زیو بەرامبەر ئاڵتون؛ جێبەجێیش دەبن بەسەر دراوەكانی ئەمڕۆ، واتا ئەگەر بتەوێت دراوێك بەرامبەر دراوێكی تر وەكو ریال بەرامبەر درهەم بگۆڕیتەوە؛ ئەوا ئاساییە یەكێكیان زیاتر بێت لە ئەوی تر بەپێی ڕەزامەندی هەردوولا، بەڵام دەبێت لە شوێنی گرێبەستەكە بیانگۆڕنەوە، ئەگەرنا مامەڵەكە پوچەڵە، ودەبێتە مامەڵەی ڕیبایی وحەرامكراو.
  5. مامەڵە ڕیباییەكان ڕێگەپێدراو نین، وگرێبەستەكانیان پوچەڵە ئەگەرچیش هەردوولا ڕازی بن؛ چونكە ئاینی ئیسلام مافی مرۆڤ وكۆمەڵگا دەپارێزێت ئەگەرچیش ئەوان دەستبەرداری بن.
  6. نەهی كردن لە خراپە وڕێگرتن لێی بۆ هەركەسێك توانای هەبێت ئەمە ئەنجام بدات.
  7. باسكردنی بەڵگە لەكاتی نكۆڵی كردن لە خراپە، وەكو ئەوەی عومەری كوڕی خەتاب ئەنجامیدا -ڕەزای خوای لێبێت-.
زیاتر