+ -

عن أبي هريرة رضي الله عنه أن النبي صلى الله عليه وسلم قال: «مَنْ غَدَا إلى المسجدِ أو رَاحَ، أَعَدَّ اللهُ له في الجنةِ نُزُلًا كُلَّمَا غَدَا أو رَاحَ».
[صحيح] - [متفق عليه]
المزيــد ...

ئەم وەرگێڕاوە پێویستی بە پێداچوونەوە و وردبوونەوەی زیاتر هەیە.

لە ئەبی هورەیرەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «هەرکەسێک بەیانیان (بۆ نوێژی بەیانی) یان لە پاش بەتین بوونی خۆر بچێت بۆ مزگەوت (بۆ نوێژی نیوەڕۆ یان نوێژی عەسر)؛ ئەوا خواى گەورە میواندارییەکی ڕێزلێگیراوانەى بۆ ئامادە دەکات لە بەهەشتدا، هەرکاتێک بەیانیان یان پاش بەتین بوونی خۆر بچێت بۆ مزگەوت».
[صەحیحە] - [بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەری]

شیکردنەوە

ئەوەی بچێت بۆ مزگەوت لە سەرەتای رۆژدا بۆ نوێژی بەیانی، یان بچێت بۆ مزگەوت پاش بەتین بوونی خۆر بۆ نوێژی نیوەڕۆ یان نوێژی عەسر، جا بۆ نوێژ کردن بێت یان بۆ فێربوون وفێرکردنی زانستی شەرعی، یان بۆ جگە لەمانە لە هۆکارەکانى تری خێرکردن، ئەوا خواى گەورە پاداشتی دەداتەوە لە سەر ئەم کارەی ئەویش بە ئامادەکردنی شوێنێکی ڕێزلێگراوانە بۆی لە بەهەشتدا هەرکاتێک بچێت بۆ مزگەوت.

وه‌رگێڕانی ماناكان: ئینگلیزی ئۆردی ئیسپانی ئەندەنوسی ئیگۆری بەنگالی فەڕەنسی تورکی ڕووسی بۆسنی سینهالی هیندی چینی فارسی ڤێتنامی تاگالۆگ هوسا پورتوگالی سه‌واحیلی پەشتۆ ئاسامی ئەمهەری هۆڵەندی غوجاراتی ئورومی
پیشاندانی وەرگێڕانەکان
زیاتر