پۆلێنکردن: . . .
+ -
عن أبي بكرة رضي الله عنه قال: قال النبي صلى الله عليه وسلم:

«‌أَلَا ‌أُنَبِّئُكُمْ بِأَكْبَرِ الْكَبَائِرِ؟» ثَلَاثًا، قَالُوا: بَلَى يَا رَسُولَ اللهِ، قَالَ: «الْإِشْرَاكُ بِاللهِ، وَعُقُوقُ الْوَالِدَيْنِ» وَجَلَسَ وَكَانَ مُتَّكِئًا، فَقَالَ: «أَلَا وَقَوْلُ الزُّورِ»، قَالَ: فَمَا زَالَ يُكَرِّرُهَا حَتَّى قُلْنَا: لَيْتَهُ سَكَتَ.
[صحيح] - [متفق عليه] - [صحيح البخاري: 2654]
المزيــد ...

لە ئەبی بەکرەوە -ڕەزای خوای لێبێت- كە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت:
«ئایا هەواڵتان پێ بدەم بە تاوانە گەورەکان؟». سێ جار وای پێ وتن، ووتیان: بەڵێ ئەی پێغەمبەر خودا (واتە: بەڵێ پێمان بڵێ)، فەرمووی: «شیرک وهاوەڵدانان بۆ خوای گەورە وخراپەکاری بەرامبەر دایک وباوک». وپاڵی دابووە ودانیشت، وفەرمووی: «وتنی درۆ، وشاهێدیدانی درۆ». هەر ئەم قسەیەی دووبارە دەکردەوە، هەتا وتمان: خۆزگایە بێدەنگ دەبوو.

الملاحظة
Anaya babaya itaatsizlik oradaki itaatsizlik kelme manası ozamanda kullanılan alanı kastedilen kavram bunu biraz daha anlamak lazım. Egosu yüzünden evlatlarını hasta eden anababalarla dolu bir toplumda yaşıyoruz. Çocuk bunu 40 yaşında ya anlıyor ya anlamıyor ona dönüşüyor. Yani Bi usul olmalı. Yanlışları dayattıkları bizi hasta etmeyecek ve onlara sınır çizerken incitmeyecek bir usul bu belirlenmeden itaat kelimesi çok ağır yük.
النص المقترح وَعُقُوقُ
الملاحظة
123456789
النص المقترح فارسی

[صەحیحە] - [بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەری] - [صحيح البخاري - 2654]

شیکردنەوە

پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- باسی تاوانە گەورەكانی بۆ هاوەڵان كرد، و لەنێویاندا ناوی ئەم سێ تاوانەی هێنا كە گەورەتر وترسناكترن:
1. شیرك وهاوبەش بڕیاردان بۆ خوای گەورە: ئەمیش واتا كردنی پەرستنێك لە پەرستنەكان بۆ جگە لە خوای گەورە، ویەكسان كردنی جگە لە الله بە الله لە ئولوهیەتی -پەرستراوێتی- یان پەروەردگارێتی یان ناو وسیفەتەكانیدا.
2. خراپەكاری بەرامبەر دایك وباوك: ئەمیش هەموو ئازاردانێكی دایك وباوك دەگرێتەوە، بە قسە یان كردەوە بێت، وهەروەها چاكەكار نەبوون بەرامبەریان.
3. قسەی درۆ وشاهێدیدانی درۆیش دەگرێتەوە: هەموو قسەیەكی درۆ وچەوت وناڕاست دەگرێتەوە كە مەبەست لێی زیان لێدانە لە ئەو كەسەی دژی دەووترێت ؛ بۆ بردنی سامانی یان دەستدرێژی كردنە سەر كەسایەتی یان هتد.
وپێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- لەفەرموودەكەدا هەڕەشەی لەسەر قسەی درۆ دووبارە كردەوە ؛ ئەمیش بۆ هۆشداری لەسەر ناشیرینی ئەم تاوانە وكاریگەرییە خراپەكانی لەسەر كۆمەڵگا، هەتاوەكو هاوەڵان ووتیان: خۆزگایە بێدەنگ بووایە ؛ وەكو بەزەییەك بەرامبەری، وحەز نەكردن بە ئەوەی بێزاری دەكات.

الملاحظة
Türkiye
النص المقترح لا يوجد...

لە سوودەکانی فەرموودەکە

  1. گەورەترین تاوان هاوبەشدانانە بۆ خوای گەورە چونکە لەپێش تاوانەكانی تر باسی كرد وگەورەترینیانە، وئەم ئایەتە جەخت لەسەر ئەمە دەكاتەوە ؛ خوای گەورە دەفەرموێت: {إن الله لا يَغْفِرُ أن يشرَكَ به وَيَغْفِرُ مَا دونَ ذلِكَ لِمَنْ يشَاء} واتە: {بەڕاستی خودا خۆش نابێت لەوەی کە ھاوەڵی بۆ دادەنێت (ئەگەر کەسێک مردبێت وتەوبەی نەکردبێت لە هاوبەشدانان بۆ خوای گەورە)، و الله لێ بوردەیە لەرهەتاوانێک جگە لە شیرک بۆ هەرکەسێک بیەوێت}.
  2. گەورەیی مافی دایک وباوک، چونكە لەپاش مافی خوای گەورە ؛ مافی ئەوانی باسكرد.
  3. تاوانەكان دابەش دەبن بۆ گەورە وبچووك. تاوانە گەورەكان: هەر تاوانێكە سزایەكی دونیایی لەسەر بێت وەكو نەفرەت كردن و -حەددی- شەرعی، یان هەڕەشەی قیامەت، یان هەڕەشە بەچوونە دۆزەخ، وتاوانە گەورەكان پلەكانیان جیاوازە لە حەرامبووندا ؛ هەندێكیان گەورەترە لە هەندێكی تر. تاوانە بچووكەكان: هەموو تاوانێكی تر دەگرێتەوە جگە لە تاوانە گەورەكان.
وه‌رگێڕانی ماناكان: ئینگلیزی ئۆردی ئیسپانی ئەندەنوسی ئیگۆری بەنگالی فەڕەنسی تورکی ڕووسی بۆسنی سینهالی هیندی چینی فارسی ڤێتنامی تاگالۆگ هوسا پورتوگالی مالایالام تلغۆ سه‌واحیلی تامیلی بۆرمی تایلەندی ئه‌ڵمانی یابانی پەشتۆ ئاسامی ئه‌لبانی سویدی ئەمهەری هۆڵەندی غوجاراتی قیرغیزی نیپاڵی یوربایی لیتوانی داری سڕبی سۆماڵی كينيارواندی ڕۆمانی مەجەری چیكی الموري مالاگاشی ئیتاڵی ئورومی كانادی الولوف البلغارية ئازەری ئۆكرانی الجورجية المقدونية
پیشاندانی وەرگێڕانەکان
پۆلێنکردنەکان
  • . .
  • . .
زیاتر