+ -

عَنْ عَائِشَةَ أُمِّ المُؤْمِنِينَ رَضِيَ اللَّهُ عَنْهَا أَنَّهَا قَالَتْ:
يَا رَسُولَ اللَّهِ، نَرَى الجِهَادَ أَفْضَلَ العَمَلِ، أَفَلاَ نُجَاهِدُ؟ قَالَ: «لَا، لَكُنَّ أَفْضَلُ الجِهَادِ: حَجٌّ مَبْرُورٌ».

[صحيح] - [رواه البخاري] - [صحيح البخاري: 1520]
المزيــد ...

لە عائیشەوە (دایكی ئیمانداران) -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێـت: ووتم:
ئەی پێغەمبەری خودا، پێمان وایە جیهاد باشترین کردەوەیە، ئایا جیهاد بکەین؟ فەرمووی: «نەخێر، بەڵام باشترین جیهاد: حەجێکی مەبرورە [حەجێکی تەواو وبێ تاوان وڕیای بازی]».

[صەحیحە] - [بوخاری گێڕاویەتیەوە] - [صحيح البخاري - 1520]

شیکردنەوە

هاوەڵان -ڕەزای خوایان لێبێت- پێیان وابوو كە جیهاد كردن لە پێناو الله وجەنگان دژی دوژمنان لە باشترین كردەوەكانە، بۆیە عائیشە -ڕەزای خوای لێبێت- پرسیاری كرد لە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- سەبارەت بە جیهاد كردنی ئافرەتان؟
پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ڕێنموێنی كردن بۆئەوەی باشترین جیهاد دەرهەق بە ئافرەتان بریتیە لە حەج كردنێك بەپێی قورئان وسونەت بێت وتاوان وڕیای تێدا نەبێت.

وه‌رگێڕانی ماناكان: ئینگلیزی ئۆردی ئیسپانی ئەندەنوسی ئیگۆری بەنگالی فەڕەنسی تورکی ڕووسی بۆسنی سینهالی هیندی چینی فارسی ڤێتنامی تاگالۆگ هوسا پورتوگالی مالایالام تلغۆ سه‌واحیلی تایلەندی پەشتۆ ئاسامی سویدی ئەمهەری هۆڵەندی غوجاراتی قیرغیزی نیپاڵی یوربایی لیتوانی داری سڕبی سۆماڵی كينيارواندی ڕۆمانی الموري مالاگاشی ئورومی كانادی
پیشاندانی وەرگێڕانەکان

لە سوودەکانی فەرموودەکە

  1. جیهاد كردن لە باشترین كردەوەكانە بۆ پیاوان.
  2. حەج كردن بۆ ئافرەتان باشترە لە جیهاد كردنیان، وحەج كردن لە باشترین كردەوەكانە بۆ ئافرەتان.
  3. كردەوەكان پلە وپاداشتیان جیاوازە بە پێی ئەنجامدەرەكە.
  4. حەج كردن بە جیهاد ناوبراوە ؛ چونكە جیهاد كردنی نەفسی تێدایە، هەروەها بەخشینی سامان وبەكارهێنانی وزەی لاشەیە، بۆیە پەرستنێكی لاشەیی وداراییە وەكو جیهاد كردن لە پێناو خوای گەورە.
زیاتر