+ -

عَنْ ‌عَدِيِّ بْنِ حَاتِمٍ عَنِ النَّبِيِّ صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ قَالَ:
«الْيَهُودُ مَغْضُوبٌ عَلَيْهِمْ، وَالنَّصَارَى ضُلَّالٌ».

[صحيح] - [رواه الترمذي] - [سنن الترمذي: 2954]
المزيــد ...

لە عەدی کوڕی حاتمەوە کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت:
«جولەکەكان ؛ خواى گەورە توڕەیە لێیان، وگاوڕەکان گومڕان».

[صەحیحە] - [تورموذی گێڕاویەتیەوە] - [سنن الترمذي - 2954]

شیکردنەوە

پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- باسی ئەوەمان بۆ دەكات كە جولەكەكان قەومێكن خوای گەورە توڕەیە لێیان ؛ چونكە هەق وڕاستیان زانی وكردەوەیان پێنەكرد. وگاوڕەكان قەومێكی گومڕان؛ چونكە كردەوەیان كرد بەبێ زانست.

وه‌رگێڕانی ماناكان: ئینگلیزی ئۆردی ئەندەنوسی ئیگۆری تورکی بۆسنی سینهالی هیندی ڤێتنامی هوسا مالایالام تلغۆ سه‌واحیلی بۆرمی تایلەندی پەشتۆ ئاسامی سویدی ئەمهەری هۆڵەندی غوجاراتی قیرغیزی نیپاڵی یوربایی لیتوانی داری سڕبی سۆماڵی كينيارواندی ڕۆمانی چیكی مالاگاشی ئورومی ئۆكرانی
پیشاندانی وەرگێڕانەکان

لە سوودەکانی فەرموودەکە

  1. زانست وكردەوە پێكەوە هۆكاری ڕزگاربوونن لە ڕێبازی ئەوانەی خوای گەورە توڕەیە لێیان -جولەكەكان- وئەوانەی گومڕان -گاوڕەكان-.
  2. هۆشداری لە ڕێبازی جولەكە وگاوڕەكان، وپابەندبوون بە ڕێبازی ڕاست كە ڕێبازی ئاینی ئیسلامە.
  3. جولەكە وگاوڕەكان خوای گەورە توڕەیە لێیان وگومڕان، بەڵام تایبەتترین سیفەتی جولەكەكان ؛ خوای گەورە توڕەیە لێیان، وتایبەتترین سیفەتی گاوڕەكان ؛ گومڕان.
زیاتر