+ -

عَنْ أَبِي هُرَيْرَةَ رضي الله عنه أَنَّ رَسُولَ اللَّهِ صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ قَالَ:
«إِذَا تَوَضَّأَ أَحَدُكُمْ فَلْيَجْعَلْ فِي أَنْفِهِ ثُمَّ لِيَنْثُرْ، وَمَنِ اسْتَجْمَرَ فَلْيُوتِرْ، وَإِذَا اسْتَيْقَظَ أَحَدُكُمْ مِنْ نَوْمِهِ فَلْيَغْسِلْ يَدَهُ قَبْلَ أَنْ يُدْخِلَهَا فِي وَضُوئِهِ، فَإِنَّ أَحَدَكُمْ لاَ يَدْرِي أَيْنَ بَاتَتْ يَدُهُ». ولفظ مسلم: «إِذَا اسْتَيْقَظَ أَحَدُكُمْ مِنْ نَوْمِهِ فَلَا يَغْمِسْ يَدَهُ فِي الْإِنَاءِ حَتَّى يَغْسِلَهَا ثَلَاثًا، فَإِنَّهُ لَا يَدْرِي أَيْنَ بَاتَتْ يَدُهُ».

[صحيح] - [متفق عليه] - [صحيح البخاري: 162]
المزيــد ...

لە ئەبی هوڕەیڕەوە -ڕەزای خوای لێبێت- كە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت:
«ئەگەر یەکێک لە ئێوە دەستنوێژی گرت؛ ئەوا با ئاو بكاتە (هەڵبمژێتە) نێو لوتیەوە وپاشان دەری بکات، وئەگەر بەردی بەکارهێنا بۆ خۆ پاککردنەوە؛ ئەوا با (ژمارەی بەردەكان) تاک بێت، وئەگەر یەکێک لە ئێوە هەستا لە خەو؛ ئەوا با دەستی بشوات پێش ئەوەی بیخاتە نێو (دۆلكەی) ئاوی دەستنوێژگرتن، چونکە یەکێک لە ئێوە نازانێت شەو دەستی لە کوێ بووە». ولە گێڕانەوەی [مسلم]دا هاتووە: «ئەگەر یەکێک لە ئێوە هەستا لە خەو، با دەستی نەخاتە نێو دۆلكەی ئاوەكە ؛ هەتاوەكو سێ جار دەیشوات، چونکە نازانێت شەو دەستی لە کوێ بووە».

[صەحیحە] - [بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەری] - [صحيح البخاري - 162]

شیکردنەوە

پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- هەندێك لە حوكمەكانی پاكوخاوێنی (الطهارة) ڕوونكردەوە، لەوانەش: یەكەم: هەركەسێك دەستنوێژ بگرێت دەبێت ئاو هەڵبمژێتە نێو لوتیەوە بە هەناسە، پاشان هەر بە هەناسە دەری بكات. دووەم: ئەوەی دەیەوێت خۆی پاك بكاتەوە پاش سەرئاو كردن بەشتێكی تر جگە لە ئاو وەكو بەرد وشتی تر؛ دەبێت ژمارەی تاك بەكاربێنێت، كەمترینیان سێ دانەیە وزۆرترینیان هێندەی ئەوەیە كە پیسیەكە دەبڕێت وشوێنەواری نامێنێت. سێیەم: ئەوەی لە خەو هەستێت ؛ نابێت دەستی بخاتە نێو ئەو دۆلكە ئاوەی دەستنوێژی پێ دەگیرێت هەتاوەكو دەستی سێ جار دەشوات لە دەرەوەی دۆلكەكە، چونكە شەو نازانێت دەستی لە كوێی بووە، بۆیە دوور نیە لەوەی پیسی بەسەرەوە بێت، یان لەوەیە شەیتان یاری پێكردبێت وشتێكی بۆ سەر هێنا بێت كە زیانی بۆ مرۆڤ هەیە یان ئاوەكە پیس دەكات.

وه‌رگێڕانی ماناكان: ئینگلیزی ئۆردی ئیسپانی ئەندەنوسی ئیگۆری بەنگالی فەڕەنسی تورکی ڕووسی بۆسنی سینهالی هیندی چینی فارسی ڤێتنامی تاگالۆگ هوسا پورتوگالی مالایالام تلغۆ سه‌واحیلی تایلەندی ئه‌ڵمانی پەشتۆ ئاسامی ئه‌لبانی سویدی ئەمهەری هۆڵەندی غوجاراتی قیرغیزی نیپاڵی یوربایی لیتوانی داری سڕبی سۆماڵی كينيارواندی ڕۆمانی مەجەری چیكی الموري مالاگاشی ئورومی كانادی الولوف ئازەری ئۆكرانی الجورجية
پیشاندانی وەرگێڕانەکان

لە سوودەکانی فەرموودەکە

  1. ئاو هەڵمژینە نێو لوت بەهەناسە لەكاتی دەستنوێژدا ؛ واجبە، كە پێی دەووترێت (الاستنشاق)، وهەروەها پەرشكردنی ئاوەكە ودەركردنی بەهەناسە ؛ بەهەمان شێوە واجبە، پێی دەووترێت (الاستنثار).
  2. لەکاتی خۆ پاکردنەوە بە غەیری ئاو سوننەتە ئەوشتەی بەکاری دەهێنیت چەند جارێکی تاک بێت
  3. فەرمانكراوە بەشۆردنی دەستەكان سێ جار ؛ لەپاش هەستان لە خەو.
زیاتر