عَنِ ابنِ مَسعُودٍ رَضِيَ اللَّهُ عَنْهُ قَالَ: قَالَ رَسُولُ اللهِ صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ:
«لَا يَحِلُّ دَمُ امْرِئٍ مُسْلِمٍ إِلَّا بِإِحْدَى ثَلَاثٍ: الثَّيِّبُ الزَّانِي، وَالنَّفْسُ بِالنَّفْسِ، وَالتَّارِكُ لِدِينِهِ المُفَارِقُ لِلْجَمَاعَةِ».
[صحيح] - [متفق عليه] - [صحيح مسلم: 1676]
المزيــد ...
لە عبداللەی کوڕی مەسعودەوە -ڕەزای خوای لێبێت- كە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت:
«خوێنی هیچ مسوڵمانێک حەڵاڵ نیە مەگەر بە یەکێک لەم سێ شتە نەبێت: زیناکەرێک کە هاوسەرگیری کردبێت، کوشتنی نەفسێک بەهۆی ئەوەی کەسێکی تری کوشتووە، وئەوەی لە ئاینی (ئیسلام) هەڵبگەڕێتەوە (مورتەد بێت) کە خۆی جیا دەکاتەوە لە کۆمەڵی مسوڵمانان».
[صەحیحە] - [بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەری] - [صحيح مسلم - 1676]
پێغەمبەر -صلى الله عليه وسلم- ڕوونی کردەوە کە خوێنی موسڵمان حەرامە، مەگەر یەکێک لەم سێ كردەوەیە ئەنجام بدات: یەکەم: ئەو کەسەی تووشی زینا بێت، لەكاتێكدا بە گرێبەستێکی دروست ژیانی هاوسەرگیری پێکهێنابێت؛ ئەوا کوشتنی حەڵاڵە ئەمیش بە ڕەجم كردن. دووەم: ئەو کەسەی نەفسێكی پارێزراو بە ئەنقەست و بە ناهەق دەکوژێت، بە مەرجەکان؛ بكوژ دەکوژرێتەوە. سێیەم: ئەو کەسەی کە لە کۆمەڵی موسڵمانان دەردەچێت: یان بە وازهێنانی لە هەموو ئاینی ئیسلام (بە هەڵگەڕانەوە)، یان بە جیابوونەوە بە بێ هەڵگەڕانەوە؛ بەڵام واز دەهێنێت لە جێبەجێكردنی بەشێک لە ئاینەكە وەکو دەستدرێژكارەكان، و ڕێگرەکان، و شەڕەنگێزانی خەواریج و جگە لەمانەیش.