عَن عَبْدِ اللَّهِ بنِ مَسْعُودٍ رَضِيَ اللَّهُ عَنْهُ قَالَ: كُنَّا مَعَ النَّبِيِّ صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ، فَقَالَ:
«مَنِ اسْتَطَاعَ البَاءَةَ فَلْيَتَزَوَّجْ، فَإِنَّهُ أَغَضُّ لِلْبَصَرِ، وَأَحْصَنُ لِلْفَرْجِ، وَمَنْ لَمْ يَسْتَطِعْ فَعَلَيْهِ بِالصَّوْمِ، فَإِنَّهُ لَهُ وِجَاءٌ».
[صحيح] - [متفق عليه] - [صحيح البخاري: 1905]
المزيــد ...
لە عبداللەی کوڕی مەسعودەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: لەگەڵ پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- بووین، فەرمووی:
«هەرکەسێکتان توانى ئەوا با هاوسەرگیری بکات؛ چونکە ئەمە چاو ودامێن دەپارێزێت، وئەوەى ناتوانێت ئەوا با رۆژوو بگرێت؛ چونکە ڕۆژووگرتن قەڵغانە (ئارەزوو كەمدەكاتەوە)».
[صەحیحە] - [بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەری] - [صحيح البخاري - 1905]
پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ئامۆژگاری ئەو كەسە دەكات كە توانای جووتبوون ودابینكردنی خەرجییەكانی هاوسەرگیری هەیە بەوەی هاوسەرگیری بكات؛ چونكە دەبێتە هۆی پاراستنی چاو لە سەیركردنی حەرام وپاراستنی دامێن، وڕێگرە لە تووشبوون بە داوێن پیسی، وئەوەی ناتوانێت خەرجییەكانی هاوسەرگیری دابین بكات لەكاتێكدا توانای جووتبوونی هەیە ئەوا پێویستە ڕۆژوو بگرێت چونكە دەبێتە هۆی پچڕاندنی شەهوەتی دامێن وشەڕ وخراپەی مەنی.