+ -

عن عبد الله بن عباس رضي الله عنهما أن رسول الله صلى الله عليه وسلم كان يقول عند الكرب: «لا إله إلا الله العظيم الحليم، لا إله إلا الله رب العرش العظيم، لا إله إلا الله ربُّ السماوات، وربُّ الأرض، ورب العرش الكريم» .
[صحيح] - [متفق عليه]
المزيــد ...

ئەم وەرگێڕاوە پێویستی بە پێداچوونەوە و وردبوونەوەی زیاتر هەیە.

لە عبداللەی کوڕی عەباسەوە -ڕەزای خوایان لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- لە کاتی دڵتەنگ بوونیدا دەیفەرموو: «لا إله إلا الله العظيم الحليم، لا إله إلا الله رب العرش العظيم، لا إله إلا الله رب السماوات، ورب الأرض، ورب العرش الكريم»، واته: «هیچ پەرستراوێک هەق وڕاست نیە کە شایەنی پەرستن بێت جگە لە اللەی مەزن ومیهرەبان، هیچ پەرستراوێک هەق وڕاست نییە کە شایەنی پەرستن بێت جگە لە اللە؛ پەروەردگاری عەرشی مەزن، هیچ پەرستراوێک هەق وڕاست نیە کە شایەنی پەرستن بێت جگە لە اللە؛ پەروەردگاری بەخشندەی ئاسمانەکان وزەوی وعەرش».
[صەحیحە] - [بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەری]

شیکردنەوە

فەرموودەکە بەڵگەیە لەسەر ئەوەى کە خەفەت ودڵ تەنگی وناڕەحەتی تەنها خواى گەورە دەتوانێت لای بەرێت، وئەم وشانەى کە باسکراوە لە فەرموودەکەدا ئەگەر بەندەی ئیماندار بیڵێت لە کاتی ترس وخەفەتدا؛ خواى گەورە هێمنی وئارامی پێدەبەخشێت، نزا کردن ویاد کردنی خواى گەورە حاڵەتە ناڕەحەت وقورسەکان ئاسان دەکاتەوە، ناخۆشی وناڕەحەتیەکان لادەبات، وغەم وخەفەت ودڵتەنگی ناهێڵێت. ودانایی لە باسکردنی ناوى (الحیلم) بە واتای: (میهرەبان وئەو زاتەی کە بەپەلە سزای ئیماندارەکان نادات بە هۆی تاوانەکانەوە بەڵکو مۆڵەتیان پێدەدات)؛ غەم وخەفەتی ئیماندار زۆر جار بە هۆی کەموکورتیە لە پەرستنەکان یان بێ ئاگایی وغەفڵەتە لە هەندێک لە حاڵەتەکان، بۆیە نزا کردن بەم ناوەى خودا (الحلیم) هۆکارە بۆ هیوای لێخۆشبوون لە تاوانەکان وکەمکردنەوەی غەم وخەفەتەکان.

وه‌رگێڕانی ماناكان: ئینگلیزی ئۆردی ئیسپانی ئەندەنوسی بەنگالی فەڕەنسی تورکی ڕووسی بۆسنی سینهالی هیندی چینی فارسی ڤێتنامی تاگالۆگ هوسا پورتوگالی مالایالام سه‌واحیلی تایلەندی ئاسامی ئەمهەری هۆڵەندی غوجاراتی ڕۆمانی
پیشاندانی وەرگێڕانەکان
زیاتر