+ -

عَنْ أَنَسٍ رضي الله عنه قَالَ:
كَانَ رَسُولُ اللهِ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ يُكْثِرُ أَنْ يَقُولَ: «يَا مُقَلِّبَ القُلُوبِ ثَبِّتْ قَلْبِي عَلَى دِينِكَ»، فَقُلْتُ: يَا رَسُولَ اللهِ، آمَنَّا بِكَ وَبِمَا جِئْتَ بِهِ فَهَلْ تَخَافُ عَلَيْنَا؟ قَالَ: «نَعَمْ، إِنَّ القُلُوبَ بَيْنَ أُصْبُعَيْنِ مِنْ أَصَابِعِ اللهِ يُقَلِّبُهَا كَيْفَ يَشَاءُ».

[صحيح] - [رواه الترمذي وأحمد] - [سنن الترمذي: 2140]
المزيــد ...

لە ئەنەسەوە -ڕەزای خوای لێبێت-دەڵێت:
پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- زۆرجار دەیووت: «يَا مُقَلِّبَ القُلُوبِ ثَبِّتْ قَلْبِي عَلَى دِينِكَ»، واتە: «ئەی ئەو زاتەی کە دڵەکان هەڵدەگێڕیتەوە دڵم جێگیر بکە لە سەر ئاینەکەت»، منیش ووتم: ئەی پێغەمبەری خودا، باوەڕمان بە تۆ هێنا وبە ئەوەی تۆ هێناوتە، ئایا لەسەر ئێمە دەترسیت؟ فەرمووی: «بەڵێ، دڵەكان لە نێوان دوو پەنجەن لە پەنجەكانی الله ئەویش هەڵیاندەگێڕێتەوە بە ویستی خۆی».

[صەحیحە] - - [سنن الترمذي - 2140]

شیکردنەوە

زۆرترین نزای پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- بریتی بوو لە داواكردن لە خوای گەورە بۆئەوەی جێگیر ودامەزراوی بكات لەسەر ئاین وپەرستن، ودوور بكەوێتەوە لە لادان وگومڕایی، ئەنەس -ڕەزای خوای لێبێت- پێی سەیر بوو كە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- زۆر ئەم نزایە دەكات، بۆیە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- پێی فەرموو كە دڵەكان لە نێوان دوو پەنجەن لە پەنجەكانی الله بەو شێوەیەی بیەوێت هەڵیان دەگێڕێتەوە، دڵ شوێنی ئیمان وكوفرە، ودڵ لە زمانی عەرەبیدا پێی دەووترێت: (قلب) كە لە زمانەوانیدا بەواتای (هەڵگێڕانەوە) دێت، چونكە زۆر هەڵدەگەڕێتەوە لە شتێكەوە بۆ شتێكی تر، ودڵی نەوەی ئادەم هەڵگێڕانەوەی زیاترە لە هەڵگێڕانەوەی ئاو لە ناو مەنجەڵدا كاتێك دەكوڵێت، بۆیە ئەوەی خودا بیەوێت ؛ دڵی دادەمەزرێنێت لەسەر هیدایەت وجێگیری دەكات لەسەر ئاین، وئەوەی بیەوێت دڵی دوور دەخاتەوە لە هیدایەت وبەرەو لادان وگومڕایی دەڕوات.

وه‌رگێڕانی ماناكان: ئینگلیزی ئۆردی ئیسپانی ئەندەنوسی ئیگۆری بەنگالی فەڕەنسی تورکی ڕووسی بۆسنی سینهالی هیندی چینی فارسی ڤێتنامی تاگالۆگ هوسا پورتوگالی مالایالام تلغۆ سه‌واحیلی تایلەندی پەشتۆ ئاسامی سویدی ئەمهەری هۆڵەندی غوجاراتی قیرغیزی نیپاڵی سڕبی ڕۆمانی مالاگاشی ئورومی كانادی
پیشاندانی وەرگێڕانەکان

لە سوودەکانی فەرموودەکە

  1. ملکەچی پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- بۆ پەروەردگاری وپاڕانەوە وتکاکردنی لە ئەو زاتە مەزنە؛ وڕێنموێنی کردنی ئومەت بۆ شوێنکەوتنی ئەم ڕێبازە.
  2. گرنگی دامەزراوی وجێگیربوون لەسەر ئاین، وپەند بە كۆتا ساتی ژیانە.
  3. بەندە ناتوانێت دەست هەڵبگرێت لە داوا کردن لە پەروەردگاری بۆئەوەى لەسەر ئیسلام جێگیری بکات ؛ تەنانەت هێندەى چاو تروکانێکیش.
  4. هاندان بۆ زۆر ووتنی ئەم نزایە، وەكو شوێنكەوتنێك بۆ پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم-.
  5. جێگیری وپابەندبوون بە ئاینی ئیسلامەوە؛ گەورەترین نیعمەتە کە پێویستە بەندە هەوڵی بۆ بدات، وسوپاسی پەروەردگاری بکات لەسەر ئەم نیعمەتە.
زیاتر