+ -

عن أبي هريرة رضي الله عنه قال: قال النبي صلى الله عليه وسلم : «إن الدين يسر، ولن يشاد الدين إلا غلبه، فسددوا وقاربوا وأبشروا، واستعينوا بالغدوة والروحة وشيء من الدلجة». وفي رواية: «سددوا وقاربوا، واغدوا وروحوا، وشيء من الدلجة، القصد القصد تبلغوا».
[صحيح] - [رواه البخاري]
المزيــد ...

ئەم وەرگێڕاوە پێویستی بە پێداچوونەوە و وردبوونەوەی زیاتر هەیە.

لە ئەبی هورەیرەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «دینداری ئاسانە، هەرکەسێک دینداری (ئاینداری) لەسەر خۆی گران بکات وبە زیادەڕەوی وزۆر بە توندی بیگرێت؛ ئەوا ئاینەکە کۆڵی پێدەدات؛ جا بۆیە ڕێگای ڕاست بگرن وئەوەندەی بۆتان دەکرێت لە ئەنجامدانى چاکەکاری درێغی مەکەن وموژدەتان لێبێت، وتێبکۆشن بۆ خودا پەرستی لەم سێ کاتەدا بەیانیان وپاش نیوەڕوان وشەوان». ولە ریوایەتێکدا: «ڕێگای ڕاست بگرن وئەوەندەی بۆتان دەکرێت لە ئەنجامدانى چاکەکاری درێغی مەکەن وموژدەتان لێبێت، وتێبکۆشن بۆ خودا پەرستی لە بەیانیان وپاش نیوەڕوان وکاتێک لە شەواندا، میانڕەو بن، میانڕەو بن؛ بۆ ئەوەى بگەن بە مەبەست (بگەن بە بەهەشت)».
[صەحیحە] - [بوخاری گێڕاویەتیەوە]

شیکردنەوە

هەرکەسێک زیادەڕەوی بکات وزۆر لە خۆی بکات لە کردەوە وپەرستنەکان ئەوا ئەمە دەبێتە هۆی لاواز بوونی وپچڕانی لە ئەنجامدانى هەموو کردەوەکە یان هەندێکی، بۆیە مامناوەندی داوا کراوە بە بێ زیادەڕەوی، وئەگەر نەتانتوانى کردەوەکە بە کامڵی ئەنجامبدەن ئەوا بە پێی تواناتان ئەنجامی بدەن، ومژدە بێت بۆتان لە سەر کردەوەى بەردەوام ئەگەر کەمیش بێت، وکاتەکانى سەرقاڵ نەبوون وچالاک بوونتان بەهەل بزانن بۆ ئەنجامدانى پەرستنەکان وکردەوە چاکەکان. کاتێک -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت:(هەرکەسێک دینداری (ئاینداری) لەسەر خۆی گران بکات وبە زیادەڕەوی وزۆر توندی بیگرێت؛ ئەوا ئاینەکە کۆڵی پێدەدات) چونکە شێوازەکانى پەرستن وزیاد کردنی دینداری زۆرن بۆیە زۆر لە خۆکردن دەبێتە هۆی لاواز بوون وبێ توانایی. فەرمانی کردووە بە چوون بۆ مزگەوت بە بەیانیان (بۆ نوێژی بەیانی) ولە کاتی ناوەڕاستی ڕۆژ (بۆ نوێژی نیوەڕۆ) ولە کاتی نزیک دەمەو ئێوارە (بۆ نوێژی عەسر) ولە کاتی تاریکاییدا (بۆ نوێژی مەغریب وعیشا)، مسوڵمانی چواند لەسەر ڕێگای ڕاست بە مرۆڤێک لە کاروباری دونیایدا، کاتێک ماوەیەک کاردەکات وپاشان ماوەیەک دەحەسێتەوە، وبەهەمان شێوە لە شەودا سەفەر دەکات ئەگەر هیلاک بوو دادەبەزێت وبۆ ماوەیەک دەحەسێتەوە، بەهەمان شێوە لە ڕێگای نزیک بوونەوە لە پەروەردگار پێویستە مرۆڤ بە هەمان شێوە بێت وزۆر لە خۆی نەکات وئەوەى لە توانایدایە جێبەجێی بکات بە بێ زیادەڕەوی وبە بێ کورتڕەوی.

وه‌رگێڕانی ماناكان: ئینگلیزی ئۆردی ئیسپانی ئەندەنوسی ئیگۆری بەنگالی فەڕەنسی تورکی ڕووسی بۆسنی سینهالی هیندی چینی فارسی ڤێتنامی تاگالۆگ هوسا پورتوگالی مالایالام سه‌واحیلی تامیلی تایلەندی پەشتۆ ئاسامی سویدی ئەمهەری هۆڵەندی غوجاراتی قیرغیزی نیپاڵی ڕۆمانی
پیشاندانی وەرگێڕانەکان
زیاتر