1. سه‌ره‌كی
  2. پۆلێن کراوەکان
  3. چاكەكاریەكان وڕەوشتە بەرزەکان

فەرموودە اللهُمَّ إِنِّي أَعُوذُ بِكَ مِنْ زَوَالِ نِعْمَتِكَ، وَتَحَوُّلِ عَافِيَتِكَ، وَفُجَاءَةِ نِقْمَتِكَ، وَجَمِيعِ سَخَطِكَ

عَنْ عَبْدِ اللهِ بْنِ عُمَرَ رضي الله عنهما قَالَ: كَانَ مِنْ دُعَاءِ رَسُولِ اللهِ صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ:
«اللهُمَّ إِنِّي أَعُوذُ بِكَ مِنْ زَوَالِ نِعْمَتِكَ، وَتَحَوُّلِ عَافِيَتِكَ، وَفُجَاءَةِ نِقْمَتِكَ، وَجَمِيعِ سَخَطِكَ».

لە عبداللەی کوڕی عومەرەوە -ڕەزای خوایان لێبێت- کە یەكێك لە نزاكانی پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ئەوە بوو دەیفەرموو:
«اللهُمَّ إِنِّي أَعُوذُ بِكَ مِنْ زَوَالِ نِعْمَتِكَ، وَتَحَوُّلِ عَافِيَتِكَ، وَفُجَاءَةِ نِقْمَتِكَ، وَجَمِيعِ سَخَطِكَ»، واتە: «خودایە پەنات پێدەگرم: لە نەمانى نیعمەتەکانت لەسەرم، ولە نەمانی لەش ساغیم، و لەناکاوى سزاکانت، ولە هەموو توڕەییەکت».

(سەحیح - ڕاست) (مسلم) ڕیوایەتی كردووە صحيح مسلم - 2739

شیکردنەوە

پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- پەنای بە خوای گەورە دەگرت لە چوار شت:
یەكەم: (اللهُمَّ إِنِّي أَعُوذُ بِكَ مِنْ زَوَالِ نِعْمَتِكَ:خودایە پەنات پێدەگرم: لە نەمانى نیعمەتەکانت لەسەرم)؛ ئاینی ودونیاییەكان ودامەزراو بم لەسەر ئیسلام، ودوورم بم لە تووشبوون بە گوناهەكان كە هۆكارن بۆ نەمانی نیعمەتەكان.
دووەم: (وَتَحَوُّلِ عَافِيَتِكَ:ولە نەمانی لەش ساغیم)؛ خودایە پەنات پێدەگرم لەوەی ئەم لەش ساغیەم بگۆڕێت بۆ بەڵا وناڕەحەتی؛ بۆیە داوای بەردەوامی عافیەت وسەلامەتیت لێدەكەم لە هەموو ئازار ونەخۆشییەكان.
سێیەم: (وَفُجَاءَةِ نِقْمَتِكَ:و لەناکاوى سزاکانت)؛ پەنات پێدەگرم لە بەڵا وكارەسات، چونكە تۆڵەسەندنەوە وسزا ئەگەر لەناكاو بێن ئەوا كات نامێنێت بۆ تەوبەكردن وئەنجامدانی كردەوەی چاك، وئەوەی تووشی ئەم جۆرە سزایە دەبێت تووشی گەورەترین وسەختترین سزا بووە.
چوارەم: (وَجَمِيعِ سَخَطِكَ:ولە هەموو توڕەییەکت)؛ وپەنات پێدەگرم لە هۆكارەكانی توڕەبوونت؛ چونكە ئەو كەسەی تۆ لێی توڕە بیت ئەوا سەرشۆڕ ودۆڕاوە.
پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ڕستەیەكی گشتگیری بەكارهێنا؛ كە هەموو هۆكارەكانی توڕەیی خودایی لەخۆگرتووە -سبحانه وتعالی- لە قسە وكردەوە وبیروباوەڕەكان.

لە سوودەکانی فەرموودەکە

  1. پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- حاڵی هەژاری خۆی بۆ خواى گەورە -سبحانه وتعالی- دەردەبڕێت.
  2. ئەم پەناگرتنە پیرۆزە ئەم شتانەی لەخۆگرتووە: ڕێنموێنی كردن بۆ سوپاسكردن لەسەر نیعمەتەكان، پاراستن لە تووشبوون بە گوناهەكان؛ چونكە گوناهەكان دەبنە هۆی نەهێشتنی نیعمەتەكان.
  3. بەپەرۆشی لەسەر دووركەوتنەوە لەو شتانەی دەبنە هۆی توڕەبوونی الله -سبحانه وتعالی-.
  4. پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- پەنای بە خوای گەورە گرتووە لە ناكاوی تۆڵەسەندنەوەی پەروەردگاری -سبحانه وتعالی-؛ چونكە ئەگەر پەروەردگار تۆڵە بسێنێتەوە لە بەندە ئەوا تووشی بەڵا وكارەساتی دەكات كە بە هیچ شێوەیەك ناتوانێت لە خۆی دوور بخاتەوە، وهیچ یەكێكی تریش لە خوڵقێنراوەكان ناتوانن لەو بەڵایە بیپارێزن؛ ئەگەرچیش هەموویان كۆ ببنەوە بۆ پاراستنی.
  5. پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- پەنای بە خوای گەورە گرتووە لەوەی عافیەت وسەلامەتبوونی بگۆڕێت ونەمێنێت، چونكە ئەگەر خوای گەورە كەسێكی تایبەت كردبێت بە بەخشینی عافیەت وسەلامەتی پێی؛ ئەوا خێری دونیا وقیامەتی پێبەخشیووە، ئەگەر عافیەت وسەلامەتبوونی بگۆڕێت ونەمێنێت ئەوا تووشی شەڕ وخراپەی دونیا وقیامەت بووە، چونكە عافیەت وسەلامەتبوون هۆكاری چاكبوونی دین ودونیایە.

پیشاندانی وەرگێڕانەکان

50 زمان
EN English الإنجليزية
UR اردو الأوردية
ES Español الإسبانية
ID Indonesia الإندونيسية
BN বাংলা البنغالية
TR Türkçe التركية
RU Русский الروسية
BS Bosanski البوسنية
SI සිංහල السنهالية
HI हिन्दी الهندية
ZH 中文 الصينية
FA فارسی الفارسية
VI Tiếng Việt الفيتنامية
TL Tagalog تجالوج
HA Hausa الهوسا
PT Português البرتغالية
ML മലയാളം المليالم
TE తెలుగు التلغو
SW Kiswahili السواحيلية
TA தமிழ் التاميلية
MY မြန်မာ البورمية
TH ไทย التايلندية
DE Deutsch الألمانية
PS پښتو بشتو
AS অসমীয়া الأسامية
SQ Shqip الألبانية
SV Svenska السويدية
AM አማርኛ الأمهرية
NL Nederlands الهولندية
GU ગુજરાતી الغوجاراتية
KY Кыргызча القيرقيزية
NE नेपाली النيبالية
LT Lietuvių الليتوانية
PRS دری الدرية
SR Српски الصربية
TG тоҷикӣ الطاجيكية
RW Kinyarwanda الكينياروندا
RO Română الرومانية
HU Magyar المجرية
MOS Moore الموري
MG Malagasy المالاجاشية
OM Oromoo الأورومو
KN ಕನ್ನಡ الكانادا
WO Wolof الولوف
UK Українська الأوكرانية
KA ქართული الجورجية
MK Македонски المقدونية
KM ភាសាខ្មែរ الخميرية
PA ਪੰਜਾਬੀ البنجابية
MR मराठी الماراثية