عَنْ أَبِي هُرَيْرَةَ رضي الله عنه:
أَنَّ رَسُولَ اللهِ صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ كَانَ يَقُولُ فِي سُجُودِهِ: «اللهُمَّ اغْفِرْ لِي ذَنْبِي كُلَّهُ دِقَّهُ، وَجِلَّهُ، وَأَوَّلَهُ وَآخِرَهُ وَعَلَانِيَتَهُ وَسِرَّهُ».
[صحيح] - [رواه مسلم] - [صحيح مسلم: 483]
المزيــد ...
لە ئەبی هوڕەیڕەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت:
پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- لە کاتی سوجدە بردنیدا دەیفەرموو: «اللَّهُمَّ اغْفِرْ لي ذَنْبِي كُلَّهُ: دِقَّهُ وَجِلَّهُ، وَأَوَّلَهُ وَآخِرَهُ، وَعَلاَنِيَتَهُ وَسِرَّهُ»، واتە: «خودایە لە هەموو گوناهەكانم خۆش بە، بچووک وگەورەیان، وسەرەتا وکۆتایان، وئاشکرا ونهێنییان».
[صەحیحە] - [موسلیم گێڕاویەتیەوە] - [صحيح مسلم - 483]
پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- لەكاتی سوجدە بردندا نزای دەكرد، ودەیفەرموو: (اللَّهُمَّ اغْفِرْ لي ذَنْبِي: خودایە لە گوناهەكانم خۆش بە)؛ بە داپۆشینی، وبەوەی بمپارێزیت لە سەرەنجامەكانی؛ بۆیە لێم خۆش بیت ولێم ببوریت وچاوپۆشیم لێبكەیت، (كُلَّهُ: هەموو گوناهەكان)، (دِقَّهُ:بچووك)؛ ورد وكەمیان، (وَجِلَّهُ: وگەورەیان)؛ گەورە وزۆریان، (وَأَوَّلَهُ: وسەرەتا)؛ یەكەم گوناهـ ، (وَآخِرَهُ: وكۆتایان)، وئەوەی لە نێوان یەكەم وكۆتا گوناهدایە، (وَعَلاَنِيَتَهُ وَسِرَّهُ: وئاشكرا ونهێنیان)؛ لەو گوناهانەی كەس نایزانێت تەنها تۆ نەبێت -سبحانك-.