عَنْ عَائِشَةَ رَضِيَ اللَّهُ عَنْهَا عَنِ النَّبِيِّ صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ قَالَ:
«الرَّضَاعَةُ تُحَرِّمُ مَا تُحَرِّمُ الوِلَادَةُ».

[صحيح] - [متفق عليه] - [الأربعون النووية: 44]
المزيــد ...

لە عائیشەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرمووێت:
«شیر پێدان هەموو ئەو شتانە حەرام دەکات؛ کە بە هۆی منداڵبوونەوە حەرام دەبن».

[صەحیحە] - [بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەری] - [الأربعون النووية - 44]

شیکردنەوە

پێغەمبەر -صلی الله علیه وسلم- ڕوونی کردۆتەوە کە هەركەسێک بەهۆی منداڵبوون و ڕەچەڵەکەوە حەرام بێت، وەک خاڵ و مام و برا و...، بەهۆی شیرپێدانیشەوە حەرام دەبێت، و ئەو حوکمانەی بەهۆی شیرپێدانەوە ڕێگەپێدراو دەبن بەهەمان شێوەی ئەو حوكمانەیە بەهۆی منداڵبوونەوە -ڕەچەڵەكەوە- ڕێگەپێدراون.

لە سوودەکانی فەرموودەکە

  1. فەرموودەکە بنچینەیەكە لە حوکمەکانی شیرپێداندا.
  2. كاتێك دەفەرموێت: (شیر پێدان ئەو شتانە حەرام دەکات؛ وەکو هەمان ئەو شتانەی کە بە هۆی منداڵبوونەوە حەرام دەبن)؛ ئیبن حەجەر دەڵێـت: واتە: ئەوەیش كە بەهۆی منداڵبوونەوە ڕێگەپێدراوە بەهەمان شێوە بەهۆی شیرپێدانەوە ڕێگەپێدراوە، و ئەمەیش بە یەكدەنگی زانایان پەیوەندی هەیە بە حەرامکردنی هاوسەرگیری و پاشکۆکانییەوە، و جێگیربوونی حەرامێتی لە نێوان شیرخۆر و منداڵەکانی شیردەرەکەدا، و دانانیان لە پلەی خزمایەتیدا لە ڕووی ڕێگەپێدانی سەیرکردن و تەنیا بوون و گەشت کردن لەگەڵیاندا، بەڵام حوکمەکانی تری دایکایەتی نایگرێتەوە وەكو میرات و واجب بوونی خەرجی و ئازادکردن بەهۆی خاوەندارێتی و شاهێدیدان و ديە -پارەی خوێن- و هەڵگرتنی تۆڵەسەندنەوە.
  3. جەختکردنەوە لەسەر حوکمی حەرامبوون لە شیرپێدانەوە بە حەرامبوونێکی هەتاهەتایی.
  4. فەرموودەکانی تر ئاماژەیان بۆ ئەوە كردووە کە حەرامێتی بەهۆی شیرپێدانەوە بە پێنج شیرپێدانی زانراو جێگیر دەبێت، و دەبێت لە دوو ساڵی یەکەمدا بێت.
  5. ئەو کەسانەی بەهۆی ڕەچەڵەکەوە حەرامن بریتین لە: دایکان، و داپیرەکانیش دەگرێتەوە؛ هەرچەندە بەرز ببنەوە لەلایەن دایک یان باوکەوە. و کچان: و کچەكانی کچەكان و کچەكانی کوڕەکانیش دەگرێتەوە؛ هەرچەندە نزم ببنەوە. و خوشکان: جا چ لەلایەن دایک و باوکەوە بن؛ یان لەلایەن یەکێکیانەوە. و پوورەکان (خوشکی باوک): و هەموو جۆرە خوشکەكانی باوک دەگرێتەوە، هەروەها هەموو خوشکەکانی باپیرانت؛ هەرچەندە بەرز ببنەوە. و پوورەكان (خوشکی دایک): و هەموو جۆرە خوشکەكانی دایک دەگرێتەوە، هەروەها هەموو خوشکەکانی داپیران؛ هەرچەندە بەرز ببنەوە، جا چ داپیرەكان لەلایەن باوکەوە بن یان لەلایەن دایکەوە. و کچی برا، و کچی خوشک، و کچەکانیشیان دەگرێتەوە؛ هەرچەندە نزم ببنەوە.
  6. ئەو کەسانەی بەهۆی شیرپێدانەوە حەرامن: هەرچییەک بەهۆی ڕەچەڵەکەوە -منداڵبوونەوە- حەرام بێت بەهۆی شیرپێدانیشەوە حەرام دەبێت، جا هەر ئافرەتێک بەهۆی ڕەچەڵەکەوە حەرام بووبێت؛ هاوشێوەکەیشی بەهۆی شیرپێدانەوە حەرام دەبێت، جگە لەمانە نەبێت: دایکی برا و خوشکی کوڕ لە شیرپێداندا کە حەرام نابن.
پیشاندانی وەرگێڕانەکان
زمان: ئینگلیزی ئۆردی ئیسپانی زیاتر (54)
زیاتر