+ -

عَنْ أَنَسِ بْنِ مَالِكٍ رضي الله عنه قَالَ: قَالَ رَسُولُ اللهِ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ:
«الدُّعَاءُ لاَ يُرَدُّ بَيْنَ الأَذَانِ وَالإِقَامَةِ».

[صحيح] - [رواه أبو داود والترمذي والنسائي] - [سنن الترمذي: 212]
المزيــد ...

لە ئەنەسی کوڕی مالیکەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت:
«نزا کردن لە نێوان بانگدان وقامەت کردن ڕەت ناکرێتەوە».

[صەحیحە] - - [سنن الترمذي - 212]

شیکردنەوە

پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- فەزڵی نزا كردن لە نێوان بانگدان وقامەت ڕووندەكاتەوە، كە نزا كردن لەم كاتەدا ڕەت ناكرێتەوە ونزیكترە لە وەڵامدانەوە، بۆیە نزا وداوا لە الله بكەن لەم كاتەدا.

وه‌رگێڕانی ماناكان: ئینگلیزی ئۆردی ئیسپانی ئەندەنوسی بەنگالی فەڕەنسی تورکی ڕووسی بۆسنی سینهالی هیندی چینی فارسی ڤێتنامی تاگالۆگ هوسا پورتوگالی مالایالام سه‌واحیلی تایلەندی ئه‌ڵمانی پەشتۆ ئاسامی ئەمهەری هۆڵەندی غوجاراتی نیپاڵی ڕۆمانی ئورومی
پیشاندانی وەرگێڕانەکان

لە سوودەکانی فەرموودەکە

  1. فەزڵی ئەم كاتە بۆ نزا كردن تێیدا.
  2. ئەگەر نزاكار ئەدەب وڕێساكانی نزا كردن جێبەجێ بكات، وهەوڵبدات لە باشترین كات وشوێنەكاندا نزا بكات، ودوور بێت لە سەرپێچی فەرمانەكانی الله، وخۆی بپارێزێت لە تووشبوون بە شتە گوماناوییەكان، وگومانی باشی هەبێت بە الله؛ ئەوا شایستەیە وەڵامی بدرێتەوە بە ئیزنی الله.
  3. موناوی سەبارەت بە وەڵامدانەوەی نزا؛ دەڵێت: پاش جێبەجێكردنی مەرج وپایە وئەدەبەكانی نزا كردن دێتە دی؛ ئەگەر كەمتەرخەم بوو لە ئەنجامدانی یەكێك لەمانە ئەوا با تەنها لۆمەی نەفسی خۆی بكات.
  4. وەڵامدانەوەی نزا: یان ئەوەتا لە ماوەیەكی نزیكدا وەڵامی دەدرێتەوە، یان شەڕ وخراپەیەكی هاوشێوەی لێی دوور دەخرێتەوە، یان بۆی هەڵدەگیرێت بۆ قیامەت؛ ئەمیش بە پێی حیكمەت وڕەحمەتی الله.
زیاتر