«لَو يُعطَى النّاسُ بدَعواهُم لادَّعَى رِجالٌ أموالَ قَومٍ ودِماءَهُم، ولَكِنَّ البَيِّنَةَ على المُدَّعِى، واليَمينَ على مَن أنكَرَ».
[صحيح] - [رواه البيهقي]
المزيــد ...
لە عبداللەی کوڕی عەباسەوە -ڕەزای خوایان لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «ئەگەر خەڵکی بە پێی بانگەشەی خۆیان فەرمانڕەواییان بۆ بکرێت؛ ئەوا کەسانێک داوای ماڵ (موڵک وپارە) وخوێنی (تۆڵەسەندنەوەیان) لە کەسانێکی تر دەکرد بە ناهەق، بەڵام بەڵگە هێنانەوە لەسەر ئەو کەسەیە کە بانگەشە دەکات ودەبێت بیسەلمێنێت، وسوێند خواردنیش لەسەر ئەو کەسەیە کە ئینکاری دەکات».
فەرموودەکە بنچینەیە لەسەر قبوڵنەکردنی بانگەشەی بێ بەڵگە، وبە سوێنددانی ئەو کەسەی ئینکاری دەکات، وئەمەش بۆ بەدیهێنانی دادپەروەری وجێبەجێکردنی هەق وپاراستنی نەفس وماڵ، بۆیە هەر کەسێک بانگەشەیەکی خەیاڵی بکات کە بەڵگەی لەگەڵ نەبێت ئەوا ڕەت دەکرێتەوە جا چ ئەم بانگەشەیە سەبارەت بە مافەکان یان مامەڵەکردنەکان یان لە مەسەلەکانی ئیمان وزانستی شەرعی بێت.