«مَنْ أَتَى عَرَّافًا فَسَأَلَهُ عَنْ شَيْءٍ لَمْ تُقْبَلْ لَهُ صَلَاةٌ أَرْبَعِينَ لَيْلَةً».
[صحيح] - [رواه مسلم] - [صحيح مسلم: 2230]
المزيــد ...
لە یەکێک لە هاوسەرەکانى پێغەمبەرەوە کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت:
«هەرکەسێک بڕوات بۆ لای فاڵگرەوەیەک وپرسیاری شتێکی لێبکات ئەوا چل ڕۆژ نوێژی قبوڵ ناکرێت».
پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- هۆشداری دەدات سەبارەت بەچوون بۆ لای فاڵگرەوەکان - ئەمیش هەموو کاهین وئەستێرەناس وهتد دەگرێتەوە ؛ لەئەوانەى بانگەشەی زاینی غەیب دەکەن بەهۆی ئەو شتانەى بەکاریدەهێنن-، وتەنها داواکردنی شتێک لێیان سەبارەت بە غەیب ؛ خواى گەورە لە پاداشتی نوێژکردنی چل ڕۆژ بێبەشی دەکات، وئەمە سزای ئەم تاوانە گەورەیە.