+ -

عَنْ أَبِي هُرَيْرَةَ رَضِيَ اللَّهُ عَنْهُ قَالَ: قَالَ رَسُولُ اللَّهِ صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ:
«كُلُّ سُلاَمَى مِنَ النَّاسِ عَلَيْهِ صَدَقَةٌ، كُلَّ يَوْمٍ تَطْلُعُ فِيهِ الشَّمْسُ يَعْدِلُ بَيْنَ الِاثْنَيْنِ صَدَقَةٌ، وَيُعِينُ الرَّجُلَ عَلَى دَابَّتِهِ فَيَحْمِلُ عَلَيْهَا أَوْ يَرْفَعُ عَلَيْهَا مَتَاعَهُ صَدَقَةٌ، وَالكَلِمَةُ الطَّيِّبَةُ صَدَقَةٌ، وَكُلُّ خُطْوَةٍ يَخْطُوهَا إِلَى الصَّلاَةِ صَدَقَةٌ، وَيُمِيطُ الأَذَى عَنِ الطَّرِيقِ صَدَقَةٌ».

[صحيح] - [متفق عليه] - [صحيح البخاري: 2989]
المزيــد ...

لە ئەبی هوڕەیڕەوە -ڕەزای خوای لێبێت- كە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت:
«هەموو جومگەیەک لە جومگەکانی لاشەی مرۆڤ خێرێکی لەسەرە، هەموو ڕۆژێک کە خۆری تێدا هەڵبێت ؛ دادپەروەری بكات لە نێوان دوو کەسدا ئەمە خێرێکە، ویارمەتی کەسێک بدات بۆئەوەی خۆی یان شتومەکەکانی بخاتە سەر ئاژەڵەکەی ئەمە خێرێکە، وتەی جوان وشیرین خێرێکە، وهەموو هەنگاوێک بنێت بۆ نوێژکردن (لە مزگەوت) خێرێکە، وئازار لەسەر ڕێگاوبان لابدات خێرێکە».

[صەحیحە] - [بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەری] - [صحيح البخاري - 2989]

شیکردنەوە

پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ڕوونیدەكاتەوە هەموو مسوڵمانێك كە ئەركە شەرعیەكانی لەسەر واجبە دەبێت بەرامبەر هەر جومگەیەك لە جومگەكانی لاشەی خێری سونەت بكات لەپێناو خوای گەورە -سبحانه وتعالی-، ئەمیش بۆ دەربڕینی سوپاسگوزاری لەسەر لەش ساغبوونی، و لەسەر ئەوەی دەتوانێت جومگەكانی گرژ وخاو بكاتەوە، ئەم خێركردنە بە هەموو كارە چاكەكان دێتە دی، ونەوەستاوە تەنها لەسەر بەخشینی پارە، لەوانەیش: ناوبژیوان وپێکهێنانەوەی ئەوانەی ناکۆکن لە نێو یەکدا خەیر وچاکەیە یارمەتیدانی ئەو كەسەی ناتوانێت بچێتە سەر سواریەكەی یان ناتوانێت شتومەكانی بخاتە سەر سواریەكەی ؛ خێرە وچاکەیە قسەی جوان وشیرین لە زیكر ونزا كردن وسەلامكردن وهتد ؛ خێرە وچاکەیە هەموو هەنگاوێك دەینێت بەرەو مزگەوت ؛ خێرە وچاکەیە لابردنی شتی ئازاردەر لەسەر ڕێگاوبانەكان ؛ خێرە وچاکەیە

وه‌رگێڕانی ماناكان: ئینگلیزی ئۆردی ئیسپانی ئەندەنوسی ئیگۆری بەنگالی فەڕەنسی تورکی ڕووسی بۆسنی سینهالی هیندی چینی فارسی ڤێتنامی تاگالۆگ هوسا پورتوگالی مالایالام تلغۆ سه‌واحیلی تایلەندی پەشتۆ ئاسامی سویدی ئەمهەری هۆڵەندی غوجاراتی قیرغیزی نیپاڵی یوربایی داری سۆماڵی كينيارواندی ڕۆمانی مالاگاشی ئورومی كانادی
پیشاندانی وەرگێڕانەکان

لە سوودەکانی فەرموودەکە

  1. پێکهاتەى ئێسکەپەیکەری مرۆڤ وجومگەکانى لە گەورەترین نیعمەتەکانى خواى گەورەیە لەسەر مرۆڤ، بۆیە بۆ هەرئێسکێک پێویستە ڕۆژانە خێرێک بکرێت بۆ سوپاسگوزاری دەربڕین لەسەر ئەو نیعمەتە.
  2. هاندان بۆ نوێکردنەوەى سوپاسگوزاری لە هەموو ڕۆژێکدا بەهۆی بەردەوامبوونی ئەو نیعمەتانە.
  3. هاندان بۆ بەردەوامبوون لەسەر كردەوە سونەتەكان وخێركردن لە هەموو ڕۆژێك.
  4. فەزڵ وپلەوپایەی چاککردنەوەى پەیوەندی لە نێوان خەڵکی.
  5. ئامۆژگاری وهاندان بۆ یارمەتیدانى برای مسوڵمان، چونکە یارمەتیدانی مسوڵمان خێر وچاکەیە.
  6. ئامۆژگاری کردن بە ئامادەبوونی نوێژە بەکۆمەڵەکان وچوون بۆ ئەنجامدانیان، وئاوەدانکردنەوەى مزگەوتەکان.
  7. واجب بوونی ڕێزگرتن لە ڕێگاوبانی مسوڵمانان ئەمیش بە دوورخستنەوەى ئەوەى ئازاریان پێدەگەیەنێـت وزیانیان لێدەدات.
زیاتر