لیستی فەرموودەکان

1. هاتم بۆ لای پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم-، ووتم: ئەی پێغەمبەری خودا، ئێمە لە خاکێکین کە ئەهلی کتێبی لێیە، ئایا لە دەفرەکانیان خواردن بخۆین
عربي الإنجليزية الأوردية
2. ئەی پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم-، ئایا یەکێک لە ئێمە بخەوێت بە لەشگرانیەوە؟ فەرمووی: بەڵێ، ئەگەر یەکێکتان دەستنوێژی گرت ئەوا با بخەوێت
عربي الإنجليزية الأوردية
3. خوای گەورە دەفەرموێت: هیچ شتێک بۆ بەندەکەم نییە ئەگەر ڕۆحی خۆشەویستەکەیم کێشا جگە لە بەهەشت نەبێت؛ ئەگەر ئەو ئارام بگرێت وداوای پاداشت بکات
عربي الإنجليزية الأوردية
4. پێغەمبەر -صلى الله علیه وسلم- لە سەفەردا بوو، نوێژی عیشای کرد، لە یەکێک لە ڕکاتەکان (التِّينِ وَالزَّيْتُون - سورەتی التین)ی خوێند، گوێم لە هیچ کەسێک نەبووە کە دەنگی وەکو ئەو خۆش بێت و وەکو ئەو جوان بیخوێنێت
عربي الإنجليزية الأوردية
5. فەرمان بە خەڵکی کرا کە دواین کرداریان لە ماڵی خوادا تەواف کردن بێت بە دەوری کەعبەدا، جگە بۆ ئەو ئافرەتانە نەبێت کە تووشی سووڕی مانگانە هاتوون - 1 ملاحظة
عربي الإنجليزية الأوردية
6. وەڵامی یەکێک لە ئێوە دەدرێتەوە ئەگەر پەلە نەکات، دەڵێت: داوام لە پەروەردگارم کرد، بەڵام وەڵامم نەدرایەوە
عربي الإنجليزية الأوردية
7. بگەڕێوە بۆ لای دایک وباوکت وهاوەڵی چاک بە بۆیان
عربي الإنجليزية الأوردية
8. ئەگەر جلتان پۆشی، وئەگەر دەستنوێژتان گرت، ئەوا بە لای ڕاست دەست پێبکەن
عربي الإنجليزية الأوردية
9. (عەرش لە کورسی گەورەترە): کورسی بە بەراورد لە گەڵ عەرشدا وەکو ئەڵقەیەکی ئاسنی وایە کە فڕێ درا بێتە بیابانێکی سەر زەوی
عربي الإنجليزية الأوردية
10. پێغەمبەر -صلى الله علیه وسلم- بە سواری وبە ڕێ کردنەوە سەردانی قوبائی دەکرد، ودوو ڕکات نوێژی تێیدا دەکرد
عربي الإنجليزية الأوردية
11. هەر نەفسێک بە ستەملێکراوی کوژرا بێت؛ ئەوا بەشێک لە خوێنەکەى لە سەر یەکێک لە کوڕەکانی ئادەمە، چونکە ئەو یەکەم کەس بوو کە تاوانی کوشتنی هێنایە ئاراوە
عربي الإنجليزية الأوردية
12. هاتم بۆ لای پێغەمبەر -صلى الله علیه وسلم- کە ئەو خەریکی سیواک کردن بوو بە سیواکێکی تەڕ، ولایەکی سیواکەکە لە سەر زمانی بوو، ودەیووت: ئەع، ئەع، وسیواکەکە لە دەمی بوو، ودەنگێکی لێوە دەردەچوو وەکو ڕشانەوە
عربي الإنجليزية الأوردية
13. عبد الرحمن کوڕی ئەبو بەکری سدیق -ڕەزای خوایان لێبێت- هات ژووەروە بۆ لای پێغەمبەر -صلى الله علیه وسلم-، ئەوم لار کردبووەوە بۆ سەر سینگم، وعبد الرحمن سیواکێکی تەڕی پێ بوو کە سیواکی پێی دەکرد؛ پێغەمبەر -صلى الله علیه وسلم- چاوی خستە سەر سیواکەکە
عربي الإنجليزية الأوردية
14. پێغەمبەر -صلى الله علیه وسلم- لە تاریکایی شەودا نوێژی عیشای کرد، وعومەر دەرچوو، ووتی: نوێژ کردن، ئەی پێغەمبەری خودا، ئافرەتەکان ومنداڵەکان خەوتن، وپێغەمبەر -صلى الله علیه وسلم- دەرچوو وسەری تکەی ئاوی لێدەهات، وفەرمووی: ئەگەر قورس وناڕەحەت نەبوایە لە سەر ئومەتەکەم ئەوا فەرمانم پێیان دەکرد بە ئەنجامدانی نوێژی عیشا لەم کاتەدا
عربي الإنجليزية الأوردية
15. هەستە نوێژی ویتر بکە ئەی عائیشە
عربي الإنجليزية الأوردية
16. پێغەمبەر -صلى الله علیه وسلم- پرسیاری لێکرا: چی نوێژێک باشترینە؟ فەرمووی: زۆر وەستان لە کاتی نوێژدا
عربي الإنجليزية الأوردية
17. ئەگەر دونیا لای خوای گەورە بە قەد باڵە مێشوولەیەک نرخی هەبوایە، ئەوا نەیدەهێشت هیچ کافرێک تێیدا تەنانەت قومێک ئاویش بخوات
عربي الإنجليزية الأوردية
18. هەموو ئومەتێک فیتنە وتاقیکردنەوەیەکی هەیە، وفیتنەی ئومەتەکەی من بریتیە لە: ماڵ (سامان وپارە) - 1 ملاحظة
عربي الإنجليزية الأوردية
19. پیاوی قەڵەو و زل دەهێندرێت لە ڕۆژی قیامەتدا؛ لای خوای گەورە کێشی باڵە مێشوولەیەکی نییە
عربي الإنجليزية الأوردية
20. ئەگەر بە ئەندازەى شاخی ئوحود ئاڵتونم هەبوایە، ئەوا پێم خۆشە کە هیچی لام نەما بێت پێش ئەوەی کە سێ شەو بەسەرمدا تێپەڕ بێت مەگەر ئەوەندە نەبێت کە قەرزەکانی پێ بدەمەوە
عربي الإنجليزية الأوردية
21. نمونەی دونیا بە بەراورد لە گەڵ ئاخیرەتدا (بەهەشتدا) وەکو نمونەی یەکێک لە ئێوە وایە کە پەنجەی بخاتە نێو دەریاکەوە وپاشان دەری بهێنێت بزانێت بە چی دەگەڕێتەوە
عربي الإنجليزية الأوردية
22. هەر کەسێک پێویستیەکی زۆر وناڕەحەتی هاتە سەر وسکاڵای بردە لای خەڵکی بۆ ئەوەی ئەو ناڕەحەتیەی لەسەر لابەرن؛ ئەوا پێداویستیەکەی جێبەجێ نابێت، ئەوەی پشت وپەنا بە خوای گەورە ببەستێت (داوا لە ئەو بکات بۆ ئەوەی ناڕەحەتیەکەی لەسەر لابەرێت)؛ ئەوا نزیکە لەوەی کە خوای گەورە ڕزقێکی بە پەلەی پێ ببەخشێت (لە دونیادا) یان بۆی دوا دەخات (بۆ ئاخیرەت)
عربي الإنجليزية الأوردية
23. هەرکەسێک دوو شت ببەخشێت لە پێناو خوای گەورە؛ ئەوا لە دەرگاکانی بەهەشتەوە بانگ دەکرێت، ئەی بەندەی خودا خێر لێرەیە، بۆیە ئەوەی لە ئەهلی نوێژ کردن بێت لە دەرگای نوێژ کردنەوە بانگ دەکرێت، وئەوەی لە ئەهلی جیهاد بێت لە دەرگای جیهاد کردنەوە بانگ دەکرێت
عربي الإنجليزية الأوردية
24. ئەوەی من ببینێت لە خەودا ئەوا لە ڕاستیدا من دەبینێت -یان وەکو ئەوە وایە کە لە ڕاستیدا منی بینی بێت- ؛ چونکە شەیتان ناتوانێت خۆی بکاتە هاوشێوەی من
عربي الإنجليزية الأوردية
25. پێغەمبەر -صلى الله علیه وسلم- کۆچی دوایی کرد ولە ماڵەکەمدا هیچ شتێک نەبوو کە بخورێت جگە لە لەتێک لە نانی جۆ نەبێت کە لەسەر پارچە دارێک بوو، بۆیە منیش هەر لێم خوارد هەتا ماوەیەک مایەوە وپاشان تەواو بوو
عربي الإنجليزية الأوردية
26. سێ شت شوێنی مردوو دەکەون: [ئەهلەکەی (خێزان وبنەماڵەکەی)] و[ماڵەکەی (پارە وسامانەکەی)] وکردەوەکانی، بۆیە دووان دەگەڕێنەوە ویەک دانەیان دەمێنێتەوە، ئەویش تەنها کردەوەکەیەتی
عربي الإنجليزية الأوردية
27. پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- لە سەرەتای شەودا دەخەوت، ولە کۆتایی شەودا هەڵدەستا ونوێژی دەکرد
عربي الإنجليزية الأوردية
28. خوای گەورە ڕەحمەتی کردووە بە سەد بەشەوە، لای خۆی نەوەد ونۆ بەشی گرتۆتەوە، ولە سەر زەوی یەک دانەی دابەزاندووە، وتەنها بە هۆی ئەم بەشەوە بوونەوەرەکان ڕەحم وبەزەییان بەرامبەر بە یەکتر هەیە، هەتا ئاژەڵێک پێیەکانی لا دەبات لە سەر بێچووەکەی لە ترسی ئەوەی کە ئازاری بدات - 1 ملاحظة
عربي الإنجليزية الأوردية
29. خوای گەورە ئاسوودەترە بە تەوبە کردنی یەکێک لە ئێوە؛ زیاتر لە ئاسوودەیی یەکێکتان کە وشترەکەی بدۆزێتەوە پاش ئەوەى لە زەویەکی فراواندا ونی کردبوو - 1 ملاحظة
عربي الإنجليزية الأوردية
30. خوای گەورە تەوبەی بەندەکەی قبوڵ دەکات هەتا نەگاتە دوا ساتەکانی ڕۆح دەرچوونی (دوا ساتەکانی سەرە مەرگی) - 1 ملاحظة
عربي الإنجليزية الأوردية
31. با هیچ یەکێکتان ڕۆژی جومعە بە ڕۆژوو نەبێت، مەگەر لەگەڵی؛ ڕۆژێک لە پێشی یان ڕۆژێک لە پاشی بە ڕۆژوو بێت
عربي الإنجليزية الأوردية
32. ئاسۆی بەرەبەیان (بانگی بەیانی) دەهاتە سەر پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- وئەو لەشی گران بوو بەهۆی چوونە لای خێزانەکانی، پاشان خۆی دەشۆرد (غوسڵی دەکرد) وڕۆژووی دەگرت
عربي الإنجليزية الأوردية
33. ئەگەر شەو لەم ئاراستەیەوە هات، وڕۆژ لەم ئاراستەیەوە ئاوا بوو؛ ئەوا ڕۆژووگر ڕۆژووەکەی دەشکێنێت - 1 ملاحظة
عربي الإنجليزية الأوردية
34. والله من لە ڕۆژێکدا زیاتر لە حەفتا جار دەڵێم: (أسْتَغْفِرُ اللهَ وأَتُوبُ إليهِ)
عربي الإنجليزية الأوردية
35. پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ئەگەر شەونوێژی نەکردایە بەهۆی ئازار یان هەر شتێکی ترەوە؛ ئەوا لە ڕۆژدا دوانزە ڕکاتی دەکرد
عربي الإنجليزية الأوردية
36. ئەی خودایه، هەركەسێک کرایە کاربەدەست لەسەر کاروبارەکانى ئومەتەکەم، وتوند وتیژ بوو وکاری لە سەریان قورس کرد؛ تۆیش تۆڵەی لێبسێنە وکاری لەسەر قورس بکە، وهەركەسێک کرایە کاربەدەست لەسەر کاروبارەکانى ئومەتەکەم، وسادە ونەرم ونیان بوو وکاری لە سەریان ئاسان کرد؛ تۆیش ڕەحمی پێبکە وکاری لەسەر ئاسان بکە
عربي الإنجليزية الأوردية
37. ئایا پێتان بڵێم کێ قەدەغە دەکرێت لەسەر دۆزەخ؟ وکێ دۆزەخی لەسەر قەدەغە دەکرێت؟ قەدەغە دەکرێت لەسەر هەموو کەسێکی نزیک ونەرم ونیان وئاسان - 1 ملاحظة
عربي الإنجليزية الأوردية
38. ئارام بگرن، هەر سەردەمێک بێت ئەوەى پاش خۆی لەوە شەڕتر وخراپترە؛ هەتا دەگەنە لای پەروەردگارتان
عربي الإنجليزية الأوردية
39. کاتێک خواى گەورە بوونەوەرەکانى دروستکرد لە کتێبێکدا نووسی، ولای خۆیەتی لە سەرووی عەرشەوە: «ڕەحمەتم پێش تووڕە بوونم کەوتووە»
عربي الإنجليزية الأوردية
40. نمونەى من وئێوە وەکو نمونەی پیاوێکە ئاگرێکی هەڵکردبێت ومێرووەکان لە دەوری کۆببنەوە وبکەونە ناوی، وپیاوەکەش ئەو مێرووانە لە ئاگرەکە دووربخاتەوە، ومنیش جلەکانتان دەگرم بۆ ئەوەى نەکەونە ناو ئاگرەکەوە بەڵام ئێوە لە دەستی من خۆتان دەردەکەن - 1 ملاحظة
عربي الإنجليزية الأوردية
41. لە هەموو بەشەکانى شەو پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- نوێژی ویتری دەکرد، لە سەرەتای شەو، وناوەڕاستی شەو، وکۆتایی شەو، ولە کاتى سەحەر نوێژی ویتری تەواو دەکرد
عربي الإنجليزية الأوردية
42. هەرکەسێک بەیعەت بە پێشەوایەک بدات؛ ودەستی بگرێت ودڵسۆزی خۆی بۆ دەرببڕێت، با بە گوێرەی توانا گوێڕایەڵی بکات، ئەگەر کەسێکی تر هات بۆ ئەوەى لەسەر دەسەڵات لای بەرێت؛ ئەوا لە گەردنی ئەو کەسەی تر بدەن
عربي الإنجليزية الأوردية
43. «لە تاوانە گەورەکان: کەسێک جوێن بە دایبابی خۆی بدات»، ووترا: ئایا کەسێک هەیە کە جوێن بە دایبابی خۆی بدات؟ فەرمووی: «بەڵێ، جوێن بە باوکی کەسێکی تر دەدات؛ ئەو کەسەش جوێن بە باوکی ئەم دەدات، وجوێن بە دایکی کەسێکی تر دەدات؛ ئەو کەسەش جوێن بە دایکی ئەم دەدات»
عربي الإنجليزية الأوردية
44. ئەوەى ئامادەی جەنازە بێت ونوێژی لەسەر بکات؛ ئەوا قیراتێکی بۆ هەیە، وئەوەى ئامادە بێت هەتا لە گۆڕ دادەنرێت؛ ئەوا دوو قیراتی بۆ هەیە، ووترا: دوو قیرات چییە؟ فەرمووی: وەکو دوو چیای مەزن
عربي الإنجليزية الأوردية
45. ئایا پێت بڵێم خۆشەویستترین وتە چییە لای خواى گەورە؟ بە دڵنیاییەوە خۆشەویستترین وتە لای خواى گەورە بریتیە لە: ( سبحان الله وبحمدە )
عربي الإنجليزية الأوردية
46. هەر کەسێکمان له ئێوه کرده كاربەدەست، ودەرزیيەكى دروومان يان زیاترى لێ شاردینەوە ئەوە خیانەتە وله ڕۆژی قيامەتتدا گيرۆدە دەبێت
عربي الإنجليزية الأوردية
47. ئەوەی بترسێت شەوڕەوی دەکات، وئەوەی زوو شەوڕەوی بکات دەگاتە شوێنی مەبەست. بەدڵنیاییەوە، پاداشتی خودا زۆر بەنرخە. بەدڵنیاییەوە، پاداشتی خودا بەهەشتە
عربي الإنجليزية الأوردية
48. سوێند بە ئەو زاتەی کە نەفسی منی بە دەستە، ئەگەر گوناهـ وتاوان نەکەن؛ ئەوا خواى گەورە ئێوە دەمرێنێت، وپاشان کەسانێک دێن کە گوناهـ وتاوان دەکەن، ودەستبەجێ داواى لێخۆشبوون لە خواى گەورە دەکەن؛ بۆیە لێیان خۆش دەبێت
عربي الإنجليزية الأوردية
49. ئەگەر هەر دەتانەوێت دابنیشتن؛ ئەوا مافى ڕێگا بدەن، ووتیان: ئەی مافەکەى چییە؟ فەرمووی: چاو پاراستن (نەزەر نەکردن)، وئازار نەدان، و وەڵامدانەوەى سەلامکردن، وفەرمان بە چاکە ونەهی لە خراپە
عربي الإنجليزية الأوردية
50. تیاچوون بۆ ئەو کەسەی کە درۆ دەکات بۆ ئەوەى خەڵکی پێی پێبکەنن، تیا بچێت، تیا بچێت - 2 ملاحظة
عربي الإنجليزية الأوردية
51. من زامنی بەدەستهێنانى خانوویەک دەکەم لە لایەکی بەهەشتدا بۆ کەسێک واز لە ئاخاوتنی بێسوود بهێنێت ئەگەرچیش خۆی لەسەر هەق بێت - 2 ملاحظة
عربي الإنجليزية الأوردية
52. ئەگەر ئیمام وتنی (ئامین)؛ ئەوا ئێمەش بڵێن (ئامین)، هەرکەسێک وتنی (ئامین)ەکەى لەگەڵ وتنی (ئامین)ی فریشتنەکان بێت؛ ئەوا خواى گەورە لە هەموو تاوانەکانى پێشووی خۆش دەبێت
عربي الإنجليزية الأوردية
53. هەرکەسێک خێرێک بکات بە ئەندازەی خورمایەک کە بە ڕێگایەکی حەڵاڵ ئەم خورمایە بەدەستهێنابێت، وخودا تەنها خێری پاک قبوڵ دەکات، خواى گەورە بە دەستی ڕاستی ئەم خێرە قبوڵ دەکات وبۆ خاوەنەکەى زۆری دەکات، هەروەکو چۆن یەکێکتان ئەسپێکی بچووکی بەخێو دەکات هەتا وەکو شاخێکی لێدێت
عربي الإنجليزية الأوردية
54. فەرموودەی شەفاعەت
عربي الإنجليزية الأوردية
55. ئەگەر کەسێکتان بۆ خەڵکی پێشنوێژی کرد؛ ئەوا با نوێژەکە پوخت بکاتەوە چونکە کەسی لاواز ونەخۆش وخاوەن پێویستی ئامادەیە، وئەگەر کەسێکتان بە تەنها نوێژی کرد ئەوا با بە ویستی خۆی نوێژەکە درێژ بکاتەوە
عربي الإنجليزية الأوردية
56. نزای: ( الحمد لله الذي أطعمنا وسقانا، وكفانا وآوانَا، فَكَمْ مِمَّنْ لا كَافِيَ له وَلاَ مُؤْوِيَ )
عربي الإنجليزية الأوردية
57. سێ نزا وەڵامدەدرێنەوە بە بێ هیچ گومانێک؛ لەوانەش نزای ستەملێکراو
عربي الإنجليزية الأوردية
58. خراپترین وبەدترین ناو لای خواى گەورە؛ پیاوێکە ناوی خۆی نابێت (پادشای پادشاکان)، هیچ پادشایەک نییە جگە لە الله
عربي الإنجليزية الأوردية
59. ئایا پێتان بڵێم (بوهتان - العَضْة) چییە؟ بریتیە لە دووزمانى کردن (نەمیمە کردن) لە نێو خەڵکیدا
عربي الإنجليزية الأوردية
60. سەرشۆڕ بێت بەندەی دینار، سەرشۆڕ بێت بەندەى درهەم، سەرشۆڕ بێت بەندەی جلوبەرگ، ئەگەر پێی ببەخشرێت ڕازی دەبێت؛ ئەگەر پێی نەبەخشرێت توڕە دەبێت، سەرشۆڕ بێت ودۆڕاوە، ئەگەر دڕکێک بچێتە لاشەیدا لەوەیە کەس نەدۆزێتەوە بۆی دەربکات
عربي الإنجليزية الأوردية
61. نزاى: ( اللهم إني أعوذ بك مِنَ البَرَصِ، والجُنُونِ، والجُذَامِ، وَسَيِّيءِ الأسْقَامِ )
عربي الإنجليزية الأوردية
62. جیاوازی لە نێوان ڕۆژووگرتنی ئێمە وڕۆژووگرتنی ئەهلی کتێب؛ خواردنی پارشێوە
عربي الإنجليزية الأوردية
63. ووتم: ئەی پێغەمبەری خودا، نزایەکم فێر بکە، فەرمووی: بڵێ: ( اللهم إني أعوذ بك من شر سمعي، ومن شر بصري، ومن شر لساني، ومن شر قلبي، ومن شر منيي ) - 1 ملاحظة
عربي الإنجليزية الأوردية
64. هەرکەسێک هێندەی کێشی گەردیلەک خۆبەگەورەزانین لە ناو دڵیدا هەبێت ناچێتە بەهەشتەوە
عربي الإنجليزية الأوردية
65. ئەگەر هەتا ساڵی داهاتوو لە ژیاندا بمێنم؛ ئەوا ڕۆژی نۆیەمیش بە ڕۆژوو دەبم - 1 ملاحظة
عربي الإنجليزية الأوردية
66. هەرکەسێک پرسیاری لێبکرێت سەبارەت بە زانستێک بەڵام نەیڵێت وبیشارێتەوە؛ ئەوا لە ڕۆژی قیامەتدا لغاوێکی ئاگرین دەکرێتە سەر دەمی
عربي الإنجليزية الأوردية
67. ئەوەى خواردنی ڕۆژووشکاندن ببەخشێت بە ڕۆژووگرێک؛ ئەوا هەمان پاداشتی ڕۆژووگرەکەی بۆ هەیە
عربي الإنجليزية الأوردية
68. پێویستە لەسەر مسوڵمان گوێڕایەڵ بێت وفەرمانەکان جێبەجێبکات لە هەرشتێک پێی خۆش بێت یان پێی ناخۆش بێت، مەگەر فەرمانى پێبکرێت بە ئەنجامدانى تاوانێک؛ ئەگەر فەرمانی پێکرا بە ئەنجامدانى تاوانێک ئەوا نابێت گوێڕایەڵ بێت ونابێت فەرمانەکە جێبەجێبکات
عربي الإنجليزية الأوردية
69. مەدینە شوێنێکی پیرۆزە لە نێوان شاخەکانى عیر بۆ سەورە (ثورە)، هەرکەسێک شتێکی تێدا دابهێنێت -لە دیندا- (بیدعەیەک دابهێنێت)، یان داڵدەی بیدعەچیەک بدات؛ ئەوا نەفرەتی خودا وفریشتەکانى وهەموو خەڵکی لێبێت، خواى گەورە هیچ کردەوەیەکی فەرز وسونەتی لێ قبوڵ ناکات لە ڕۆژی قیامەتدا - 1 ملاحظة
عربي الإنجليزية الأوردية
70. پردی سیرات لەسەر پشتی دۆزەخ دادەنرێت، ودڕکی لەسەرە وەکو دڕکی سەعدان، پاشان خەڵکی بەسەریدا تێپەڕ دەبێت، هەیە بە سەلامەتی ڕزگاری دەبێت، وهەیە بە بریندارییەوە ڕزگاری دەبێت، وهەیە دەکەوێتەوە ناو دۆزەخەوە
عربي الإنجليزية الأوردية
71. ئایا سەرسامن بە غیرەتی سەعد، والله من لە سەعد غیرەتم زیاترە، وخواى گەورە غیرەتی لە من زیاترە، بەهۆی غیرەتیەوە خواى گەورە بێڕەوشتی قەدەغە وحەرام کرد؛ ئەوانەى ئاشکران وئەوانەش کە شاراوەن، وهیچ شەخسێک وەکو خواى گەورە بە غیرەت نییە
عربي الإنجليزية الأوردية
72. خەڵکی بەهەشت سەیری دانیشتوانى ژوورە بڵندەکانى سەرەوەیان دەکەن؛ هەروەکو چۆن ئێوە سەیری ئەستێرەیەکی درەوشاوە دەکەن کە لە ئاسۆی ڕۆژهەڵات یان ڕۆژئاوای ئاسماندایە، وئەمیش بەهۆی فەزڵ وپلە بەرزی هەندێکیان بەسەر ئەوانى ترەوە
عربي الإنجليزية الأوردية
73. شوێنێکی بەهەشت بە ئەندازەی کەوانەیەک خێرترە لەوەى خۆر بەسەریدا هەڵدێت یان ئاوا دەبێت
عربي الإنجليزية الأوردية
74. هەرکەسێک لە دۆلکەیەک بخواتەوە کە لە ئاڵتون یان زیو دروستکرا بێت؛ لەڕاستیدا، لە ئاگری دۆزەخ هەڵدەقوڕێنێتە نێو سکیەوە
عربي الإنجليزية الأوردية
75. ئەگەر قورس وناڕەحەت نەبوایە لە سەر ئومەتەکەم؛ ئەوا فەرمانم پێیان دەکرد بە سیواک کردن لە پێش هەموو دەستنوێژێکدا
عربي الإنجليزية الأوردية
76. پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ماچی هەندێک لە خێزانەکانى کرد، پاشان دەرچوو بۆ نوێژکردن ودەستنوێژی نەگرت
عربي الإنجليزية الأوردية
77. هەریەکێکتان شوێنی لە دۆزەخدا یان شوێنی لە بەهەشتدا؛ لە قەدەردا نووسراوە
عربي الإنجليزية الأوردية
78. نەوەى ئادەم بەشی خۆی لە زینا کردنی لەسەر نووسراوە، وخۆ لادان لێیان نییە وئەنجامیان دەدات: چاوەکان زینا دەکەن وزیناکەیان بریتیە لە نەزەر کردن، وگوێیەکان زینا دەکەن وزیناکەیان بریتیە لە گوێگرتن، وزمان زینا دەکات وزیناکەی بریتیە لە قسەکردن، ودەست زیناکەی بریتیە بەریەککەوتن، وپێ زیناکەى بریتیە لە هەنگاوەکان، ودڵ حەز دەکات وهیوا دەخوازێت، ودامێن ئەمانە بە ڕاست دەخاتەوە یان بە درۆیان دەخاتەوە - 2 ملاحظة
عربي الإنجليزية الأوردية
79. ئەی خەڵکینە، ئێوە لە دوو ڕووەک دەخۆن کە وا دەبینم ئازاردەرن: پیاز، وسیر
عربي الإنجليزية الأوردية
80. نزاى: ( اللَّهُمَّ إنِّي أسْأَلُك خَيرها وخير ما فيها وخَير ما أُرسِلت به، وأعوذ بك من شرِّها وشرِّ ما فيها وشرِّ ما أُرسِلت به ) - 1 ملاحظة
عربي الإنجليزية الأوردية
81. با ڕەحمەت وبەرەکەتە لە لایەن خوداوە، ڕەحمەت دەهێنێت، وسزا دەهێنێت، ئەگەر بینیتان ئەوا جوێنی پێمەدەن، وداواى ئەو خێر وچاکەیە بکەن لە خودا کە بەهۆی ئەو بایەوە تووشتان دەبێت، وپەنا بە خودا بگرن لەو شەڕ وزیانەى کە بەهۆی ئەو بایەوە تووشتان دەبێت
عربي الإنجليزية الأوردية
82. ئەگەر هەریەکێکتان چوو بۆ لای خێزانى، ئەگەر ویستی دووبارەی بکاتەوە؛ ئەوا با دەستنوێژ بگرێت لە نێوانیان
عربي الإنجليزية الأوردية
83. ئایا مەزنترین سورەتی قورئانت فێر بکەم؟
عربي الإنجليزية الأوردية
84. هیچ شتێک مەنووسن لەوەى من فەرموومە، وهەرکەسێک شتێکی نووسیووە لەوەی من فەرموومە جگە لە قورئان؛ ئەوا با بیسڕێتەوە، وبە بێ هیچ حەرج وناڕەحەتیەک لە منەوە فەرموودە بگڕێنەوە، وهەرکەسێک بە ئەنقەست درۆ بە ناوی منەوە بکات؛ ئەوا با شوێنێک بۆ خۆی دابنێت لە دۆزەخدا - 2 ملاحظة
عربي الإنجليزية الأوردية
85. ئەم پەردەیەت لابدە، چونکە وێنەکانی هێشتا دێتە پێش چاوم لە ناو نوێژدا
عربي الإنجليزية الأوردية
86. هیچ کەسێک هێندەی پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- لە لایان خۆشەویست نەبوو، وئەگەر پێیان بگەیشتایە ئەوا بۆی هەڵنەدەستان چونکە حەزی بەوە نەدەکرد
عربي الإنجليزية الأوردية
87. ڕۆژێکیان پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- حەسەنی هێنا بۆ سەر مینەر، وفەرمووی: ئەم کوڕەم گەورەیە (سەیدە)، هیوام ئەوەیە خوای گەورە بیکاتە هۆکاری ئاشتبوونەوە لە نێوان دوو کۆمەڵی مسوڵمانان
عربي الإنجليزية الأوردية
88. ئەوەى حەسەن وحوسەینی خۆش بوێت؛ ئەوا منی خۆش ویستووە، وئەوەى ڕقی لێیان بێت؛ ئەوا ڕقی لە منە - 1 ملاحظة
عربي الإنجليزية الأوردية
89. ئەنجامدانی نوێژی سونەتی شەو وڕۆژ؛ دوو ڕکات دوو ڕکات ئەنجامدەدرێت
عربي الإنجليزية الأوردية
90. باشترین ڕۆژووگرتن لە دوای ڕۆژووگرتنی مانگی ڕەمەزان؛ ڕۆژووگرتنی مانگی خودایە (مانگی موحەرەم)، وباشترین نوێژکردن لە پاش نوێژە فەرزەکان؛ شەو نوێژکردنە
عربي الإنجليزية الأوردية
91. ئەی عائیشە چاوەکانم دەخەون، بەڵام دڵم ناخەوێت - 3 ملاحظة
عربي الإنجليزية الأوردية
92. نوێژی ویتر ئەنجامبدەن، پێش ئەوەى بەیانیتان بە سەردا بێت
عربي الإنجليزية الأوردية
93. ھەرکەسێک ترسا لەوەى کە کۆتایی شەو خەبەری نەبێتەوە؛ ئەوا با لەسەرەتای شەوەوە نوێژی ویتر ئەنجامبدات، وھەرکەسێک ئارەزووى ئەوەى ھەبوو شەونوێژ لە کە کۆتایی شەو ئەنجامبدات؛ ئەوا با لە کۆتایی شەو نوێژی ویتر ئەنجامبدات، چونکە نوێژکردن لە کۆتایی شەو دەبێتە شاهێدی لەسەر دەدرێت، ولەو کاتەدا ئەنجامی بدات باشتر وچاکترە
عربي الإنجليزية الأوردية
94. نابێت هیچ پیاوێک شەو لە لای ئافرەتێک بمێنێتەوە کە پێشتر مارە کرابێت؛ مەگەر مێردی بێت یان مەحرەمی بێت
عربي الإنجليزية الأوردية
95. ئیسلام بڵند دەبێت وسەردەکەوێت، وهیچ ئاینێکی تر بەسەر ئیسلامدا بەرز نابێت وسەرناکەوێت
عربي الإنجليزية الأوردية
96. بە دڵنیاییەوە خودا نەوەد ونۆ ناوی هەیە، هەرکەسێک لەبەریان بکات دەچێتە بەهەشتەوە - 3 ملاحظة
عربي الإنجليزية الأوردية