سُئِلتْ عَائِشَةَ رَضِيَ اللَّهُ عَنْهَا:

كَيْفَ كَانَتْ صَلاَةُ النَّبِيِّ صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ بِاللَّيْلِ؟ قَالَتْ: كَانَ يَنَامُ أَوَّلَهُ وَيَقُومُ آخِرَهُ، فَيُصَلِّي، ثُمَّ يَرْجِعُ إِلَى فِرَاشِهِ، فَإِذَا أَذَّنَ المُؤَذِّنُ وَثَبَ، فَإِنْ كَانَ بِهِ حَاجَةٌ، اغْتَسَلَ وَإِلَّا تَوَضَّأَ وَخَرَجَ.
[صحيح] - [متفق عليه]
المزيــد ...

ئەم وەرگێڕاوە پێویستی بە پێداچوونەوە و وردبوونەوەی زیاتر هەیە.

لە عائیشەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: «پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- لە سەرەتای شەودا دەخەوت، ولە کۆتایی شەودا هەڵدەستا ونوێژی دەکرد».
صەحیحە - بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەری

شیکردنەوە

عائیشە -ڕەزای خوای لێبێت- باسی ئەوەمان بۆ دەکات کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- لە سەرەتای شەودا دەخەوت، وئەویش ڕاستەوخۆ لە پاش نوێژ عیشا، ولە سێیەکی دووەمی کۆتایی شەودا هەڵدەستا شەونوێژی ئەنجامدەدا، لە شەش یەکی کۆتایی شەو؛ دیسانەوە دەگەڕایەوە دەخەوت وئەمیش بۆ ئەوەی لاشەی ئارامی وەربگرێت بەهۆی هیلاک بوونی لە شەونوێژکردن، وهەروەها سوودی ئەوەی تێدایە بۆ ئەوەی نوێژی بەیانی و ویردەکانی بەیانی بە چالاکیەوە بخوێندرێت، وئەم خەوتنەی شەش یەکی کۆتایی نزیکترە لە تووش نەبوون بە ڕیا؛ چونکە ئەوەی لەم کاتە بخەوێت ئەوا کاتێک بچێت بۆ نوێژ ئەوا پێوەی دیار نییە کە شەو نوێژی کردووە. بۆیە بانگی یەکەمی نوێژی بەیانی دانراوە بۆ ئەوەی ئەو کەسەی خەوتووە هەڵبسێت بۆ شەونوێژ وئەوەی شەونوێژ دەکات بخەوێتەوە، بۆ ئەوەی هێزی زیاتر پەیدا بکات، بەڵام ئەو کەسەی خەوتووە هەڵدەستێت بۆ ئەوەی خۆی ئامادە بکات بۆ یادی خودا وشەو نوێژ بکات ونوێژی ویتر بکات ئەگەر سەرەتا شەو نوێژی ویتری نەکردبوو.

وه‌رگێڕانی ماناكان: ئینگلیزی فەڕەنسی ئیسپانی تورکی ئۆردی ئەندەنوسی بۆسنی ڕووسی بەنگالی چینی فارسی تاگالۆگ هیندی سینهالی هوسا پورتوگالی
پیشاندانی وەرگێڕانەکان

واتای وشەکان