«إِنَّ أَهْلَ الجَنَّةِ يَتَرَاءَوْنَ أَهْلَ الغُرَفِ مِنْ فَوْقِهِمْ، كَمَا يَتَرَاءَوْنَ الكَوْكَبَ الدُّرِّيَّ الغَابِرَ فِي الأُفُقِ، مِنَ المَشْرِقِ أَوِ المَغْرِبِ، لِتَفَاضُلِ مَا بَيْنَهُمْ» قَالُوا: يَا رَسُولَ اللَّهِ تِلْكَ مَنَازِلُ الأَنْبِيَاءِ لاَ يَبْلُغُهَا غَيْرُهُمْ، قَالَ: «بَلَى وَالَّذِي نَفْسِي بِيَدِهِ، رِجَالٌ آمَنُوا بِاللَّهِ وَصَدَّقُوا المُرْسَلِينَ».
[صحيح] - [متفق عليه] - [صحيح مسلم: 2831]
المزيــد ...
لە ئەبی سەعیدی خودریەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «خەڵکی بەهەشت سەیری دانیشتوانى ژوورە بڵندەکانى سەرەوەیان دەکەن؛ هەروەکو چۆن ئێوە سەیری ئەستێرەیەکی درەوشاوە دەکەن کە لە ئاسۆی ڕۆژهەڵات یان ڕۆژئاوای ئاسماندایە، وئەمیش بەهۆی فەزڵ وپلە بەرزی هەندێکیان بەسەر ئەوانى ترەوە». ووتیان: ئەی پێغەمبەری خودا، ئایا ئەو شوێنە بڵندایە پلەی پێغەمبەرەکانە وکەسی تر پێیان ناگات جگە لە ئەوان نەبێت؟، فەرمووی: «نەخێر، سوێند بە ئەو زاتەی نەفسی منی بەدەستە، پیاوانێکن باوەڕ وئیمانیان هێنا بە الله وباوەڕ وئیمانیان هێنا بە پێغەمبەران».
[صەحیحە] - [بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەری]
ئەهلی بەهەشت (خەڵکی بەهەشت) پلە وفەزڵیان جیاوازە ئەمیش بە پێی فەزڵ وچاکەکاری وئیمانیان، بەشێوەیەک کە ئەوانەى لە پلە هەرە بەرزەکانن ئەوانەى خوارەوە دەیانبینن وەکو بینینی ئەستێرە.